نوێنەرایەتی
«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، خاتوو "مایرا کوپرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "مایرا کوپرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە تاران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦/٠٨/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، باسی باروودۆخ و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ئێران بە گشتی و هەروەها به‌تایبه‌ت باسی هەڵوێستی لایەنەکان سەبارەت بە هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرا.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سوپاسی هەوڵەکانی "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە عێراقی کرد سەبارەت بە کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکان سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هه‌رێمى کوردستان و خوازیاریی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان یۆنامی و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بوو.
«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران دیداریی کرد
«نازم ده‌باغ» نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ «لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
«لویس رومرو دیاس» کۆنسولی باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە تاران، کاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەمە ڕێکەوتی ٠٩/٠٨/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن «نازم عومه‌رده‌باغ» نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها «سەلام عارف روشدی» جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، باسی باروودۆخی دواپێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هه‌رێمى کوردستان و عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق کرا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دوو لایه‌ن باسیان له گرینگی یەک هەڵوێستی لایه‌نه‌کانی هه‌رێمى کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەخت کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، «نازم ده‌باغ» نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، جەختی لە یەک هەڵوێستی لایه‌نە کوردییەکان کرد و خوازیاریی پتەوکردن و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی ئیسپانیا و حکومەتی هه‌رێمى کوردستان بوو.
نازم دەباغ و سەلام روشدی لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" دیداریان کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" کۆبوونە‌وه.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "ئەمجەد باباحاجی"، "هیوا رەسول رەشید"، "لوقمان لەتیف محمد" و "فخرالدین عەزیز ساڵح" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی ٣٠/٠٦/٢٠٢٢ لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران، سه‌ردانی "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەگەڵ به‌ڕێزیان دیداری کۆبوونە‌وه‌یان کرد.
مه‌به‌ست له‌م دیداره، له سه‌ره‌تادا چاوپێکه‌وتنی به‌رپرس و ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" بوو و لە درێژه‌ی دانیشتنەکەشدا باس لە بارودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا.
شایانی باسه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه که "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، سه‌ردانی شاری تارانی کردووه.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
خاتوو "لیدال ساکس" Lyndall Sachs باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە وڵاتی ئێران به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "لوک دوز" سکرتێری دووهەمی باڵیۆزخانەی ئۆستڕالیا لە تاران، ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ٢٨/٠٦/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، باسی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆسترالیا لە تاران، باسی لە گرینگی یەک هەڵوێستی لایه‌نه‌کانی هه‌رێمى کوردستانی کرد.
هه‌روه‌ها "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران، جەختی لە یەک هەڵوێستی لایانەکان کرده‌وه و خوازیاری پتەوکردن و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی ئۆسترالیا و حکومەتی هه‌رێمى کوردستان بوو.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە تاران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٠٧/٠٦/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە تاران، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نیوان وڵاتی بریتانیا و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و هەروەها باسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقی کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سوپاسی هاوکارییەکانی وڵاتی بریتانیا بۆ هەرێمی کوردستانی کرد و داوای کرد که ئەو هاوکاریی و پەیوەندیانه‌ی نیوان دوو لایه‌ن بەردەوام بێت.
سەلام رشدی له‌گه‌ڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە دیداری کرد
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی چوارشه‌مه ٦ی ئه‌پرێلی ٢٠٢٢ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایه‌ن "سەفین دزەیى" بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا و سه‌باره‌ت به باروودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانى دەرەوه دیدار و چاوپێکه‌وتنیان کرد.
له‌م دیداره‌دا، جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باروودۆخی ناوچه‌که و عێراق و هه‌روه‌ها به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی دەرەوه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاخاوتنیان کرد.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات