نوێنەرایەتی

   نوێنەرایەتی

یەک شەممە, 23 تەمموز 2017

بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی باسی رۆژی کەناڵی کوردستان ٢٤

بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی باسی رۆژی کەناڵی کوردستان ٢٤  لەبارەی سەردانی شاندی یەکییەتی نیشتمانی کوردستان بۆ تاران

یەک شەممە, 23 تەمموز 2017

وێنە هەواڵی کۆنفڕانسی عێراقی دوای داعش

وێنە هەواڵی کۆنفڕانسی عێراقی دوای داعش 

 

 

 

 

 

 

 

 

دوو شەممە, 17 تەمموز 2017

نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ عه‌بدوالستار مه‌جید وەزیری کشتوکاڵی حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان کۆبۆوه

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ "عه‌بدوالستار مه‌جید" وەزیری کشتوکاڵی حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.

"عه‌بدوالستار مه‌جید" وەزیری کشتوکاڵی حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە رێکەوتی ١٥/٠٧/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران و ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی و لایەنە سیاسییەکان پێشوازییان لێکرا. 

له‌م دیداره‌دا "عه‌بدوالستار مه‌جید" باسیان لە باروودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بو کاروبارەکانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی لە تاران خواست.

یەک شەممە, 16 تەمموز 2017

ڕوونکردنه‌وه‌ی نازم ده‌باغ له‌سه‌ر مانشێتێکی ئاژانسی فرانس پرێس AFP

"نازم  ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران له‌سه‌ر دانانی مانشێتێک له ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی AFP ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌دات. 

"نازم  ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران  له‌سه‌ر دانانی مانشێتێک له ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی AFP گوتی: به‌داخه‌وه وه‌رگێڕه‌که به پێچه‌وانه‌ی راستییه‌کان قسه‌کانی منی وه‌رگێڕاوه له‌وه‌ی که ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌کی تاکتیکییه و من لێره‌دا دووباره‌ی ده‌که‌مه‌ و له چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدا هه‌ر وامکوتووه که ریفراندۆم کارتێکه و به مانای ئه‌وه‌یه که ڕێگایه‌که له ڕێگاکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد له عێراقدا و ده‌شیڵێمه‌وه هه‌ر کوردێکی دڵسۆز پشتیوانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بێت به خائینی داده‌نێم. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ و بۆچوونی جیاواز هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه. 

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی:  و له‌ هه‌مان چاوپێکه‌وتنیشدا دڵنیاییم داوه که گه‌‌لی کورد ئاماده‌یی هه‌یه بۆ فیداکاریی و قوربانیدان به درێژایی مێژوو و تا ئێستا و بۆ داهاتووش بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی، بۆیه دڵنییاتان ده‌که‌م ناوه‌رۆکی قسه‌کانیشم له‌گه‌ڵ‌ ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی AFP به تۆمارکراویی هه‌یه.  

شەممە, 15 تەمموز 2017

نازم ده‌باغ له‌ ئاهەنگی رۆژی میللی وڵاتی فەڕەنسا له‌ تاران به‌شداریی کرد

"نازم  ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران له‌ ئاهەنگی رۆژی میللی وڵاتی فەڕەنسا به‌شداریی کرد و له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتانی فەڕەنسا، ئوسترالیا و روسیا و فەلەستین گفتووگۆی کرد.

"نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران رۆژی هەینی رێکەوتی ١٤/٠٧/٢٠١٧ دوای بانگهێشتی فەرمی لە لایەن "فرانسوا سمنو" باڵیۆزی کۆماری فەڕەنسا لە تاران بەبۆنەی ئاهەنگی رۆژی میللی وڵاتی فەڕەنسا به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "سۆران عه‌لی ئەمین" بەڕێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا بەشدارییان کرد.

"فرانسوا سمنو" کە تازە لە تاران دەست بەکاربووە وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکە و بەشداری کردن، بە نوێنەری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تارانی گووت کە حەز دەکەم هەفتەی ئایندە سەردانی نوێنەرایەتی بکەم و زیاتر ئاشنا بین. 

 

لەو بۆنەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆزی وڵاتان و بەپرسانی ئێرانی بەشداربوون و "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران چەند گفتووگۆی هەبوو لەگەل باڵیۆزی وڵاتانی ئوسترالیا و روسیا و فەلەستین و بەرپرسانی دیکە، و تەوەری گفتووگۆکان لەسەر بارودۆخی عێراق و رێفراندۆمی هەرێمی کوردستان بوو، که نوێنەری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێران ڕاوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی بۆ ڕوونکردنەوە، و زۆربەیان ڕایان لەگەڵ ئەوەدابوو کە بە وتووێژ و رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی بەغداد ئەنجام بدرێت.

چوار شەممە, 12 تەمموز 2017

نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ سه‌لا‌‌ح ئه‌لزه‌واوی باڵیۆزی فەلەستین لە ئێران کۆبۆوه

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تارانله‌گه‌ڵ"سه‌لا‌‌ح ئه‌لزه‌واوی" باڵیۆزی فەلەستین لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.

 "سه‌لا‌‌ح ئه‌لزه‌واوی" باڵیۆزی فەلەستین لە تارانرۆژی سێشەممە ١١/٠٧/٢٠١٧ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تارانو ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "ئه‌مجه‌د باباحاجی" ـ نوێنەری یەکگرتووی ئێسلامی کوردستان و "لوقمان له‌تیف محەمەد" ـ نوێنەری حیزبی سوشیاڵ دیموکراتی کوردستان پێشوازی لێکرا. 

"سه‌لا‌‌ح ئه‌لزه‌واوی" باڵیۆزی فەلەستین لە ئێران دواتر بە مەبەستی ئەحواڵپرسی و به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران سەردانی جەنابی  "مام جەلال"ی کرد و له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه بە گەرمی پێشوازیی لێکرا.

 

 

 

پەڕەى 23 لەکۆى 45 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی