نوێنەرایەتی

   نوێنەرایەتی

دوو شەممە, 05 ئەیلول 2016

نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ فلیب ماورل راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا له تاران دیداریی کرد

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ "فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران کۆبۆوه.

 

"فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران، رۆژى یەکشەمە رێکەوتی ٢١/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن پێشوازی لێکرا.

 

له‌ دیدارێکدا "فلیب ماورل" وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ میواندارییەکەی، بانگهێشتنامەی باڵیۆزی تازەی فەرەنسای پێ بوو بۆ نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران بۆ سەردانی بالیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران و بەرێزیان بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵ کرد.

 

لە دانیشتنەکەدا "فلیب ماورل" باسی لە دۆستایەتی نێوان حکوومەتی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستانی کرد و هەروەها باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان و سیاسەتی تازەی وڵاتەکەی خستەڕوو کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاردەبن بۆ لە ناوبردنی تیرۆریستان لە هەر شوێنێک بێت بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان.

 

 

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران ڕوونکردەوە بە تایبەت چالاکییەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی جەنگ و دووپاتی کردەوە کە میللەتی کورد دەڕوانێتە فەڕەنسا وەکوو دۆستێکی دێرین و هیوای خواست ئەم دۆستایەتیە بەردەوام بێت لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەت کە ئێستاکە هەرێمی کوردستان جگە لە جەنگی داعش چەندین کێشەی دیکه‌ی هەیە وەکوو دارایی و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەناهەندە و داوای کرد کە فەرەنسا رۆڵی بەرچاویی هەبێت لە دوای جەنگی داعش و ئەو هاوکارییە سەربازیانە بگۆردرێت بە هاوکاریی لە بواری سیاسی و بوارە جیاوازەکانی دیکه‌دا و چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت لەگەل حکوومەتی ناوەندی عێراق."نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ "فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران کۆبۆوه.

 

"فلیب ماورل" راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران، رۆژى یەکشەمە رێکەوتی ٢١/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و راگەیاندن پێشوازی لێکرا.

 

له‌ دیدارێکدا "فلیب ماورل" وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ میواندارییەکەی، بانگهێشتنامەی باڵیۆزی تازەی فەرەنسای پێ بوو بۆ نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران بۆ سەردانی بالیۆزخانەی فەڕەنسا له وڵاتی ئێران و بەرێزیان بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵ کرد.

 

لە دانیشتنەکەدا "فلیب ماورل" باسی لە دۆستایەتی نێوان حکوومەتی فەڕەنسا و هەرێمی کوردستانی کرد و هەروەها باسی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کرد دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی هێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆریستان و سیاسەتی تازەی وڵاتەکەی خستەڕوو کە بە هەموو شێوەیەک هاوکاردەبن بۆ لە ناوبردنی تیرۆریستان لە هەر شوێنێک بێت بەتایبەت لەهەرێمی کوردستان.

 

 

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌دا نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران، ڕاووبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ راوێژکاری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە تاران ڕوونکردەوە بە تایبەت چالاکییەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی جەنگ و دووپاتی کردەوە کە میللەتی کورد دەڕوانێتە فەڕەنسا وەکوو دۆستێکی دێرین و هیوای خواست ئەم دۆستایەتیە بەردەوام بێت لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەت کە ئێستاکە هەرێمی کوردستان جگە لە جەنگی داعش چەندین کێشەی دیکه‌ی هەیە وەکوو دارایی و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەناهەندە و داوای کرد کە فەرەنسا رۆڵی بەرچاویی هەبێت لە دوای جەنگی داعش و ئەو هاوکارییە سەربازیانە بگۆردرێت بە هاوکاریی لە بواری سیاسی و بوارە جیاوازەکانی دیکه‌دا و چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت لەگەل حکوومەتی ناوەندی عێراق.

هەینی, 02 ئەیلول 2016

نازم ده‌باغ له تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیـر دیداریی کرد

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران له‌گه‌ڵ مامۆستا "عه‌لی باپیـر" ئەمیـری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆبۆوه.

 مامۆستا "عه‌لی باپیـر" ئەمیـری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رۆژی سێشەممە 30/08/2016 لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی نووسینگەی

نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران پێشوازی گەرمی لێکرا.

له‌م دیداره‌دا مامۆستا "عه‌لی باپیـر" باسی لە بارودۆخی عێراق و ناوچەکە کرد و ووتی دەبێت پێگەی نوێنەرایەتی بەهێز بکەین و پەرە بە دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوە بدەین، هەروەها باسی لە یەکریزی ناوماڵی کورد و چارەسەری کێشەکانی عێراق و بە تایبەت کوردستان کرد.

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا، "نازم ده‌باغ" باسی لە کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران کرد وەکوو سەردان، دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ باڵیۆز، قۆنسوڵ و نوێنەریی وڵاتانی بیانی لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان و هەروەها لە باڵیۆزخانەی وڵاتان لە تاران.

 

نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران هەروەها باسی لە بەرفراوانبوونی پەیوەندیی دیپبلۆماسی ماڵی کورد لە تاران بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی و عەڕەبی کرد و پێگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان لە وڵاتی ئێرانی بەرز نرخاند.

هەینی, 02 ئەیلول 2016

نازم دەباغ له‌گه‌ڵ قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران کۆبۆوە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی" بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئێراندیداریی کرد.

"قه‌حتان ئه‌کره‌م بارانی" بەرێوبەریی نووسینگەی کۆچ و کۆچبەران لە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٩/٨/٢٠١٦ سەردانی نووسینگه‌ی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانلە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا. 

لە دانیشتنەکەدا باس لە بارودۆخی پەنابه‌رانی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی کرا و هه‌روه‌ها دوو لایه‌ن رێكکەوتن لەسەر ئەوەی هەماهەنگی تەواوهەبێت بۆ بەدواداچوون و چارەسەری گرفت و کێشەى پەنابه‌رانی کوردستان و عێراق.

سێ شەممە, 26 تەمموز 2016

روونکردنەوەی نوێنەری حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به داخستنی نوێنەرایەتی

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، سه‌باره‌ت به داخستنی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان له‌م وڵاته روونکردنەوەیه‌کدا که ده‌قه‌که‌ی له خواره‌وه‌دا هاتووه:

 به هۆی کێشه‌و قه‌یرانه داراییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه‌کان به تارانیشه‌وه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی بوونه‌ته‌وه‌، به تایبه‌تی له کاتێکدا که له هه‌رێمی کوردستان باسی بودجه ‌و موچه‌ی مانگی ٦ ده‌کرێت بۆ دابه‌شکردن، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تییه‌کان ١٠ مانگه بودجه‌یان بۆ نه‌هاتووه، واتا له مانگی ٨ی ٢٠١٥ه‌وه، هه‌رچه‌ند نووسینگه‌ی تاران بودجه‌ی مانگی ٩ی وه‌رگرتووه.

 ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه که نه‌توانین پاره‌ی نوسینگه‌ و کرێ خانووی نوسینگه ‌و ئاو و کاره‌با و خه‌رجی رۆژانه دابین بکه‌ین، نه‌شمانتوانیوه گرێبه‌ستی خانووه‌که تازه بکه‌ینه‌وه‌ و خاوه‌ن موڵکه‌که داوای کرێی ئه‌م چه‌ند مانگه ‌و نوێکردنه‌وه‌ی ده‌کات، ئێمه‌ش نوسراومان ناردووه بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه، له وه‌ڵامدا داوایان لێکردووین دان به خۆماندا بنێین و له هه‌وڵدا ده‌بن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشه‌یه به زووترین کات چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، ده‌بێت خانووه‌که چۆڵ بکه‌ین و شوێنێکی دیکه‌ی گونجاو دابین بکه‌ین بۆ راپه‌ڕاندنی کاره‌کانمان.

 ده‌بێت بڵێم ئه‌م بابه‌ته ته‌نها په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی داراییه‌وه هه‌یه و هیچ بابه‌تێکی دیکه له‌وانه بابه‌تی سیاسی له ئارادا نییه، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له تارانیش تا ئێستاش به‌رده‌وامه له تێپه‌ڕاندنی کاره‌کانیدا و کاری په‌ک نه‌خستووه‌و له هه‌وڵی پاراستنی پێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیدایه.

 "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران

یەک شەممە, 24 تەمموز 2016

"نازم دەباغ" بەشداریی له جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتی میسردا کرد

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، لە سه‌ر بانگهێشتی "خالید ئیبراهیم عه‌مارە" سەردانی باڵیۆزخانەی میسری کرد و بەشداریی له جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته‌دا کرد.

 "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، هاورێی لەگەڵ "سۆران عه‌لی ئه‌مین" بەرێوبەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، لە سه‌ر بانگهێشتی "خالید ئیبراهیم عه‌مارە" پارێزەریی بەرژەوەندییەکانی میسر لە تاران بە بۆنەی رۆژیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاتە، کاتژمێر ٧ی ئێوارێی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣/٧/٢٠١٦سەردانی باڵیۆزخانەی میسریان کرد لە تاران بۆ بەشداریکردن لەو بۆنەیەدا.

 "خالید ئیبراهیم عه‌مارە" خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە ئامادەبوونی "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌و بۆنه‌یه‌دا و ئومێدی خواست کە سەردانەکان دووبارە بێتەوە.

 هەر لە میانه‌ی ئەو سەردانەدا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دیدار و گفتووگۆی لەگەل هەندێک لە باڵیۆزی وڵاتانی بیانی له تاران کرد کە لەو بۆنەیەدا ئامادەبوون.

 

 

یەک شەممە, 24 تەمموز 2016

"نازم دەباغ" له‌گه‌ڵ "بێن فیندەر" جێگری شاندی نوێنەرایەتی بەریتانیا لە تاران کۆبۆوە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران له‌گه‌ڵ"بێن فیندەر" جێگری شاندی نوێنەرایەتی بەریتانیا له وڵاتی ئێران و شاندی هاوڕێد دیداریی کرد.

 "بێن فیندەر" جێگری شاندی نوێنەرایەتی بەریتانیا لە تاران به هاورێیه‌تی لەگەڵ خاتوو "شارلۆت والەر" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی به‌ریتانیا له وڵاتی ئێران، کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٤/٧/٢٠١٦سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و "لوقمان لەتیف محه‌مه‌د" و "سۆران عه‌لی ئه‌مین" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران به گه‌رمی پێشوازیی لێکرا.

 لە دانیشتنەکەدا "بێن فیندەر"ی سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی کرد و پرسیاریی لە باروودۆخی هەرێمی کوردستان کرد بە تایبەت لە جەنگی دژ بە داعش.

 "نازم دەباغ" ڕاوبۆچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەمەر ڕووداوەکان بۆ میوانەکان ڕوونکردەوە و بە تایبەت چاوەڕوانی گەلی کوردی لە وڵاتانی زلهێز و نەتەوە یەکگرتووەکان خستەڕوو بەتایبەت لە بواری هاوکاریی کردنی پێشمەرگە قارەمانەکان کە لە بری جیهان بەرەنگاری تیرۆریستان بوونه‌تەوە سەرەرای ئەو بوارع دژوارەی دارایی و بوونی ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانی ناوەڕاستی عێراق کە بە هۆی جەنگەوە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.

 نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران هەروەها داوای کرد کە پێویستە بەریتانیا وەکوو وڵاتێکی زلهێزی دنیا رۆڵێکی کاریگەرتری هەبێت لە پشتیوانیکردنی کێشەی ڕەوای گەلی کورد لە مەیدانە نێودەڵەتیەکاندا.

 له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا جێگری شاندی نوێنەرایەتی بەریتانیا لە تاران رایگه‌یاند که بەریتانیا هەریمی کوردستانی بۆ گرنگە هەر لەبەر ئەوەش بوو زوو قونسولگەری لە هەولێر کردەوە و ووتەکانی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و بانگهێشتی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کرد بۆ نیوەرۆ خوانێک له باڵیۆزخانەی بەریتانیا تاکوو زیاتر لەسەر باروودۆخەکە گفتووگۆ بکەن و سوپاسی میوانداریەکەی بەرێزیانی کرد. 

پەڕەى 27 لەکۆى 45 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی