نوێنەرایەتی هەرێم لەتاران ڕونكردنەوەیەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

نوێنەرایەتی ڕەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆماری ئیسلامی ئێران ڕونكردنەوەیەك سەبارەت ئاڵوگۆڕی بازرگانی (سوتەمەنی) لەهەرێمەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە بڵاودەكاتەوە، ژمارەیەكی زۆر لەشۆفێرانی بارهەڵگری سوتەمەنیش ئاشكرایدەكەن، مۆری پاسپۆرتەكانیان دوو ڕۆژی دیكە بەسەردەچێت و ئۆتۆمبێلەكانیان جێدەهێڵن لەئێران و دەگەڕێنەوە.
 

 

لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ SNN نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتارانی پایتەختی ئێران ڕایگەیاند، "تائێستا جوڵەی بازرگانی سوتەمەنی وەستاوەو هیچ ترانزێتێك ناكرێت".

نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لەتاران ئەوەشی ڕونكردەوە، "لەئێستادا بەبڕیاری كۆماری ئیسلامی، نە ڕێگە دەدرێت لەسنوری هەرێمەوە سوتەمەنی داخڵی ئێران بكرێت، نە ڕێگە بەبازرگان و تانكەرەكانیش دەدرێت لەئێرانەوە سوتەمەنی هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن".

هاوكات زیاتر لە 500 تانكەری گواستنەوەی سوتەمەنی هەرێم ئێستا لەخاكی ئێراندان و ڕێگەیان پێنادرێت بێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لەو شۆفێرانەش ئاماژە بەوەدەكەن، "ماوەی 26 ڕۆژە ئێمە لەبەندەر ئیمام ماوینەتەوەو لەوێ‌ ڕێگریمان لێدەكەین ئەو سوتەمەنیەی پێمانە بیگەیەنینەوە هەرێمی كوردستان".

ئەو شۆفێرانەی ئێستا لەبەندەر ئیمام ڕێگرییان لێدەكرێت ئەو سوتەنیەی پێیانە بیگەننە هەرێم جەختدەكەنەوە لەسەرئەوەی، دوو ڕۆژی دیكە مۆری پاسپۆرتەكانیان بەسەردەچێت، بۆیە بڕیاریانداوە خۆیان بگەڕێنەوەو ئۆتۆمبێلەكانیان بەبارەوە لەئێران جێدەبهێڵن.

لێدوانەكەی نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران لەكاتێكدایە بڕیاربوو لەدوو ڕۆژی ڕابردودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی (سوتەمەنی) لەنێوان هەرێم و ئێران ئاسایی ببێتەوە، بەڵام وەكو وتی:"بەبڕیارێك ڕاگیراوەو تائێستاش وادەی كردنەوەی دیارنییە".

Read کد خبر: 1991

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی