نوێنەرایەتی
نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له کرماشان کرد
نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، به‌شداری له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له زانکۆی زانستی پزیشکی نێودەوڵەتی کرماشان کرد.
لەسەر بانگهێشنامه‌ی فه‌رمی زانکۆی زانستی پزیشکی نێودەوڵەتی کرماشان، ڕۆژی پێنجشه‌مه رێکه‌وتی ٨/٣/٢٠١٩ شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران که پێکهاتبوون له "ئه‌مجه‌د باباحاجی" و "سه‌لام عارف رشدی" به‌شدارییان له ئاهه‌نگی ده‌رچوون و وەرگرتنی بڕوانامەی ١٢٥ قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له شاری کرماشان کرد که له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پزیشکی گشتیی و ده‌رمانسازی و پزیشکی ددان سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنابوو.
شایانی باسە کۆمەلیک لە قوتابییەکانی هه‌رێمی کوردستان توانیبوویان بڕوانامەی یەکەم لەسەر ئاستی کۆلیژەکانی خۆیان بەدەستبێنن.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه سه‌ره‌تا به خوێندنەوەی چەند ئایه‌تێک له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر وتارێک له لایەن دکتور "عه‌لی خه‌زایی" جێگری سه‌روکی زانکۆی کرماشان پێشکەش کرا که لە وتارەکەیاندا ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵانە چەندەها قوتابی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی قۆناغی خوێندن لە بەشە جیاجیاکانی زانکۆی کرماشان وەردەگیرێن، هەروەها داوای هەماهەنگی زیاتریان کرد لە نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و کرماشان.
جێگری سه‌روکی زانکۆی کرماشان هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئاماده‌بوونی شاندی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران که له ئاهه‌نگی ده‌رچوون و وەرگرتنی بڕوانامەی قوتابیانی هه‌رێمی کوردستان له شاری کرماشان به‌شدارییان کردووه.
دواتر لە لایەن "ئەمجەد باباحاجی" وتارێکی پیروزبایی بە ناوی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران خوێندرایه‌وه و دووپاتیان کرده‌وه که ده‌بێت زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌کانی زانکوکانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان بدرێت.
باباحاجی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ستخوشی له ستافی زانکوی کرماشان کرد و سوپاس و پێزانینی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ زانکۆی کرماشان ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌یان که پێشکه‌شی سه‌رجه‌م قوتابیانی هەرێمی کوردستانیان کردووه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه‌دا چه‌ند کلیپێک سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی ژیان و خوێندنی قوتابییه‌کان نمایشکرا و له لایه‌ن گرووپی مۆسیقای قوتابیانی زانکوی کرماشانه‌وه چه‌ند پارچه موسیقا و گۆرانی به زمانی کوردی پێشکەش کرا و ئاهه‌نگه‌که‌یان به هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردیی و گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌کی بیره‌وه‌ریی کوتایی پێهێنا.
نازم دەباغ بەشداری له شازده‌یه‌مین ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" کرد
"نازم دەباغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران بەشداری له شازده‌یه‌مین ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" له وڵاتی ئێران کرد.
"نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران، ڕۆژی پێنجشه‌مه رێکه‌وتی ٨/٣/2019 له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق له تاران بەشداری له شازده‌یه‌مین ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" کرد که ساڵانه له وڵاتی ئێران ئه‌و بۆنه‌یه به‌رز دەنرخێندرێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا که له ته‌لاری شێخ ئه‌نساری کۆلێژی ماف و زانسته سیاسییه‌کانی زانکۆی تاران به‌ڕێوه‌چوو، "سه‌لاح زه‌واوی" فەڵه‌ستین، "ماجد غه‌ماز"، باڵیوزی وڵاتانی عێراق و سووریا و هه‌روه‌ها چه‌ندین بەرپرس و ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق و ئێران و "عبدالموحسدن الهحهکیم" نوێنەری بنەماڵەی الحه‌کیم تیایدا بەشداربوون.
له ساڵیادی شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم" چه‌ندین وتار له لایه‌ن چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و مامۆستا زانکۆ، له‌وانه: دکتۆر "محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و "ڕه‌زا ئه‌میری موقه‌ده‌م" پێشکه‌ش کرا و رۆڵی خوالێخوشبوو شەهید "محه‌مه‌د باقرالحه‌کیم"یان بەرز نرخاند.
سەردانەكەی ڕۆحانی بۆ عیراق كاردانەوەی لێكەوتەوە..بازرگانی زیاد دەكات
سەردانەكەی سەردانەكەی د.حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە، نوێنەری حكومەتی هەرێمیش لەتاران زانیاری لەسەر سەردانەكە بڵاودەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت، "جموجۆڵی بازرگانی زیاددەبێت و سەرمایەگوزاری دەبوژێتەوە".
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دۆزینەوەی منداڵە ونبوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە کرد
شاندیکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دۆزینەوەی منداڵە ونبوویەکی کیمیابارانی هەڵەبجە بە ناوی "خەلیل ساڵح مەحموود" لە ئێران کرد.
شاندێکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، کە بریتی بوون لە "عەباس عەبدواڵڵە" و "سەلام عارف روشدی" رۆژی پێنجشەمە 21/2/2019 بە نوێنەرایەتی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دۆزینەوە یەکێک لە منداڵە ونبووەکانی کیمیابارانی هەڵەبجەی لە ئێران کرد کە "خەلیل ساڵح مەحموود" ناسراو بە "محەمەد ئەمین ئیسماعیلی" (ناوی لە وڵاتی ئێران) دوای 31 سال ژیان و دوور لە بنەماڵەی بە یەکگەشتنەوە و بە دیداری بنەماڵەی شاد بوویەوە.
لەم بۆنە گەورەیەدا کە لە لایەن ناوه‌ندیی ژێنێتیکی کلینیکی "نوور" بەڕێوەچوو، دەستخۆشی لە "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا، لەبەر ئەوەی کە لە ڕابردوودا هەوڵ و هاوکاریی و یارمەتییان دابوو کە چەندین منداڵی ونبووی کیمیابارانی هەڵەبجە لە وڵاتی ئێران ببیندرێنەوە و بە دیداری بنەماڵەیان شادبن.
ئەم مەڕاسیمە دوای بە یەکتر گەیشتنی دایک و منداڵە ونبووەکە دوای 31 ساڵ ژیان لە ئێران و بەخێوبوونی لە لایەن بنەماڵەیەکی ئێرانی، "خەلیل ساڵح مەحموود" خوێندنی بەکالۆریۆسی لە یاسا تەواوکردووە و خێزاندارە و کچێکی تەمەن 4 ساڵەی هەیە و نیشتەجێی شاری قومە و ئەم دراما و چیرۆکە ڕاستەقینەیە ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک باسی ئەم بەیەک گەیشتنەوە و دیدارە بکرێت.
هەروەها لەم بۆنە بێوێنەیەدا نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕێکخراوی خاچی سووری جیهانی، ستافی کلینیکی "نوور"، نوێنەری کۆمەڵەی قوربانیانی شاری سەردەشت، بنەماڵەی منداڵەونبووەکان، شاندی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان و نوێنەری دەزگاکانی ڕاگەیاندن تیایدا بەشداربوون.
نازم عومەر دەباغ بە (رووداو)ی راگەیاند: "بەدڵنیاییەوە خەڵكانێك بەناوی وەرگێڕ كاریان بووەتە رووتاندنەوە و فێڵكردن لەو كەسانەی بۆ چارەسەر و گەشتیاریش دێنە ئێران"
رووداو – هەولێر /// هونەر عەبدوڵڵا لەگەڵ براكەی بۆ نەشتەرگەری چاوەكانی لە كەركووكەوە دەچێتە تاران، بەڵام لەوێ فێڵیان لێدەكرێ. ئەوان دەڵێن ئەوانەی كاری وەرگێڕان بۆ نەخۆشە كوردەكان دەكەن، لەگەڵ پزیشك و نەخۆشخانە و خاوەن هۆتێلەكان رێكدەكەون و پارەی زیادیان لە زۆر كەسی وەكو هونەر وەرگرتووە.
هەردی عەبدوڵڵا، كە برای هونەرە بە (رووداو)ی راگەیاند: "رۆژی 3/2/2019 چووین بۆ تاران. لەوێ وەرگێڕێكی كورد كە خەڵكی بۆكان بوو، ئێمەی برد بۆ ماڵەكەی خۆی. ئەو گوتی من پزیشكێكی باش دەناسم، جانتاكانتان دەبەینە ماڵی خۆمان و دەچینە لای پزیشكەكە، بەڵام شەو دەرمانی داینێ تا خەومان لێ بكەوێ".
هەردی دەڵێت :"ئێمە سێ كەس بووین، سەعات 10ی شەو چایان هێنا، دوای كاژێرێك هەرسێكمان خەومان لێكەوت، من شەوانە سێ چوار جار بەخەبەر دەهاتم، بەڵام ئەو شەوە تاوەكو كاژێر شەشی بەیانی بەخەبەر نەهاتم، دوای نەشتەرگەری براكەم ئینجا زانیم دەرمانخوارد كراوین و پارەیان لێدزیوین و فێڵیشیان لێكردووین".
هەردی دڵنیایە كە وەرگێڕەكە پارەكەی دزیوە و گوتی: "چونكە بێجگە لەو ماڵە نەچووین بۆ هیچ شوێنێكی دیكە، من 3200 دۆلار و 800 هەزار دینارم پێ‌بوو، لەگەڵ دوو ملیۆن و 500 هەزار تمەن، گیرفانێكی بچووكم لە دیوی ناوەوەی پانتۆڵەكەم دروستكردبوو، هەموو پارەكەم لەوێ شاردبووەوە. كە جانتاكانمان بردە ماڵەوە و چووینە لای پزیشكەكە، دیاربوو لە جانتاكان گەڕابوون و پارەكەیان نەدۆزیبووەوە، بۆیە ئێمەیان بردە ماڵەوە و دەرمانخواردیان كردین، زۆر بە زیرەكیش پارەكەی دزیبوو، 300 دۆلار و 100 هەزار دینار و 500 هەزار تمەنی بردبوو، بۆ ئەوەی هەستی پێنەكەین".
هەردی پێیوایە وەرگێڕەكە لەگەڵ پزیشكەكەش رێككەوتووە و لە پارەی نەشتەرگەرییەكەش پشكی هەبووە، هەردی دەڵێ: "فێڵ و دزیەكە ئەوەندە بە زیرەكانە دەكرێ، دوای چەند رۆژێك بەخۆت دەزانی كە تێكەوتووی، پزیشكەكە كورد نەبوو، نەشتەرگەرییەكەی بە 2300 دۆلار بۆ كردین، بەڵام دواتر بۆم دەركەوت 500 دۆلاریشی لە پزیشكەكە وەرگرتووە".
بەگوتەی هەردی، وەرگێڕەكە هەڕەشەشی لێكردوون، ئەو دەڵێ: "بڕیار بوو رۆژی دواتر نەشتەرگەری بۆ چاوەكەی دیكەی براكەم بكرێ و بە فڕۆكە بگەڕێینەوە هەولێر، بلیتی فڕۆكەشمان بڕیبوو، بەڵام كە زانیمان فێڵمان لێكراوە بە وەرگێڕەكەم گوت فێڵتان لێكردووین، بۆیە ئەو دەستی بە هەڕەشەكردن كرد و گوتی هەرچییەك بكەن گەشتەكەتان تێكدەدەم، بە پزیشكەكە دەڵێم نەشتەرگەری چاوەكەی دیكەی بۆ نەكات و كێشەشتان بۆ دروست دەكەم، بۆیە نەماندەوێرا هیچ بكەین".
دوای نەشتەرگەرییەكە هەردی و براكەی دەگەڕێنەوە كەركووك و دەیانەوێت سكاڵای لەسەر تۆماربكەن. بەڵام ناتوانن، هەردی، كە خۆشی پارێزەرە دەڵێ: "دواتر زانیمان وەرگێڕەكە لە ماوەیەكی كەمدا چەند جارێك ماڵی گواستووەتەوە، چونكە فێڵی لە زۆر كەسی دیكەش كردووە، چوومە دادگای سلێمانی، بەڵام گوتیان ناتوانین سكاڵاكەتان وەربگرین، چونكە رووداوەكە لە ئێران بووە، دەبێ لە دادگا یان پۆلیسی تاران سكاڵای لەسەر تۆماربكەن".
بەپێی قسەی هەردی سەدان كەسی دیكەش هەن كە وەرگێڕە كوردەكان رووتاندویاننەوە و بە فێڵ پارەیان لێ خواردوون، ئەو دەڵێ: "هەر لەو نەخۆشخانەیە دوو خێزانی دیكەی كوردی باشووری كوردستانی لێ‌بوو كە وەرگێڕ فێڵی لێ‌كردبوون و پارەی خواردبوون. ئەوان لەگەڵ خاوەن هۆتێل، شوفێری تەسكی، پزیشك و نەخۆشخانەكانیش رێككەوتوون، دەست بۆ هەر شتێك دەبەی لەگەڵیان شەریكە، پارە لە خەڵك دەدزن بەبێ ئەوەی هەستیشی پێبكەن، ئەو دزی و رووتكردنەوەی خەڵكەی وەرگێڕەكان دەیكەن لە حاڵەت دەرچووە و بووە بە دیاردە".
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران قسەكانی هەردی پشتڕاست دەكاتەوە. نازم عومەر دەباغ بە (رووداو)ی راگەیاند: "بەدڵنیاییەوە خەڵكانێك بەناوی وەرگێڕ كاریان بووەتە رووتاندنەوە و فێڵكردن لەو كەسانەی بۆ چارەسەر و گەشتیاریش دێنە ئێران".
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران دەشڵێ "ئێمە هەمیشە دەرگامان كراوەیە بۆ ئەوانەی نەخۆشیان هەیە و بۆ چارەسەر دێنە ئێران، سەردانمان بكەن، بە هەموو شێوەیەك ئاسانكاری و هاوكارییان دەكەین، كەس و وەرگێڕی خۆمان هەیە، لەگەڵیان دەنێرین بۆ ئەوەی رووبەڕووی ئەو كێشانە نەبنەوە و فێڵیان لێنەكرێ".
سەبارەت بە رێوشوێنەكانی تۆماركردنی سكاڵا لەسەر ئەو كەسانە. نازم دەباغ گوتی "ئەو كەسانەی كە دێنە لای ئێمە، ئەگەر بەڵگەی تەواویان لەسەر فێڵكردنەكە هەبێ، ئێمە لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە كاریان بۆ دەكەین، بەڵام ئێمە كێشەمان لەگەڵ ئەوانە هەیە كە خۆیان وەرگێڕ دەدۆزنەوە، دواتر وەرگێڕەكە فێڵیان لێدەكات، بۆیە ئەگەر تووشی كێشە بوون، پێویستە بێن لەلای ئێمە سكاڵا بكەن، ئەگەرنا هیچمان پێناكرێ".
پەیامێک بۆ هەموو ئەوانەی کۆمێنت دەنووسن
رێزم بۆ هەموو رادەربرینێک هەیە و رێز له دونیای ئازادی و بیر و هزر ده‌گرم
پێم وایه ده‌کرێت به دیقه‌ت و وردبینییه‌کی زیاتره‌وه سه‌یری وتار و نووسراوه‌کان بکرێت و بخوێندرێته‌وه و به باشی له وشه‌و وته‌کان تێبگه‌ین. ئه‌وه‌ی له‌زار منه‌وه وتراوه، له وه‌ڵامی پرسیارێکدا بووه، وتوومه ئێران نیگه‌رانه، بەڵام بەندە وەکو کوردێک لە هەموو دەست تێوەردانێک و داگیرکاری و بوونی هێزی داگیرکەر لە کوردستان نەک نیگەرانم بەڵکو دژی وەستاوم و خەباتیشم بۆ کردووە و دەیکەم. رادەربرینی ئێمە بۆ پارە و پلە و پایە نیە بەڵکو راستی ئەو بیر‌و هزرەیە کە لەدەرونم دایە. رابردوو وه ئایندەش دەری دەخات کێ نوێنەرە و کێ کاسەلێسە...له بیریشمان نه‌چێت دونیای دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندی سیاسی زۆر جیاوازه له بواره‌کانی دوور له به‌رپرسایه‌تی.
مردن بۆ دوژمنان و پولپەرستان و بۆ ئەوانەی لە پێناو پلەوپایە و پارە خزمەت دەکەن....
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات