ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/6/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى له‌ به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى تازه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى دوێنێدا، به‌ سه‌ركۆمارى تازه‌ى ئێران هه‌ڵبژێردرا.

له‌ نامه‌يه‌كدا كه‌ به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاراسته‌ى سه‌رۆك ڕه‌ئيسى كردووده‌، وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن له‌ پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا، هيواى خواستووه‌ له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتيى به‌ڕێزياندا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت و بواره‌كانى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن.

 

https://presidency.gov.krd/the-president-of-kurdistan-region-congratulates-the-new-iranian-president/

 

 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایدەگەیەنێت" ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران، چەند مانگێک لەمەوبەر لایەنە کوردیەکانی لە بەغدا بینیووە و چەند ڕاسپاردەیەکی پێداون".

 
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران لە چاوپیکەوتنێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئیبراهیم ڕەئیسی کاتێک سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران بوو، لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی بینیووە و هەندێک ڕاسپاردە و ئامۆژگاری پێداون، وتی، ڕەئیسی ورد و درشتی کێشەکانی هەرێم و عێراق ئاگادارە، هەڵبژاردنی کارناکاتە سەر گۆڕینی سیاسەتی ئێران بەرامبەر عێراق و هەرێم، چونکە پەیوەندی ئێران لەگەڵ کورد، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە". 
 
سەبارەت بە ڕاسپاردەکانی ڕەئیسی بۆ لایەنە کوردیەکان کە چەند مانگێک لەمەوبەر لەبەغدا پێیداون، نازم دەباغ ئاماژە بەوە دەکات" ڕاسپاردەکان پەیوەندیان بە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەکانی ئێرانەوە هەبووە، هەروەها وەفدە کوردیەکەی بەسەرۆکایەتی هۆشیار زێباری لەگلەییەکانی ئێران ئاگادارکردووەتەوە، لەوەی کۆمەڵێک خەڵک لەدادگای ئێران داواکراون و هەڵدێن بۆ عێراق و هەرێم و جێگیردەبن، پێویستە هاوکاری هەبێت تا کەسانی تاوانبار نەتوانن هەرێم بکەنە پەناگەی خۆیان". 
 
بەڕای نازم دەباغ، ئێران پلان و ستراتیژی خۆی هەیە، کە لەشورای باڵای ئەمنییەتی وڵاتەوە دەرەچێت،ئەو ئەنجومەنە پێکهاتەیەکی ئاسایشی و ئەمنی هەیە و نوێنەرایەتی هەموو دەزگاکانی تێدایە،ئەنجومەنەکە بەرنامەی دەرەکی و ئاسایشی دادەڕێژێت و حکومەت جێبەجێی دەکات، بۆیە گۆڕینی سەرۆک زۆر کاریگەری نابێت.
 
دەربارەی ڕای ئێران لەسەر هەوڵی لایەنە کوردیەکان بۆ دانانی دەستورێک بۆ هەرێمی کوردستان، نوێنەری هەرێم وتی" ڕای تایبەتی ئێرانم لانییە، بەڵام تێگەیشتنی خۆم وایە، ئێران لەگەڵ ئەوەدایە، هەرێم وەکو بەشێک لەعێراق، دەستورەکەی پێچەوانەی بنەماکانی دەستوری عێراق نەبێت". 
 
لەبەشێکی تری گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، نازم دەباغ ئاماژەی بەهێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی پەکەکە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کرد، دەڵێت" ڕای ئێران ئەوەیە، نابێت هیچ لایەک سنوری خاکی وڵاتی تر ببەزێنێ، ئەویتر پەیوەندی بەهەرێم خۆیەوە هەیە، تا چەند ڕێگە بەهاتنە ناوەوەی تورکیا دەدات، ئێران پێشیوایە نابێت لەناو وڵاتێکەوە پەلاماری وڵاتێکی تر بدرێت، ڕەنگە ئەم خاڵەش لەبەر خاتری خۆی بێت". 
 
