لە چوارچێوەی گەشتە ئەوروپیەکەیدا فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەت سەردانى پەرلەمانى ئیسپانیای کرد‌و لە لایەن ئەلیخاندرو ئالونسو مونوز سەرۆکى کاروبارى دەرەوە لە سێنات پێشوان لێ‌کرا. لە دیدارەکەدا کە هەریەک لە باڵیۆزی عیراق لە ئیسپانیا، وەدیع ئەلبەتی، و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئیسپانیا، دابان شەدەڵە، یاوەریان بوو باس لەو رێگایانە کرا کە دەبنە هۆى پەرەپێدانى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئیسپانیا.
سەرۆکى کاروبارى دەرەوەى سێنات دواى پێشوازى کردن و سوپاسکردنى شاندى حکومەتى هەرێم بۆ سەردانەکە گووتى کە ئەوان شارەزایی ئەوتۆیان هەیە کە هەرێمى کوردستان و عێراق دەتوانن سوودى لێ وەربگرن.
لاى خۆشیەوە بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە سوپاسى کردن و گووتى کە حکومەتى هەرێم ئیسپانیا وەک هاوبەشێکى گرینگ لە هەرێمى کوردستان و عێراق دەبینێت. هەروەها گووتى کە پێویستە کار بۆ پەرەپێدانى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا بکەین. گووتیشى زۆرهاوبەشى لە نێوانماندا هەیە و ئێمە دەتوانین سوود لە مێژووى ئیسپانیا و قۆناغەکانى گواستنەوەى ئەم وڵاتە بۆ دیموکراسى وەربگرین.
هەر لە دیدارەکەدا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە تیشکى خستەسەر ئەو رووبەڕووبوونەوانەى کە بەرەوڕووى بونیادنانەوەى عێراقى نوێ دەبێتەوە و هەروەها گووتى هەرێمى کوردستان و عێراق پێویستى بە پشتیوانى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى هەیە. گووتیشى کە کار بۆ سیستەمێکى حوکمڕانى دەکەن کە دەستەبەرى هاوسەنگى بێت. ئەوەش گووت کە لە ئێستادا بەرەو هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق هەنگاو دەنێن و جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم هەڵبژاردنە لەکاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت، هاوکات داواى کرد کە چاودێرانى نێودەوڵەتى بێنە هەرێمى کوردستان و عێراق و چاودێرى ئەم هەڵبژادنە بکەن.
سەبارەت بە پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئیسپانیا، هەردوولا باسیان لە پەرەپێدانى پەیوەندى پەرلەمانى و ئابووریەکان کردەوە. لەم رووەوە بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە داواى لە ئەلیخاندرو ئالونسو وەک سەرۆکى کاروبارى دەرەوەى سێنات کرد‌و گووتى هیوامان وایە لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و وڵاتانى دیکەى ئەوروپا پشتیوانیمان بکەن. گووتیشى هیوادارین کار بکرێت بۆ دامەزراندنى گروپێکى هاورێیەتى بۆ پشتیوانى کردن لە هەرێمى کوردستان هەروەک لە پەرلەمانى وڵاتانى دیکە هەیە.
فەلاح مستەفا داواى کرد کە ئیسپانیا ئاستى نوێنەرایەتى خۆى لە هەرێمى کوردستان بەرز بکاتەوە کە کاریگەرى لە پەرەپێدانى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا دەبێت. هەروەها داواى کرد ئەو تاوانانەى لە لایەن رژێمى پێشووى عێراق دژ بە گەلى کوردستان ئەنجام دراون لە لایەن ئیسپانیاوە بە جینۆساید بناسێنرێت.
لاى خۆشیەوە ئەلیخاندرو ئالونسو دڵنیایی بە بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و شاندى یاوەرى دا کە کار بۆ بەدەستهێنانى پاڵپشتى بۆ ئەو دوو بابەتە دەکات. سەبارەت بە مێژووى ئیسپانیا سەرۆکى کاروبارى دەرەوەى سێنات گووتى ئیسپانیا لە ئەوروپادا زۆرترین سیستەمى لامەرکەزى هەیە و دەسەڵاتێکى زۆر بە ناوچە و هەرێمەکان دراوە و گووتیشى زۆر چاکسازیمان دەربارەى پرۆسەى دیموکراسى ئەنجام داوە و لەم رووەوە ئامادەین لەو شوێنانى کە لە تواناماندایە هاوکاریتان بکەین.
هەر لەم دیارەدا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە باسى لە سیاسەتى دەرگاى کراوە لە لایەن حکومەت هەرێم لە بوارى بازرگانى کرد و گووتى کە هەرێم دەروازەیەکى گرینگە بۆ زیاتر لە 30 سى ملیۆن هاووڵاتى لە تەواوى عێراق، گووتیشى هەر بەهۆى ئەم سیاسەتەوە لە ماوەیەکى کورت‌دا زیاتر لە 2600 دوو هەزار و شەش سەد کۆمپانیاى بیانى هاتوونەتە هەرێم و کار دەکەن و بە بڕى 37 سى و حەوت بلیۆن دۆلارى ئەمەریکى کار‌و پرۆژەى وەبەرهێنانیان ئەنجام داوە.
سێ شەممە, 25 شوبات 2014
فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت بە یاوەری دابان شەدەلە نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیسپانیا، سەردانی باڵیۆزخانەی عیراقی لە ئیسپانیا كرد و لەلایەن باڵیۆز وەدیع ئال بەتی پێشوازیان لێكرا .
سێ شەممە, 25 شوبات 2014
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى شوباتى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆز ژۆن فرانسوا ژیرۆ به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى باكوورى ئافریكا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا به یاوه‌ریى ئالان گێپارت كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و پێشهاته‌كانى سووریا به‌تایبه‌تى تاوتوێ كران و تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخى سووریا و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى ڕووبه‌ڕووى هاووڵاتیانى ئه‌و وڵاته بووه‌ته‌وه كه به ملیۆنه‌هایان ناچارى ئاواره‌یى بوون و له وڵاتانى ده‌وروبه‌ر گیرساونه‌ته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه باس له ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان كرا و میوانى فه‌ره‌نسى ستایشى ڕۆڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له داڵده‌دان و هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران كرد.
ڕه‌وشى عیراق و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون كه تیایدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه، دووپاتى كرده‌وه كه پرسى بڕینى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناخه‌نه ئه‌جێنداى گفتوگۆكانه‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به ئاستى په‌یوندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌ربڕى و دووپاتیان له گرنگى و چۆنیه‌تیى بره‌ودانى زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه كرده‌وه. هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ و كاریگه‌ریى باشى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى هه‌رێمى كوردستان له بواره جیاكاندا كرا.
سێ شەممە, 25 شوبات 2014
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی رایگه‌یاند گه‌لی كورد به یه‌كده‌نگی و كۆده‌نگی ده‌گاته ئامانج و ئاواته‌كانی خۆی و ده‌بێ هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد.
ئه‌م وتانه‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/2/2014 به ئاماده‌بوونی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانی پێشوازیكردنی له سكرتێر و سه‌رۆكی یانزه حزبی نێو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا له شاری هه‌ولێر هات.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له دنیادا جگه له كورد هیچ میلله‌تێكی 50 ملیۆنی نییه خاوه‌ن كیانی تایبه‌تی خۆی نه‌بێ".
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سول گوتی"كورد له هه‌ر كوێ بێت كێشه‌كانی یه‌كه‌و له ئێستادا ده‌رفه‌تێكی باش بۆ گه‌لی كورد هاتۆته پێش هیوادارم بتوانین به‌یه‌كڕیزی و به ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین و بگه‌ینه ئاواته له‌مێژینه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردمان.
لای خۆیانه‌وه وه‌فدی میوان سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و باسیان له‌دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و سوریا كرد، هه‌روه‌ك تیشكیان خسته سه‌ر هه‌ندێ كێشه‌و گرفت كه له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له سوریا‌و ئه‌نجومه‌نی گه‌ل هه‌یه‌و هیوایان خواست جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵ ببینێ له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
له به‌رامبه‌ردا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی هاوكاری و پشتیوانی ته‌واو بۆ كوردانی رۆژئاوا، راشیگه‌یاند كه پێویسته سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان سوود له ئه‌زموونی باشووری كوردستان وه‌ربگرن و به ته‌بایی و یه‌كڕیزی هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد بده‌ن.
دوو شەممە, 24 شوبات 2014
دووشەممە 24ـی 2ـی 2014 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جۆڕج سەبرا سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا سەرەتا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان ڕاگەیاند بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ ئەو هەڵوێستەی كە هەر لەسەرەتای ڕووداوەكانی سووریا لەبەرانبەر شۆڕشی گەلی سووریا نیشانیانداوە و هەروەها پێزانینی خۆیشیان ڕاگەیاند بۆ ڕۆڵی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یارمەتیدان و حەواندنەوەی پەنابەرانی سووریا لەنێو خاكی هەرێمی كوردستان. لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی میوان بارودۆخی مەیدانی و سیاسیی سووریایان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و هەروەها ئاماژەشیان بە بارودۆخی نالەباری ئینسانی و ئەو ئێش و ئازارانە كرد كە لە لایەن هێزەكانی ڕژێم بەسەر هاووڵاتیانی سووریا دەسەپێندرێت.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندی میوان هێمای بەوەدا كە هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەمەڕ ڕووداوەكانی سووریا هەر لەسەرەتاوە ڕوون و ئاشكرا بووە و هیوای ئەوەی خواست كە كۆتایی بە نەهامەتییەكانی گەلی سووریا بێت و یارمەتیدانی پەنابەرانی سووریاشی بە ئەركێكی گەورە زانی. سەرۆك بارزانی لە بەشێكی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كە خەڵكی هەرێمی كوردستان بەدەست زوڵم و وێرانكارییەكی زۆر ناڵاندوویانە و زۆر بە باشی لە نەهامەتیی و بارودۆخی گەلی سووریا دەگەن. لەبارەی ڕۆڵی كورد لە سووریا سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند كە گەلی كورد لە كەمترین مافەكانی خۆی لە سووریا بێبەش بووە و پێویستە لە دواڕۆژی سووریادا مافەكانی گەلی كورد مسۆگەر بكرێت.
بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و ئەنجامی دانوساندنەكانی جێنێڤ 2 تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوون.
دوو شەممە, 24 شوبات 2014
كۆمیساری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌كی جوانه بۆ به‌رقه‌رار بوون و داوایكرد هه‌رێم له‌لایه‌ن وڵاتانی دنیاوه گرنگی به‌رچاوی پێ بدرێت.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌ییدا، كاترین ئاشتون، كۆمیساری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، " ئه‌و ئۆقره‌ییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بوون هه‌یه، نمونه‌یه‌كی جوانی به‌رقه‌راربوونه‌و یاسا‌و رێوشوێنه‌كانی بواری پاراستنی ئاسایش له‌هه‌رێم، كاریگه‌ریی باشیان له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێم به‌گشتی دروستكردووه".
ئاشتون داواشیكرد وڵاتانی دنیا، هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ند وه‌ربگرن، وتیشی: خراپی ره‌وشی ئه‌منی و گه‌نده‌ڵیی و نه‌بوونی دڵنیایی له‌مافی كۆمپانیاكان، هۆكارن له‌پشت پاشه‌كشه كردنی سه‌رمایه‌گوزاریی له‌عیراق.
له‌لێدوانه رۆژنامه‌ییه‌كه‌یدا، ئاشتون ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه،" ئه‌نجومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وتوێژه‌كانی مانگی شوبات له‌باره‌ی عیراق پێشنیازی كردووه كه ئۆقره‌یی بۆ عیراق به كاری هاوبه‌شی سه‌ركرده مه‌ده‌نیه‌كان و سیاسیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه" وتیشی: پێویسته ئاستی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌سه‌روو ئاستی ململانێ و كرده توندوتیژییه‌كانه‌وه بێت، هه‌روه‌ك پێویسته جیاوازییه‌كانی سوننه‌و شیعه به مامه‌ڵه‌كردن به‌دانایی چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌وته‌ی ئاشتون، هاوڵاتیانی عیراق خوزایارن ئاشتی و ئۆقره‌یی باڵ بكێشێت به‌سه‌ریاندا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ، وتیشی: قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی سوریا كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر زیادبوونی بارگرژییه‌كان له‌عیراق دروستكردووه‌و به‌هۆی بارگرژییه ئه‌منیه‌كانی سوریاوه رۆژانه هاوڵاتیان ماڵوحاڵی خۆیان جێ‌دێڵن و رووده‌كه‌نه وڵاتانی دراوسێ.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا، ئاشتون ئاشكرایكرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆی 21 ملیۆن یۆرۆی له‌ماوه‌ی 2012 – 2013 ره‌وانه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا كردووه له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاریكاریی بۆ ئاواره‌كانی سوریا.
دوو شەممە, 24 شوبات 2014
بە ئامادبوونی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، یادی شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە گۆڕستانی بەھەشتی زەھرا لە شاری تاران بەرز ڕاگیرا.
کاتژمێر ١ی ئەمڕۆ دووشەمە ٢٤ی شوبات / فەبرایەری ٢٠١٤ بە ئامادبوونی نازم عومەر دەباغ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران، نوێنەری پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، لەوانە: لوقمان لەتیف محەمەد ـ نوێنەری حیزبی سوشیاڵ دیموکراتی کوردستان، ئەمجەد باباحاجی ـ نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی، ھیوا ڕەسووڵ ڕەشید ـ نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی، قایم مەقامی گۆڕستانی بەھەشتی زەھرا و ٣٥ کەس لە کەسووکاری شەھیدانی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە، بە پێشکەش تاجە گوڵینە لە سەر مەزاری پیرۆزی شەھیدانی ھەڵەبجە لە پارچەی ژمارە ٢٥ و ٤٠ی گۆڕستانی بەھەشتی زەھرای شاری تاران، ڕێوڕەسمی یاد و بیرئانینی ئەم شەھیدانە بەڕێوەچوو.
ھەر لەم ڕێوڕەسمەدا کە بۆ یادی شەھیدانی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە بەڕێوەچوو تیایدا چەندین وتار لە لایەن بەشداربووانەوە پێشکەش کرا.
کۆمەڵێک لە شەھیدانی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە کە کاتی خۆی لە ئێران کۆچیان کردووە لە گۆڕستانەکانی ئێران بەخاکسپێردراون و نزێکەی ٧٠ کەس لەو شەھیدانە لە پارچەکانی ژمارە ٢٥ و ٤٠ی گۆڕستانی بەھەشتی زەھرای شاری تاران بەخاکسپێردراون و ٤٤ کەس لەو شەھیدانە لە پارچەی ٢٥ـدا لە تەنیشت یەکتری بەخاکسپێردراون.
لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ٣٥ کەس لە کەسووکاری شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە بۆ سەردانی مەزاری شەھیدانیان سەردانی تارانیان کرد و بە پێشکەش کردنی تاجە گوڵینە لە سەر مەزاری پیرۆزی شەھیدانی ھەڵەبجە یادی ئەم شەھیدانەیان بەر ڕاگرت.
دوای بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە لە لایەن ڕژیمی بەعسەوە، ژمارەیەکی زۆر لە بریندارنی ئەم کارەساتە بۆ چارەسەرکردنی برینەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی ئێران کران و زۆربەیان بەرەو شاری تاران رەوانە کران. بەداخەوە ھەندێک لەو بریندارانە بە ھۆی کاریبوونی برینەکانیان ھەر لە شاری تاران کۆچی دوواییان کرد و لە گۆڕستانی گەورەی ئەم شارە کە بە "بەھەشتی زەھرا" ناسراوە بەخاکسپێردران.
ساڵانە رێکخراوە جۆراوجۆرەکانی NGO، کوردەکانی دانیشتووی شاری تاران و بنەماڵەی شەھیدانی بۆردوومانی کارەساتی کیمیایی شاری ھەڵەبجە سەردانی مەزاری پیرۆزی شەھیدانی ھەڵبجە دەکەن و بە دانانی تاجە گوڵینە و خوێندنی فاتیحە یاد و بیرەوەریەکانیان بەرز رادەگرن.
دووشەمە ٢٤ی شوبات
ئه‌مڕۆ 23 شوباتى 2014 له‌ته‌لارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی فیدرالی عیراق و فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى هه‌رێم و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كوبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان ئه‌نجامدرا بۆ گفتوگۆكردن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى گه‌مارۆى ئابوورى كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرالی عیراقه‌وه خراوه‌ته‌سه‌ر هاوڵاتیان و حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان .
دوای گفتوگۆكردن و راگۆڕینه‌وه‌و تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ر وپێشهاته‌كان, له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌كۆی ده‌نگ ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه په‌سه‌ند كران :
1. هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستور به‌شێكه له‌عیراق و مافی سوود وه‌رگرتن و به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م ئه‌و ماف وده‌سه‌ڵاتانه‌ى هه‌یه كه له ده‌ستوردا هاتوون. له‌ناویاندا مافى وه‌رگرتنى به‌شه بودجه‌ی خۆی له داهاتى عێراق، بۆیه ناكرێت له‌ژێر هه‌ربیانوویه‌كدا بێت بودجه ومووچه‌ى هاوڵاتیان وه‌كو كارتى فشار له‌دژی هه‌رێمى كوردستان و هاوڵاتیانی به‌كار بهێندرێت.
2. به‌رده‌وامبوونی دانوستان و كۆبونه‌وه‌كانی نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رجه‌سته‌كردنى مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێم، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى بژارده‌ی تر له‌به‌رده‌م حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابینكردنی به‌شه‌داهاته‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مووچه و پێداویستیه‌كانی تری هاووڵاتیان مسۆگه‌ر بكات.
3. داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كه‌ن كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م سیاسه‌ته ناقانونی و ناده‌ستوریه ببێت، و به‌شه بوودجه ومووچه‌ى هه‌رێم وه‌كو مافێكى ده‌ستوورى بۆ هه‌رێم بنێرێت، و له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
4. داوا له مه‌رجه‌عیه‌ته ئاینیه به‌رێزه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تانى په‌یوه‌ندیدار به عێراق وكۆنگره‌ی وڵاتانی ئیسلامی و كۆمكاری ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌ب كرا كه‌به‌رپرسیارێتی بگرنه ئه‌ستۆ و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كاربهێنن بۆ فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی فیدرالی عیراق بۆ كۆتاییهێنان به‌سیاسه‌تی گه‌مارۆدانی ئابووری حكومه‌ت و هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان، چونكه ئه‌م سیاسه‌ته ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور و قانون و ته‌واوی رێكه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و بنه‌ما سه‌ره‌تایه‌كانی مافی مرۆڤه.
یەک شەممە, 23 شوبات 2014
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات