سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، سه‌ردانى پاريس ده‌كات.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ڕۆژى هه‌ينى 2023/11/3 له كۆشكى ئێليزێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه. هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-visits-france/
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسولی نوێی چین كرد
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 2023/10/24 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ بەڕێز لیۆ جیۆن كونسولی گشتیی نوێی كۆماری چینی میللی، پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لێ‌كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، هەروەها هەموو پشتیوانییەكی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی، دووپات كردەوە.
هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەكانی چین لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و جەختیان لە ئامادەیی و خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش كردەوە. هەر لەمبارەیەوە بەڕێز كونسولی گشتیی چین ئاماژەی بە پلانی داهاتوویان كرد بۆ كردنەوەی بەشی خزمەتگوزاریی ڤیزا و دروستكردنی بینای كونسولخانەیان لە هەولێر.
تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە بەگشتی، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-krg-president-barzani-received-the-new-chinese-consul-general/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له مافی پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه
ئێواره‌ى ڕۆژی سێشه‌ممه 2023/10/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف وه‌زيرى كاروبارى پێكهاته‌كان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا هه‌ردوولا ده‌باره‌ى دۆخى پێكهاته‌كان و مافه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه. له‌مباره‌وه به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف پوخته‌يه‌كى دەربارەی چه‌ند لايه‌نێكى په‌يوه‌نديدار به دۆخى پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينییهكان و ئاماده‌يى و ڕۆڵيان له ژيانى سياسى و كارگێڕيى وڵات‌دا، خسته ڕوو.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ئاماژه‌دان به پێويستيى پاراستنى مافى پێكهاته‌كان و فراوانكردن و بره‌ودانى به‌رده‌وام به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يی، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ميشه به وڵاتى هه‌مووان و لانهيهكى ئارام بۆ ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى دەمێنێته‌وه و به هه‌موو شێوەيهك پارێزگارى له مۆزاييكى ئایین و نه‌ته‌وه‌کان ده‌كات.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-stresses-the-rights-of-communities/
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی توركیا ده‌كات
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 29/10/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی توركیادا كرد كه له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیی توركیاوه له هه‌ولێر ڕێكخرا بوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز نوێنه‌ری سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی کوردستان و میوانان و دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-attends-the-turkish-national-day-celebrations-in-erbil/
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بریندارانی ڕووداوه‌كه‌ى حەمدانییە بەسەرده‌كاته‌وه
ئێواره‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه 2023/9/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له نه‌خۆشخانه‌ى ئيمێرجێنسى له هه‌ولێر، بريندارانى ڕووداوى ئاگركره‌وتنه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردووى حه‌مدانييه‌ى به‌سه‌ر كرده‌وه و له نزيكه‌وه له دۆخى ته‌ندروستييانى پرسى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌موو پشتگيرى و يارمه‌تييه‌كى بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووانى روداوه‌كه دووپات كرده‌وه و سوپاس و پێزانينى بۆ كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى كه خزمه‌ت و يارمه‌تى پێشكه‌ش به برينداران و به‌ركه‌وتووان ده‌كه‌ن.
دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ش، به‌ڕێزيان له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانيدا گوتى:
“پێش هەموو شتێک دەمەوێ سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەم خەڵکە بکەین. کارەساتێکی گەورە بوو، کارەساتیکی مرۆیيی گەورە بوو. دەمەوێ دەستخۆشی لە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەریمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر بکەم کە بە ڕاستی هەر لەگەڵ ڕوودانی کارەساتەکە و لە یەکەم کاتژمێری ڕووداوەکەدا، ئەمبۆلانسیان نارد. دەمەوێ پڕ بە دڵ سوپاس و دەستخۆشی له کارمەندانی تەندروستی بکەم. ئەوەی لێرە بینیم، ئەو چاودێرییەی بۆ نەخۆشەکان دەیکەن، بە ڕاستی جێی شانازییە، جێی شانازییە بۆ هەموو خەڵکی هەریمی کوردستان.
ئەمە کارەساتیکی گەورەی مرۆیيیە، ئێمە دەبێ هەموومان لەگەڵ ئەو خوشک و برایانە بوەستین، بەڵکوو خوای گەورە ئارامییان پێ ببەخشێت. هەر لەم چوارچیوەیەدا ئەمڕۆ من لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقیش قسەمان کردووە. جەنابیان زۆر په‌رۆشه و دەستبەجێ وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی ناردووەتە مووسڵ و دێنە ئێرەش. ئێمە داوامان لێ کردوون کە بە ڕاستی لێکۆڵینەوەیەکی جددی لەم ڕووداوە بکرێت و دەبێ قوربانییەکان قەرەبوو بکرێنەوە. جەنابی سەرۆک وزەیران لە بەغدا بە سوپاسەوە، بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ئەم بابەتە و بەڵینی داوە لە ئەنجومەنی وەزیران باسی بکات و هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی ئازارەکانی ئەم خەڵکە کەم ببێتەوە. هيوادارم خوای گەورە ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. بە ڕاستی کارەساتێکی زۆر گەورەیە و هەموومان نزا دەکەین کە نەخۆشەکان بە زووترین کات چاک ببنەوە.
ئەوەی لە کاديری تەندروستیی ئەم نەخۆشخانەیە، نەخۆشخانەی ئیمرجێنسیم بیست، دەڵین ئێمە دەتوانین لێرە چارەسەری هەموویان بکەین. دیسانەوە دەڵێم، سوپاسێکی گەرمی ئەو کارمەندانە دەکەم و دەستخۆشییان لێ دەکەم بۆ ئەو کارە مرۆییيەی ئەم ستافە ئه‌مڕۆ لێرە بینیم ئەنجامیان داوە. دیسانەوە سوپاسی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەریمی کوردستان، به‌ڕێزان وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر دەکەم کە بە پەرۆشەوە هاتوون.
لێرەوە دەمەوێ بڵێم، هەر شتێک کە پێویست بێت بۆ ئەوانە، ئێمە لە خزمەتدا دەبین و بۆیان دەکەین. ئەوانە ئازیزی ئێمەن و ئەو ئازار و کارەساتەی بەسەر ئەواندا هاتووە وا حیسابی دەکەین هی خۆمانە، هی هەرێمی کوردستانە و هی خەڵکی هەرێمە. هەموومان بە دڵ و بە گیان لەگەڵیانین، لەم ئازارەی کە ئەمڕۆ ئەوان تووشی بوون، هەموومان لەگەڵیان دەمێنینەوە، خوا ئارامی و هێزی بەرگەگرتنیان بداتێ.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-suffered-the-injuries-of-hamdaniya/
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: نابێ مافه‌کانی هه‌رێمى كوردستان بكرێنه بارمته‌ى ناكۆكيى سياسی
سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه 27/9/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له سلێمانی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كرد كه به‌ڕێزان سه‌رۆك كۆماری عێراق و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و به‌رپرسانی ئیداری و حزبیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی ئاماده‌ی بوون.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز بافل جه‌لال تاڵه‌بانى،
سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان
به‌ڕێزان ئاماده‌بووان و ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى پێنجه‌مى يه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
خۆشحاڵم كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى به‌ڕێزدا، ئه‌مڕۆ به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى پێنجه‌مين كۆنگره‌ى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستاندا ده‌كه‌م. پيرۆزباييى به‌ستنى كۆنگره له ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه و بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌خوازم. هيوادارم كۆنگره، بۆ دۆخى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، ئه‌نجامى باش و ئه‌رێنى لێ بكه‌وێته‌وه.
هه‌ر لێره‌دا، هه‌ر له‌م ڕۆژه گرنگه‌دا به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال به‌بير ده‌هێنينه‌وه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت. يه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، يادگاريى مام جه‌لاله و ده‌بێ له‌سه‌ر هه‌مان گيان و بير و ئاراسته‌ى ئه‌و، بۆ لێكتێگه‌يشتن و تهبايى و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى گشتى، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ی مام جه‌لال به‌رده‌وام بێت.
يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، ڕۆڵ و پێگه‌يه‌كى ديار و سه‌ره‌كى له بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازيى كوردستاندا هه‌يه. له سه‌رده‌مى ئازاديدا، له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان، دوو هێزى سه‌ره‌كيى بنياتنه‌ر و دامه‌زرێنه‌رى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان و دهستكهوتهكانيان بوون. به به‌شدارى و هاوكاريى به‌ره‌ى كوردستانى و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى ديكه، مێژووى نوێيان بۆ گه‌لى كوردستان، نووسيوه.
ئێستاش يه‌كێتى له هه‌رێمى كوردستان و له عێراقيش، يه‌كێكه له هێزه سه‌ره‌كييه‌كانى پرۆسه‌ى سياسی، ئه‌وه‌ش بهرپرسياريهتييهكى گه‌وره‌ى نيشتمانى ده‌خاته سه‌ر شانى یه‌كێتی. له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسى و پێكهاته‌كانى كوردستاندا، هه‌موويان پێكه‌وه ئه‌ركى پاراستنى يهكڕيزى و تهبايى و كارى هاوبهشيان له‌سه‌ر شانه، بۆ ئه‌وه‌ى ماف و ده‌ستكه‌وته دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان بپارێزن.
به‌ڕێزان،
ئه‌زموونى پێكه‌وه‌كاركردنى پارتى و يه‌كێتى و هاوكارى و برايهتيى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى و خوالێخۆشبوو جه‌نابى سه‌رۆك مام جه‌لال، سهلماندوويهتى كه سه‌ركه‌وتن له يهكڕيزى و هاوبه‌شى و كارى پێكهوهييدايه. سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌ڕين، جێگيريكردنى فيدراڵى و زۆرێك له مافه‌كانى گه‌لى كوردستان له ده‌ستوورى عێراقدا، ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى ڕاسته‌وخۆى ئه‌و هاوكارى و تهبايى و برايه‌تييه بووه.
ئێستاش، بۆ تێپه‌ڕاندنى هه‌موو سهختييهكان، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وت و مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان، تاكه ڕێگه‌مان لهبهردهمدايه، ئه‌ويش به‌رده‌وامى و درێژه‌دانه به هاوكارى و يهكترقبووڵكردن و هاوبه‌شى و كارى پێكهوهييى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، لێره و له به‌غدا. هێز و مانه‌وه‌ى هه‌موومان له يهكڕيزى و تهباييدايه، پێچهوانهكهيشى زيان و لاوازيى هه‌رێمى كوردستانه.
پێويستيى ئه‌م قۆناغه و ئاڵنگارى و مه‌ترسييه‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه ده‌خوازێت كه هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان، هه‌رچى ناكۆكييان هه‌يه به‌لاوه بنێن. هه‌رێمى كوردستان به‌هێزتر بكه‌ين و هه‌موومان پێكه‌وه، يه‌كهه‌ڵوێست، يه‌كده‌نگ و به‌هێز، له به‌غدا بين. ده‌بێ ئه‌وه ئامانجى هاوبه‌ش و كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت.
ئاسايييه لايه‌نه‌كان ڕكابهريى سياسى و جياوازييان له بيروبۆچوونى سياسيدا هه‌بێت، به‌ڵام پێويسته به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى هاوبه‌ش، هه‌موومان بۆ ئامانجێكى هاوبه‌ش كۆبكاته‌وه كه پاراستنى ئه‌زموون و ماف و ده‌ستكه‌وته دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستانه.
هه‌رێمى كوردستان كاتێك به‌هێزه كه لايه‌نه سياسييه‌كانى، يه‌كڕيز و ته‌با بن، كه دامه‌زراوه‌كانى، سه‌ربه‌خۆ و پارێزراو و ڕێزلێگيراو بن، كه ده‌ستێوه‌ردانى حزبى و سياسى له كاروبارى دامه‌زراوه‌كان و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كاندا نه‌بێت.
هه‌رێمى كوردستان كاتێك به‌هێزه كه لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى گه‌ل و وڵات، بخه‌نه پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى ديكه‌وه. كه ململانێى حزبى و سياسى، نه‌بێته مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
هه‌رێمى كوردستان له ڕاپه‌ڕينه‌وه تا ئێستا، وێڕاى هه‌موو هه‌وراز و نشێوى و كه‌موكوڕييه‌كان، ئه‌زموونێكى جوانى له ناوچه‌كه‌دا نيشان داوه كه بووه مايه‌ى سه‌رنج و ڕێزى جيهان و عێراق.
ديموكراسى، ئازادييهكان، مافه‌كانى مرۆڤ، ئازاديى ڕاده‌ربڕين و ئازاديى ڕۆژنامه‌وانى، پێكه‌وه‌ژيان، يهكترقبووڵكردن، لێبورده‌يى، فرهييى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى، هه‌موو ئه‌وانه، ئه‌و سيما و بنه‌ما و به‌ها هاوبه‌شانه‌ن كه هه‌رێمى كوردستان به جيهانى پێشكه‌وتووى مرۆڤايه‌تييه‌وه دیانبهستێتهوه و بوونه‌ته مايه‌ى ڕێز و شانازيى گه‌لى كوردستان.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ بۆ هه‌ميشه ده‌ست به‌و بنه‌ما و به‌ها باڵاكانى مرۆڤايه‌تييه‌وه بگرين و بيانپارێزين. ده‌بێ هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كار بۆ بههێزكردنيان بكه‌ن، بيانكه‌نه بنه‌مايه‌كى سه‌ره‌كيى بير و كردار و كار و ژيانى سياسى و په‌روه‌رده‌يى و كۆمهڵايهتيمان.
هه‌ڵبژاردن وه‌ك بنه‌ماى سه‌ره‌كيى ڕه‌وايه‌تيى ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانى، بۆ هه‌رێمى كوردستان پێويسته يه‌كه‌م و هه‌ره له‌پێشه‌وه بێت. ده‌بێ هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شوباتى داهاتوو، ده‌نگدانێكى سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
هه‌رێمێكى كوردستانى به‌هێز ده‌توانێت ڕۆڵ و ئاماده‌يى و كاريگه‌ريى باشترى له به‌غدا و له‌سه‌ر ئاستى هه‌موو عێراق هه‌بێت. ده‌توانێت باشتر به‌رگرى له ده‌ستكه‌وته‌كان و مافه دهستوورييهكانى بكات. ده‌توانێت جێگه‌يه‌كى باشتر و به‌هێزتر له ناوچه‌كه و له جيهاندا بگرێت. بۆيه به په‌له‌ى يه‌كه‌م ئه‌ركى پارتى و يه‌كێتييه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا، كار بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
به‌ڕێزان،
ئه‌وه زۆر باش و پێويسته كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له گفتوگۆى به‌رده‌وامدان. ڕاسته هه‌ندێك به‌ره‌وپێشچوون له گفتوگۆكاندا هه‌يه، به‌ڵام هێشتا له‌به‌ر كێشه‌كانى به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ياساى بودجه و ناردنى شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ههناردهنهكرنهوهى نه‌وت، ئێستا هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى سه‌ختى داراييدايه. دۆخه‌كه كاريگه‌رييه‌كى دژوارى به‌سه‌ر ته‌واوى ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان جێهێشتووه.
لێره‌دا، جه‌خت له‌وه دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان ده‌يه‌وێت هه‌موو كێشه و ناكۆكييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات. ئێمه چاوه‌ڕوانيمان هه‌يه حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى به‌پێى ڕێككه‌وتنه سياسييه‌كان و ياسا و ده‌ستوور و سيسته‌مى فيدراڵى، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكات. نابێ بودجه و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بكرێته بارمته‌ى ناكۆكيى سياسی.
ده‌بێ لايه‌نه سياسييه‌كانى پێكهێنه‌رى حكوومه‌تى فيدراڵى، يارمه‌تيده‌ر و پشتيوانى سه‌رۆك وه‌زيران به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع سوودانى بن بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه سياسييه‌كان. ده‌بێ هه‌موو كه‌س و لايه‌ن و هێزه‌كان له عێراق بزانن كه دروستكردنى كێشه‌ى دارايى بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيچ خزمه‌تێك به عێراق ناكات.
ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ر ناوچه‌يه‌كى عێراق، ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتنه بۆ هه‌موو عێراقه. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به‌م گيانه و به‌م تێگه‌يشتنه له ته‌واوى عێراق دهڕوانين، هه‌ر ئه‌وه‌ش به كه‌ڵكى گه‌لانى عێراق و ته‌واوى پێكهاته‌كانى دێت. عێراق به‌بێ جياوازى، كۆكه‌ره‌وه و وڵاتى هه‌موومان بێت به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه. بێبه‌شكردنى هه‌ر پێكهاته‌يه‌كى عێراق، پابه‌ندى و وابهستهيى به وڵات لاواز ده‌كات.
ده‌بێ هه‌موومان له عێراق، ڕابردوو بكه‌ينه وانه و په‌ند و سوودى لێ وه‌ربگرين. شكستى هه‌رێم و یان هه‌ر ناوچه و پێكهاته‌يه‌كى عێراق، هه‌رگيز سه‌ركه‌وتنى هيچ به‌ش و پێكهاته‌يه‌كى تر‌ى عێراق نه‌بووه و نابێت. پێكهاته‌كان و سه‌رمايه‌ى مرۆيى و سروشتيى عێراق، هێزێكى گه‌وره‌ن بۆ عێراق. ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانين عێراق بكه‌ينه وڵاتێكى به‌هێزى ناوچه‌كه و جيهان. ئه‌گه‌ر تێگه‌يشتن و ئيراده‌ى ڕاسته‌قينه‌ى سياسى بۆ ئه‌مه هه‌بێت، به دڵنيايييه‌وه عێراق ده‌بێته ئه‌و عێراقه.
وه‌ك چۆن يه‌كگرتوويى و يهكڕيزى له هه‌رێمى كوردستان، بنه‌ماى سه‌ركه‌وتنمانه، به هه‌مان شێوه هاوبه‌شيى پێكاته جياوازه‌كانى عێراق له هه‌ر نه‌ته‌وه و ئايينێك بن، له ده‌سه‌ڵاتى سياسى و كارگێڕيى وڵات‌دا، عێراق ده‌خاته شوێن و پێگه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى خۆى. ده‌بێته فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن بۆ خۆى و بۆ ناوچه‌كه‌ش.
له كۆتايی قسه‌كانم، دووباره پيرۆزباييى به‌ستنى كۆنگره‌ى پێنجه‌م له يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌خوازم. هيوادارم ده‌ره‌نجام و بڕياره‌كانى كۆنگره‌كه‌تان، ببنه مايه‌ى پته‌وكردنى يهكڕيزى و تهبايى و كارى پێكهوهييى لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و له عێراقدا.
جارێكی تر زۆر سوپاس،
هيواى كاتێكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى ڕۆمانى كۆبووه‌وه
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ڕۆمانيا به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز سيناتۆر تيتوس كۆرلاتسيان سه‌رۆكى كۆميته‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سيناتى ڕۆمانيا كرد كه له ژماره‌يه‌ك له سيناتۆران و باڵيۆزى ڕۆمانيا له عێراق و ديپلۆماتكاران و به‌رپرسى نووسينگهى كونسولگهرييان له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕۆمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه به تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌يى و ڕۆڵ و به‌شداريى ڕۆمانياى له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆمانيا دووپات كرده‌وه كه ساڵانێكى درێژه به‌رده‌وام بورس و ده‌رفه‌تى خوێندن به قوتابيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات.
لاى خۆيانه‌وه شاندى ميوان خۆشحاڵييان به سه‌ردانه‌كه‌يان نيشان دا و جه‌ختيان له ئاماده‌يى و خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌رباره‌ى نيازى هاتنى كه‌رتى تايبه‌ت و چه‌ندين كۆمپانياى ڕۆمانى و ميكانيزمى كاركردنيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بيروڕايان گۆڕييهوه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-a-romanian-delegation/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له به‌رپرسێكى ئه‌ليزێ كرد
شه‌وى چوارشه‌ممه 2023/10/4 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز پاتریک دورێل ڕاوێژکاری سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافريكا کرد.
له ديدارێكدا دهربارەى به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى به‌ڕێز ئيمانوئێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييهوه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئاماژه‌يان به ڕۆڵ و به‌شداريى كاراى فه‌ره‌نسا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بايه‌خ و پێويستيى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له عێراق له‌م قۆناغه‌دا، هاوڕا بوون.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيش، هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى تهبايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و يه‌كده‌نگى و يهكههڵوێستييان له به‌غدا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن و پشتگيريى فه‌ره‌نسا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، ده‌رباره‌ى كێشه‌كانيش له‌گه‌ڵ به‌غدا دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى، هه‌ميشه ئاماده‌ى چاره‌سه‌رييه.
دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش له عێراق و سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-an-official-of-the-elysee-palace/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌ڵمانيا ده‌كات
ئێواره‌ى ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2023/10/5 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له ڕێوره‌سمى يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌ڵمانيادا كرد كه به “ڕۆژى يه‌كگرتنه‌وه” ناسراوه و له‌لايه‌ن كونسولخانه‌ى گشتيى ئه‌ڵمانياوه له هه‌ولێر، ساز كرا.
له ڕێورهسمهكهدا به‌ڕێزان نوێنه‌رانی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتانى بيانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و كه‌سايه‌تى و ميوان له پێكهاته جياكانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده بوون.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ڕۆژى نيشتمانى له ئه‌ڵمانيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی بانگهێشتکردن و ده‌ستخۆشى له ئاماده‌كاران و ستافى كونسولخانه‌ى ئه‌لمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ ڕێكخستنى چالاكييه‌كه.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-participates-in-the-commemoration-of-german-national-day/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/9/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدايان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و پرسى بودجه‌ى عێراق خسته به‌ر باس و جه‌ختيان له به‌رده‌واميى گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان كرده‌وه.
تاوتوێكردنى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا ئاماژه‌يان به ڕۆڵى فه‌ره‌نسا له عێراق كرد و داكۆكييان له خواستى دوولايهنه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كان كرده‌وه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-of-the-kurdistan-region-he-met-with-the-french-ambassador/