نازم دەباغ باس لەوەش دەکات، ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمەریکا گەر سەربگرێ، دەبێتە هۆی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە، پێچەوانەکەشی ڕاستە، ئەوەی ئێستاش بەدی دەکرێت، نییەتی ڕێککەوتن زیاترە، ئێران جەخت دەکاتەوە هیچ لایەنێک لەجیاتی ئەو شەڕ نەکات.
 
لەکۆتایی گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران، سەبارەت بە ئەگەری ئامادەکردنی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ ڕابەری باڵای ئیسلامی ئێران و شوێنگرەوەی عەلی خامنەیی، ئاماژەی بەوەکرد کاندیدی ڕابەر تەنها ئەوە نییە کەسێکی ناسراو بێت، بەڵکو بنەمای خۆی هەیە و دەبێت پلەکەی ئایەتوڵا عوزما بێت و شارەزای دین بێت، بۆیە ناتوانرێت کەسێک بکرێتە بەرهەڵستکاری خامنەیی تا دوای ئەو ببێتە ڕابەر، ئەو پلەیەی نەبێت، وتی" مردن بەدەست خوایە، نازانین کەی ڕابەر کۆچ دەکات، بەڵام بەپێی دەستوری ئێران، ڕابەر پۆستێکی هەمیشەییە و مەرجەکەشی بوونی پلەی ئایەتوڵا عوزمایە". 

 

PM:06:27:19/06/2021
https://www.speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=104998&Jor=1

 

 

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ئاماژەبەوە دەکات ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران، چەند مانگێک لەمەوبەر لایەنە کوردیەکانی لە بەغدا بینیووە و چەند ڕاسپاردەیەکی پێداون، جەخت لەسەرئەوەش دەکاتەوە ئێران دژی دانانی دەستور نییە بۆ هەرێم، بەو مەرجەی پێچەوانەی دەستوری عێراق نەبێت.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران، ئاماژەبەوە دەکات ئیبراهیم ڕەئیسی کاتێک سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران بوو، لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی بینیووە و هەندێک ڕاسپاردە و ئامۆژگاری پێداون، وتی"ڕەئیسی ورد و درشتی کێشەکانی هەرێم و عێراق ئاگادارە، هەڵبژاردنی کارناکاتە سەر گۆڕینی سیاسەتی ئێران بەرامبەر عێراق و هەرێم، چونکە پەیوەندی ئێران لەگەڵ کورد، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە."

سەبارەت بە ڕاسپاردەکانی ڕەئیسی بۆ لایەنە کوردیەکان کە چەند مانگێک لەمەوبەر لەبەغدا پێیداون، نازم دەباغ وتی"ڕاسپاردەکان پەیوەندیان بە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانەکانی ئێرانەوە هەبووە، هەروەها وەفدە کوردیەکەی بەسەرۆکایەتی هۆشیار زێباری لەگلەییەکانی ئێران ئاگادارکردووەتەوە، لەوەی کۆمەڵێک خەڵک لەدادگای ئێران داواکراون و هەڵدێن بۆ عێراق و هەرێم و جێگیردەبن، پێویستە هاوکاری هەبێت تا کەسانی تاوانبار نەتوانن هەرێم بکەنە پەناگەی خۆیان."

بەڕای نازم دەباغ، ئێران پلان و ستراتیژی خۆی هەیە، کە لەشورای باڵای ئەمنییەتی وڵاتەوە دەرەچێت،ئەو ئەنجومەنە پێکهاتەیەکی ئاسایشی و ئەمنی هەیە و نوێنەرایەتی هەموو دەزگاکانی تێدایە،ئەنجومەنەکە بەرنامەی دەرەکی و ئاسایشی دادەڕێژێت و حکومەت جێبەجێی دەکات، بۆیە گۆڕینی سەرۆک زۆر کاریگەری نابێت.

دەربارەی ڕای ئێران لەسەر هەوڵی لایەنە کوردیەکان بۆ دانانی دەستورێک بۆ هەرێمی کوردستان، نوێنەری هەرێم وتی"ڕای تایبەتی ئێرانم لانییە، بەڵام تێگەیشتنی خۆم وایە، ئێران لەگەڵ ئەوەدایە، هەرێم وەکو بەشێک لەعێراق، دەستورەکەی پێچەوانەی بنەماکانی دەستوری عێراق نەبێت."

لەبەشێکی تری گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، نازم دەباغ ئاماژەی بەهێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هێزەکانی پەکەکە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کرد، وتی"ڕای ئێران ئەوەیە، نابێت هیچ لایەک سنوری خاکی وڵاتی تر ببەزێنێ، ئەویتر پەیوەندی بەهەرێم خۆیەوە هەیە، تا چەند ڕێگە بەهاتنە ناوەوەی تورکیا دەدات، ئێران پێشیوایە نابێت لەناو وڵاتێکەوە پەلاماری وڵاتێکی تر بدرێت، ڕەنگە ئەم خاڵەش لەبەر خاتری خۆی بێت."

دەربارەی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمەریکا و کاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق و هەرێم،

نازم دەباغ دەڵێت"ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمەریکا گەر سەربگرێ، دەبێتە هۆی سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە، پێچەوانەکەشی ڕاستە، ئەوەی ئێستاش بەدی دەکرێت، نییەتی ڕێککەوتن زیاترە، ئێران جەخت دەکاتەوە هیچ لایەنێک لەجیاتی ئەو شەڕ نەکات."

لەکۆتایی گفتووگۆکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران، سەبارەت بە ئەگەری ئامادەکردنی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ ڕابەری باڵای ئیسلامی ئێران و شوێنگرەوەی عەلی خامنەیی، ئاماژەی بەوەکرد کاندیدی ڕابەر تەنها ئەوە نییە کەسێکی ناسراو بێت، بەڵکو بنەمای خۆی هەیە و دەبێت پلەکەی ئایەتوڵا عوزما بێت و شارەزای دین بێت، بۆیە ناتوانرێت کەسێک بکرێتە بەرهەڵستکاری خامنەیی تا دوای ئەو ببێتە ڕابەر، ئەو پلەیەی نەبێت، وتی"مردن بەدەست خوایە، نازانین کەی ڕابەر کۆچ دەکات، بەڵام بەپێی دەستوری ئێران، ڕابەر پۆستێکی هەمیشەییە و مەرجەکەشی بوونی پلەی ئایەتوڵا عوزمایە."

https://www.dengiamerika.com/a/5935046.html?fbclid=IwAR2ZLaAzwsufkyZq6NVSkCBWLIn6ZtKPEVbKqYF_54ptqWGDvAzChKqMG_A

 نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تارانی پایتەختی ئێران ڕایگەیاند، “بەپێی ئاماژەکان وا دەردەکەوێت ئیبراهیم رەئیسی، کاندیدی ئێستای 13 هەمین خولی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئێران زۆرینەی دەنگ بە دەستبهێنێت.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بە گەڕانەوە بۆ ڕابردووی ئیبراهیم رەئیسی و کارەکانی لە بواری شۆڕشی ئیسلامی و دەسەڵاتی دادوەری، دەریدەخات ئەو کاندیدە زۆرینەی دەنگەکان بە دەستبهێنێت”.

بە بۆچوونی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، “لە ئەگەری هەڵبژاردنی ئیبراهیم رەئیسی، کە سەربە باڵی پاوانخوازەکانە، بەشێکی زۆری سەرۆکایەتییەکانی ئێران دەکەوێتە دەستی ئەو باڵە و ئاوا ئاسانتر بڕیار لە پرسەکان دەدرێت، چونکە ئەگەری هەیە ئەو یەک ئاڕاستەییە لە دەسەڵاتەکاندا کاریگەری هەبێت لەسەر یەکلاییکردنەوەی کێشەکان و ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە”.

ئەمڕۆ ئێرانییەکان ڕوو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن و لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ئێراندا جگەلە دەنگدەرانی دەرەوەی ئێران 59 ملیۆن و 310 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن ڕوبکەنە سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام وەک پێشبینی دەکرێت ڕەنگە ڕێژەی بەشداریکردن نزمبێت.

 

https://esta.krd/72568/

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی