له‌ دايكبـــووی مانگـی حــوزه‌يرانی ساڵی 1948 له‌ شــاری كــۆيه‌.

قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تايی وه‌ ناوه‌ندی هه‌ر له‌ كۆيه‌ ته‌واو كردووه‌.

 له‌ ئه‌يلـــولی ساڵــی 1961په‌يوه‌ندی كردووه‌ به‌ رێكخستنه‌كانی يه‌كێتی قوتابيانی كوردستان .

له‌ ساڵی 1965 بـــووته ئــه‌نــدامی پـارتـــي دێمـــوكراتـــیی كـــوردستـان (باڵـــی  م . س )

له‌ ساڵــی خـــوێندنی 1968 – 1970 لێپـــرسراوي ( ي .ق . ك ) له‌خانه‌ی مامۆستايانی هه‌ولێر و هه‌روه‌ها شاري كۆيه‌ بووە

له‌ ساڵی 1970خانه‌ی مامۆستايانی سه‌ره‌تايی له‌ هه‌ولێر ته‌واو كردووه‌ .

بــه‌رده‌وام له‌  (  بــازنــه‌ی رۆشنبيــــری كــۆمه‌ڵه‌ دا كـــاری كــــردووه.‌  )

له‌ دواي رێکكــه‌وتنه‌كــه‌ی11 ئازاري1970 جێگـــري لێپـرسراوي ( ي . ق . ك ) بووە له‌ كۆيه.

له‌ساڵی  1971-1974  بــه‌ مامۆستـــا دامـــه‌زراوە له‌ قـــه‌زای مێرگه‌ سۆر .

له‌ ريزه‌كانی پارتــی دێموكــراتی كـوردستان به‌ردوام بووە تا جارێكی تر شۆرش له‌ ئازاری 1974 ده‌ستی پێ كرده‌وه‌ و به‌شداری (شۆرشی ئه‌يلول) ی كرد و له‌ ئۆردوگای قــوڵتێ – ره‌بــه‌تی سـه‌رده‌شت له‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تايی مامۆستا بووە.

له رێکــه‌وتن نامه‌كه‌ی ئه‌لجـه‌زاير بــرياریاندا بگــه‌رێنه‌وه‌ كوردستان.

جارێكی تر بووته‌وه‌ مامۆستا له‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تايی گوندی نازه‌نين .

بــه‌ردوام بــووە له‌ پـه‌يــوه‌نــدی له‌گــه‌ل تێكــۆشــه‌رانـی كـــورد .

له‌سه‌رتای دامه‌زرانی رێكخستنه‌كانی ( ي . ن . ك ) له‌ كـۆيه‌ په‌يــوه‌ندی دروست كرد له‌گه‌ل شه‌هيد د.خاليد بـۆڵی له‌ تێكـۆشه‌ره‌كانی گه‌لی كورد له‌ شاری كـۆيه‌ و هـه‌ولێر و سلێمــانی. وه‌ هه‌ر له‌ مانگی ئابی 1976 بووته رابتی رێكخستنه‌كانی كـۆيه‌ و هــه‌ولێر و سلێمــانی ( ي . ن .ك ) له‌گه‌ل سه‌ركردايه‌تى ده‌ره‌وه‌ى شۆڕشى نوێ وه‌ بزوتنه‌وه‌ی سۆشياليستی كوردستان .

 له‌گه‌ڵ پۆلێک له‌ تێکـۆشه‌ره‌كانی كۆيه‌ سه‌رپه‌رشتی رێكخستنةكاني ( ي .ن . ك ) بزوتنه‌وەیان كرد له‌ كۆيه‌ .

له‌ بابه‌تی مامۆستا عــزيز حسين و كاك محمــد بگره‌ز  و مامۆستا علی حــه‌وێز كاك باقى مام عبدالرحمان  و مامۆستا محمد  توفيق مدحت و بريين پێچ كاك ستار مامؤستا ناميق و خوالێخۆشبوو مامه‌ عبدالرحمن روته‌ و شه‌هيد شه‌فيق زاهير و چه‌ندانی تر

له‌ 8 /4 / 1979 له‌ شاری كۆيه‌ له‌ لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منيه‌كانی كۆيه‌ زيندانی كراوە و 8 رۆژ له‌ ئه‌منی هه‌ولێر و دوايي له‌18 /4 -19 /8 / 1979 له‌ هه‌يئه‌خاصه‌ی كه‌ركوك له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و ته‌حقيق ماوه‌ .

 له‌ كۆده‌تاكه‌ی صــدام حسيــن به‌سه‌ر احمد حسن بكردا كردی به‌ ياسای لێبوردنی گشتی ئازاد كرا له‌گه‌ڵ پۆلێک له‌ زيندانيانی سياسی تر .له‌ مانگی سبتامبــه‌ری  1979 له‌سه‌ر داواي ســه‌ركردايه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ســۆشياليستــی كوردستان ( ي . ن . ك ) و داخوازی بـه‌ڕێز مــام جـه‌لال بـڕياری دا بچیته‌ ريــزی شــۆرش و پێشمه‌رگه‌ .

 ئه‌وه‌ بوو له‌( 24 / 12 / 1979) له‌ شاری كـۆيه‌ چـووته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ هۆي مامه‌ روته‌ و دۆسته‌كانی له‌ به‌سته‌ستێن و سه‌ريشمه‌.

له‌ 2/ 1/ 1980 به‌يانيه‌كه‌ی گه‌يشته‌ باره‌گای بزوتنه‌وی سۆشياليستی كوردستان له‌ نێوزه‌نگ و سه‌ركردايه‌تی ( ي .ن .ك ) و له‌ لای هه‌ڤاڵان جةمال ئاغا و مامۆستا عه‌لی حه‌وێز و پۆلێک له‌ كاديره‌كانی بزوتنه‌وه‌ پێشوازی لێكرا .جگه‌ له‌وان شه‌هيد مامۆستا شه‌ريف و كاك حاكم عومه‌ر عه‌زيز و كاك هه‌ندرێن و مامؤستا يوسف پێشمه‌رگه‌کانی تر كه‌ زۆربه‌يان خه‌ڵكی كۆيه‌ بوون.

.له‌ مانگی 4 /1980 بووته ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی بزوتنه‌وه‌ی سۆشياليستي كوردستان(ي. ن. ك )  و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخستن كه‌ ئه‌و كات كاك سالار عه‌زيز ئه‌ندامي مه‌كته‌ب سياسی لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن بوو ، مامۆستا نازم و كاك د .خدر مه‌عسوم ئه‌ندام بوون . . . . . .

!له‌  16 / 11 / 1980 له‌ كاتێكدا له‌گه‌ڵ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ نيازی جه‌وله‌و گه‌ران له‌ ناوچه‌كانی پشده‌ر و خۆشناوه‌تی به‌ رێگاوه‌ بووە كۆپته‌ره‌كانى رژێمی به‌عس كه‌وتوونەتە بوردمان كردن و پۆلێک پێشمه‌رگه‌ و كادير شه‌هيد و بريندار بوون . مامۆستا نازم يه‌كێك له‌ برينداره‌كان بوو.

له‌ ساڵی 1982 بريار درا كۆميته‌ی سه‌ركردايه‌تی هه‌ولێر دروست بكرێت و به‌رێز كاك د . كمال خۆشناو و خاڵه‌ سه‌يدمجيد و مامۆستا نازم باره‌گایان برد بۆ گوندی وه‌رتێ.

.له‌ به‌هاری ساڵی 1983 رێكخستنه‌كانى (ى.ن.ك) و ( بزوتنه‌وه‌ ) يه‌كيانن گرت و ( يه‌كێـتى شۆرشگێرانيانى كوردستان ) يان دروست كرد و مامۆستا نازم بوو به‌ ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى ( ى.ش.ك )

له‌ گفتوگۆكانى ساڵی ( 1984 - 1985 ) له‌ مێـرگه‌پان كـۆنفــرانسێـك به‌ستــرا جارێكـی تر بــووته‌وه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردايه‌تی شۆرشگێران له‌  داواييدا  لێپرسراوی مه‌كته‌بی دارايی گشتی  ( ي . ن . ك ) و دوای له‌ مانگی تشرينی 1985 بووته‌ ئةندامی مه‌كته‌بی سياسی تاكو ساڵی  1991 دوای راپه‌ڕين.بۆ راراپه‌ڕاندنی به‌رنامه‌ی راپه‌رينه‌ جه‌ماوه‌ريه‌كه‌ بەرێزیان کرا به‌ لێپرسراوی هێزه‌كه‌ی (ي.ن. ك ) له‌ پارێزگای دهـۆك و ئه‌وه‌ بوو رۆژی  13 / 3 / 1990 سعـات 35 /2 دواي نيـوه‌ڕۆ گه‌يشتنـه‌ شاری دهـۆك و شاری دهـۆك به‌ تـه‌واوی ئـازادكرا. له‌گه‌ل هێزه‌كانی پارتي دێموكراتی كوردستان له‌ ناوچه‌که.

‌له‌ كـۆنگـــره‌ی يـه‌كه‌می ( ي . ن . ك ) خــۆی نه‌پاڵاوت بۆ سـه‌ركــردايه‌تی هـه‌روه‌كو كـاديری پێشكه‌وتووی يه‌كێتی ما‌وه‌ و چه‌ندين پۆستی وه‌رگرتووه‌ :

1- لێپــرســراوی ئيــداره‌ی مـه‌كته‌بی سيــاسی له‌ هه‌ولێر .

2- جێگری وه‌زيری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ كابينه‌ی يه‌كه‌م و دووه‌م .

3- گــه‌رانه‌وه‌ به‌ لێپــرسراوی ئيــداره‌ی مه‌كتــه‌بی سياسی تا 30 /8 / 1996

4- له‌ ساڵی ( 1997 – 1999) نـوێه‌ری بـه‌ڕێز مــام جـه‌لال و ( ي . ن . ك ) له‌گه‌ڵ كۆنگره‌ی نەته‌وه‌یی كـــوردستـــان له‌ بـــروكســل .

له‌ 18 / 9 / 1999 بووته‌ نوێنه‌رى (ي.ن.ك) بۆ  كاری ئابوری و بازرگانی له‌ ئێران .له‌ كۆتايی ساڵی 2002 – 2008 نــوێنه‌ری يـه‌كێتی نيشتمــانی كوردستان له‌ ئێران .له‌ 24 / 7 / 2008 سه‌رۆكی نــوێنه‌رايه‌تی حكــومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێران .  

Read 25296 times

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی