ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى شوباتى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆز ژۆن فرانسوا ژیرۆ به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى باكوورى ئافریكا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا به یاوه‌ریى ئالان گێپارت كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و پێشهاته‌كانى سووریا به‌تایبه‌تى تاوتوێ كران و تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخى سووریا و ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى ڕووبه‌ڕووى هاووڵاتیانى ئه‌و وڵاته بووه‌ته‌وه كه به ملیۆنه‌هایان ناچارى ئاواره‌یى بوون و له وڵاتانى ده‌وروبه‌ر گیرساونه‌ته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه باس له ڕه‌وشى په‌نابه‌رانى سووریا له هه‌رێمى كوردستان كرا و میوانى فه‌ره‌نسى ستایشى ڕۆڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له داڵده‌دان و هاوكاریكردنى په‌نابه‌ران كرد.
ڕه‌وشى عیراق و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون كه تیایدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنهوهى خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه، دووپاتى كرده‌وه كه پرسى بڕینى بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناخه‌نه ئه‌جێنداى گفتوگۆكانه‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به ئاستى پهیوندییهكانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌ربڕى و دووپاتیان له گرنگى و چۆنیه‌تیى بره‌ودانى زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه كرده‌وه. هه‌روه‌ها باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ و كاریگه‌ریى باشى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى هه‌رێمى كوردستان له بواره جیاكاندا كرا.
سێ شەممە, 25 شوبات 2014