ئەمرۆ پێنجشەممە لە بەغدا ، شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ، لەگەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا تاوتوێ کران، هەروەها گفتوگۆ لەسەر دۆخی کەرکووک و شنگال و شایستە داراییەکانی هەرێم کرا.
سەرۆکی حکومەت داوای لە سەرۆک کۆمار کرد وەکوو پارێزەری دەستوور ، دەسەڵاتەکانی خۆی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/september/سەرۆکی-حکومەت-لەگەڵ-سەرۆک-کۆماری-فیدراڵ-کۆبووەوە/