په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ساڵى تازه‌ى زايينيدا
ساڵى تازه‌ى زايينى (٢٠٢٤) له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه‌كانى ناوخۆ و ته‌واوى كوردستانييان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه له هه‌ر كوێ بن، له گه‌لانى عێراق و جيهان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى ساڵێكى پڕ له ئارامى و خۆشى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى دۆخى سياسى، ئه‌منى، ئابوورى و كێشه و قه‌يرانه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ساڵێكى سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه تيايدا ڕووبه‌ڕووى چه‌ندين مه‌ترسى و ئاڵنگارى بووينه‌وه.
ناته‌بايى و ناكۆكيى سياسيى ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ى كوردستانه‌وه له عێراق و ده‌ره‌وه هه‌بوو. بووه هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت وه‌ك پێويست ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوا خرا، له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانيشدا له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140) كاريگه‌رييه خراپه‌كانى، ديار بوون.
پێچه‌وانه‌ى ڕێككه‌وتنه سياسييه‌كان و ده‌ستوور، وێڕاى هه‌موو گفتوگۆ و هه‌وڵ و پابه‌ندييه‌ك، زۆرێك له ماف و شايسته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له عێراق فه‌راهه‌م نه‌بوون. چه‌ندين جار به هێرش و په‌لاماری درۆنی، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان كرا.
جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێککه‌وتنه سیاسییه‌کان و نه‌ناردنی شایسته و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جگه له زيان هيچ سوودێكى ديكه به عێراق ناگه‌يه‌نێت. له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ هه‌مووان به گيانى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، به يه‌كترقبووڵكردن و ته‌بايى، به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان بكه‌ين.
با له ساڵى تازه‌دا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌رگرين و پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر و سه‌قامگير و ئاسووده هه‌نگاو بنێين. با قه‌يران و ئاڵنگارييه‌كان بكه‌ينه ده‌رفه‌ت و به‌رژه‌وه‌نديى گه‌ل و نيشتمان، ئامانج و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت. عێراق به پێكهاته‌كانييه‌وه به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌نده و ته‌نيا به ته‌بايى و پێکه‌وه‌یی، هه‌مووان براوه‌ن.
له‌م بۆنه‌يه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جيهاندا، له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزله‌يه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌دات. وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى و به هاوبه‌شێكى كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و زێدى فره‌يى و پێكه‌وه‌ژيان ده‌مێنێته‌وه.
به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانين و ساڵى نوێ له هه‌مووان پيرۆز بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/12/31
https://presidency.gov.krd/congratulations-to-president-nechirvan-barzani-on-the-occasion-of-the-new-year/
سەرۆکی حکومەت چاوی بە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان دەکەوێت
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی جیهان دیدار و گفتوگۆی کرد.
ئەمڕۆ هەینی 12/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی جیهان دیدار و گفتوگۆی هەبوو، لەوانە: شا چارلس شای شانشینی یەکگرتوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەممانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، شا عەبدوڵلا شای ئوردن، حەمەد بن عیسا شای بەحرەین شێخ تەمیم بن حەمەد میری دەوڵەتی قەتەر، عەبدولفەتتاح سیسی سەرۆکی میسر، مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، ئەلیکساندەر دیکروو سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان، بیشر خەساونە سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردن و تۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئیلهام عەلییڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەوروپا و قاسم توکاییڤ سەرۆکی کازاخستان و سەرۆک وەزیرانی هەریەک لە ئیستۆنیا و دەنیمارک و ئایسلەند و جۆن کێری نێردەی باڵای سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا، تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات.
ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی لوتکەی جیهانیى کەشوهەوا، سەرۆکی حکومەت لەلایەن سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ‌کرا.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سەرۆکی-حکومەت-چاوی-بە-ژمارەیەک-لە-سەرکردەکانی-جیهان-دەکەوێت/
سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن
ئەمڕۆ هەینی 12/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکی حکومەت لە لوتکەکەدا، لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان دیدار و گفتوگۆی دەبێت و لە میانی دیدارەکانیدا، گفتوگۆ لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاریى کەشوهەوا لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان دەکات.
لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان، لە ڕۆژانی 12/2-1 لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی حکومەت بە بانگهێشتی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکوەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بەشداری لەم لوتکەیە دەکات کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانیی ئیمارات. ئەمەش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی هەماهەنگیى نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کارکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام.
لە لوتکەکەدا، باس لەو ئاستەنگانە دەکرێت کە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا، ڕووبەڕووی جیهان دەبنەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشدارانی لوتکەکە، کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم گۆڕانکارییە لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان تاوتوێ دەکات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتر لە چەندین بۆنەدا، هۆشداری لە مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی داوە و داوای پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاریى کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و کەمکردنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر جیهان.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/december/سەرۆکی-دەوڵەتی-ئیمارات-و-سکرتێری-گشتیی-نەتەوە-یەکگرتووەکان-پێشوازی-لە-سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-دەکەن/
سه‌رۆك نێچيرڤان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى (COP28)دا كرد
به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/12/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له شارى دوبه‌ى له ئيمارات، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و شا و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى لووتكه‌ى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28)دا كرد.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ر له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانى كۆنفرانسه‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده و ميوانانى كۆنفرانس، له ڕێوره‌سمێكدا به‌شدار بوو بۆ دابه‌شكردنى (خه‌ڵاتى زايد بۆ به‌رده‌وامى) كه خه‌ڵاتێكى جيهانيى پێشه‌نگه له ئيمارات و ده‌به‌خشرێته ئه‌و كۆمپانيا بچووك و مامناوه‌ند و NGO و قوتابخانه ئاماده‌ييانه‌ى بيرۆكه‌ى چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
براوه‌كانى ئه‌مجاره‌ى خه‌ڵاته‌كه، ئه‌وانه‌ن له بوارى كه‌شوهه‌وادا كار ده‌كه‌ن و هه‌وڵيان داوه و توانيويانه بيسه‌لمێنن كه ده‌كرێت چاره‌سه‌رى داهێنه‌رانه بۆ كێشه و لێكه‌وته‌كانى زيادبوونى ڕێژه‌ى دانیشتووان بدۆزرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى كاريگه‌ريى خراپ به‌سه‌ر ژينگه‌وه جێبهێڵن.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-attended-the-opening-ceremony-of-cop28-2/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى ڕێوڕه‌سمێكى تايبه‌تى (COP28) ده‌كات
ئيواره‌ى ڕۆژی پێنجشه‌مه 2023/11/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوبه‌ى له‌سه‌ر بانگهێشتى هاوبه‌شى به‌ڕێزان خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێيه‌م، شاى شانشينى يه‌كگرتوو و شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمێكى تايبه‌تى پێشوازيى ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده‌ى وڵاتان و به‌شدارانى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28)دا كرد.
ڕێوڕه‌سمه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌ندى كارى خێرخوازى و گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وايه كه له‌گه‌ڵ كاره‌كانى (COP28)دا، له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تيى ئيمارات بۆ كۆنفرانس و ده‌ستپێشخه‌ريى بازاڕى به‌رده‌وامه‌وه، ساز ده‌كرێت. ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى ئه‌و وڵاتانه و ميوانان بانگهێشتى ڕێوڕه‌سمى ئه‌م ئێواره‌يه كراون كه سبه‌ى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كانى لووتكه‌ى دوو ڕۆژى يه‌كه‌مى كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ڕێوڕه‌سمه‌كه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى (COP28)دا دێت كه ئه‌مڕۆ به به‌شدرايى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان و ميوانانى باڵا و شاره‌زايان ده‌ستپێده‌كات و تا دوانزه‌ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت. تيايدا وڵاتان و نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى ئه‌م بواره و كه‌ر‌تى تايبه‌ت، لێكۆڵينه‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و پلان و ڕێكاره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان له‌سه‌ر ئاستى جيهان، ده‌كه‌ن.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران: ئێران ئامادەیی بۆ دۆزینەوە منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە دەربڕیوە
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سه‌ردانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد
"عه‌بدوڵا حاجه مه‌حموود" وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانبە یاوەریی شاندێکی باڵای وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێم و ئەندامانی نوێنەرایەتی پێشوازییان لێ‌کرا.
"عەبدوڵا حاجی مه‌حموود" وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی فه‌رمیان و وڵاتی ئێران، کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەمە رێکەوتی ۲۸‌ی تشرینی دووەمی ۲‌۰۲۳، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و لە لایەن "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له شاری تاران و ئەندامانی نوێنەرایەتی و سەرجەم ستافی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی گەرمیان لێ‌کرا.
لە سه‌ره‌تای ئه‌م دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌دا، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد و ئەمانجی سەردانەکەی شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بۆ وڵاتی ئێران ڕوونکردەوە.
لە به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هەروەها تیشک خرایە سەر گرینگی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی "عەبدوڵا حاجی مه‌حموود"، بە یاوەری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت، ڕۆژی یەکشەمە رێکەوتی ۲٦ی تشرینی دووەمی ۲‌۰۲۳، به بانگهێشتی فه‌رمی به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ردانی شاری تارانی پێته‌ختیان کرد و ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ۲۷‌ی تشرینی دووەمی ۲‌۰۲۳، لەگەڵ دکتۆر "ئه‌میر قازی زادەی هاشمی" جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکی دامەزراوەی بونیادی شەهیدی ئێران، "مه‌حموود پاکدڵ" و "محه‌مه‌د سادق هاشمی" جێگرانی سەرۆکی ڕێکخراوه‌ی شەهید و کاروباری قوربانیان کۆبوونەوە و لەسەر هاوکاری زیاتر و ئاڵوگۆڕیی ئەزموونی هەر دوولا لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیان هاتنه ئاخاوتن و جەخت لەسەر هەماهەنگی دوو لایەنە کرایەوە.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى توركيا كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/11/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز عه‌لى ڕزا گويناى، باڵيۆزى توركيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له بوارى بازرگانى و ئابووريدا كرده‌وه.
ده‌رباره‌ى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كورستانيش، به‌ڕێز باڵيۆزى توركيا ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه دووپات كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى هه‌ڵوێستى توركياى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا خه‌ريكى گفتوگۆى ته‌كنيكين.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى پێكهاته‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى توركيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-meets-with-turkish-ambassador/
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سه‌ردانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سه‌ردانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
"عه‌بدوڵا حاجه مه‌حموود" وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانبە یاوەریی شاندێکی باڵای وه‌زاره‌ت، سه‌ردانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێم و ئەندامانی نوێنەرایەتی پێشوازییان لێ‌کرا.
"عەبدوڵا حاجی مه‌حموود" وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی فه‌رمیان و وڵاتی ئێران، کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەمە رێکەوتی ۲۸‌ی تشرینی دووەمی ۲‌۰۲۳، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و لە لایەن "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران و "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان له شاری تاران و ئەندامانی نوێنەرایەتی و سەرجەم ستافی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی گەرمیان لێ‌کرا.
لە سه‌ره‌تای ئه‌م دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌دا، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد و ئەمانجی سەردانەکەی شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی بۆ وڵاتی ئێران ڕوونکردەوە.
لە به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، هەروەها تیشک خرایە سەر گرینگی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی "عەبدوڵا حاجی مه‌حموود"، بە یاوەری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت، ڕۆژی یەکشەمە رێکەوتی ۲٦ی تشرینی دووەمی ۲‌۰۲۳، به بانگهێشتی فه‌رمی به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ردانی شاری تارانی پێته‌ختیان کرد و ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ۲۷‌ی تشرینی دووەمی ۲‌۰۲۳، لەگەڵ دکتۆر "ئه‌میر قازی زادەی هاشمی" جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکی دامەزراوەی بونیادی شەهیدی ئێران، "مه‌حموود پاکدڵ" و "محه‌مه‌د سادق هاشمی" جێگرانی سەرۆکی ڕێکخراوه‌ی شەهید و کاروباری قوربانیان کۆبوونەوە و لەسەر هاوکاری زیاتر و ئاڵوگۆڕیی ئەزموونی هەر دوولا لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان و قوربانیان هاتنه ئاخاوتن و جەخت لەسەر هەماهەنگی دوو لایەنە کرایەوە.
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی دەکات
ڕۆژی چوارشەممە 11/22، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازیى بەریتانی بە سەرۆکایەتیى مارشاڵ سامى سيمپسن، گه‌وره ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئەفریقا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاریى ئەمنی و سەربازیى دوولایەنە کرا.
تەوەرێکی کۆبوونەوەكه تایبەت بوو بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریى ناوچەکە و دوورخستنەوەی عێراق لە شەڕ و پێکدادانی سەربازی.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە پاراستن و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی یاسایی و دەستووریى هەرێم و پتەوکردنی سیستەمی فیدراڵی عێراق کردەوە.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بگێڕێت.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سه-رۆكی-حکومەت-پێشوازی-لە-شاندێکی-سەربازیى-بەریتانی-دەکات/