رووداو دیجیتاڵ // لە شوباتی ئەمساڵ شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، بەهێزترین بەربژێری خولی 13یەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران کۆبوونەوە. ئەوکات میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کە رەئیسی لەو کۆبوونەوەیەدا داوایکردووە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان یەکڕیز و یەکگرتووبن و لە ئەمریکاش دووربکەونەوە.

 
ئیبراهیم رەئیسی داوای لە شاندەکەی پارتیش کردبوو، ئەوانەی لە ئێران بڕیاری دەستبەسەرکردنیان دەدرێت، هەرێمی کوردستان داڵدەیان نەدات و رادەستی ئێرانیان بکاتەوە.
 
پەیوەندیی نێوان هەولێر و تاران لەسەر ئاستی حیزبی و حکومییە. ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق پەیوەندییەکە بە قووڵ و لەمێژینە ناودەبات و دەڵێت "عێراق بایی 13 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانییان هەیە، زۆربەی ئەو ئاڵوگۆڕەش لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوەیە".
 
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت، هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران کاریگەریی نەرێنیی لەسەر سیاسەتی ناوچەکە نابێت، بەتایبەتی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ئاماژە بەوە دەکات "لەبەرئەوەی جوگرافیای سیاسی و ئەمنی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جوگرافیایەکی نەگۆڕە، پێویستی بە هاوکاریی زیاترە. بۆیە ئەگەر پەیوەندییەکانی [هەولێر و تاران] پتەوتر نەبن، هیچ گۆڕانکارییەک بەرەو دواوە بەسەر پەیوەندییەکاندا نایەت".
 
هەرێمی کوردستان، سنوورێکی دوورودرێژی لەگەڵ ئێراندا هەیە، کە لە داڵانپەڕەوە دەستپێدەکات تاوەکو خوارووی ئێران، هەروەها خاوەنی سێ دەروازەی نێودەڵەتییە لەگەڵ ئێران، ئەوانیش حاجی ئۆمەران، پەروێزخان و باشماخن، لەگەڵ ژمارەیەک خاڵی سنووری.
 
باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە "هەرێمی کوردستان بە وڵاتی دووەمی خۆیان دەزانن".
 
ئێران ماوەی چەندین ساڵە لە هەولێر و سلێمانی دوو کۆنسوڵخانەی کردووەتەوە، کۆنسوڵی هەولێر سیاسەتی وڵاتەکەی بە نەگۆڕ و کۆنسوڵەکەی سلێمانیش پەیوەندییەکانی تاران لەگەڵ هەولێر بە هەمەلایەن ناودەبات.
 
نەسروڵلا رەشنوودی، سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر باس لەوە دەکات "سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سیاسەتێکی روون و ئاشکرایە، بەپێی ئەو رێوشوێنە پێویستانەی بیری لێکراوەتەوە و بڕیارەکانی نیزامی دەیدات، سیاسەتی دەرەوەش هەر بەپێی ئەوە دەڕوات".
 
مەهدى شووشتەرى، سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانى دەڵێت "پەیوەندییەکى زۆر زۆر باشمان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەیە لە بوارە جیاوازەکانى کولتووری، سیاسى، ئابووری و بازرگانی. حەوت خاڵ و دەروازەى هاوبەشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە. پەیوەندی و ئاڵوگۆڕی زۆر باشمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە. بۆیە بە دڵنیاییەوە هەرکام لە بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار سەربکەون، ئەم سیاسەتە کە سیاسەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بە بەهێزییەوە بەردەوام دەبێت".
 
لە ساڵانی رابردوودا چەندجارێک محەممەد جەواد زەریف وەکو وەزیری دەرەوەی ئێران چووەتە هەرێمی کوردستان و جەختی لە پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردووەتەوە؛ دوایین سەردانیشی لە کۆتایی نیسانی ئەمساڵدا بوو.
 
 
https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iran/180620212

 

به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان، جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئيمارات، له‌ كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق و خواستى بره‌ودانى به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و فراونكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/6/12 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز باڵیۆزی عیراق له‌ ئه‌بو زه‌بى به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيمارات له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عيراق، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.

سه‌رۆك نيچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ئيمارات كرد بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌ئه‌ندامبوونى له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ماوه‌ى 2022 ـ 2023 كه‌ به‌ڵگه‌ى متمانه‌ى جيهانه‌ به‌ سياسه‌ت و پێگه‌ و ڕۆڵى گرنگى ئيمارات، هه‌روه‌ها ئاستى به‌رزى ديپلۆماسى و په‌يوه‌ندييه‌كان و كاريگه‌ريى ئيمارات له‌ڕووى هاريكارى و په‌ره‌پێدان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، نيشان ده‌دات.

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى ئيماراتى كرد بۆ يارمه‌تييه‌ مرۆيييه‌كانى، به‌تايبه‌تيش دوايين يارمه‌تييان به‌ ناوى ده‌ستپێشخه‌ريى خاتوو شێخه‌ فاتيمه‌ بنت موباره‌ك كه‌ تيايدا هه‌زاران دۆزى ڤاكسينى دژه‌كۆرۆناى پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى مانگى سوورى ئيماراتى و به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ زه‌مينه‌ى له‌بارى بۆ وه‌به‌رهێنان، ئاماده‌يه‌ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك پێشكه‌ش به‌ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئيماراتى له‌ هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا بكات و پێشوازى له‌ كۆمپانيا ئيماراتييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانيان ده‌كات.

له‌باره‌ى دۆخى ناوچه‌كه‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ هاوبه‌شى هاريكاريى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و نه‌هێشتنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و توندڕه‌وى و بره‌ودان به‌ بواره‌كانى په‌ره‌پێدان له‌ هه‌موو كه‌رته‌كاندا پێويسته‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان له‌گه‌ل وڵاتانى ناوچه‌كه‌ به‌ گرنگ زانى.

 

 

 

ئێواره‌ى رۆژی هه‌ينى 11/6/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر داواى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئيمارات، گه‌يشته‌ ئه‌بو زه‌بيى پايته‌خت.

له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌بو زه‌بی له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌لسایغ، وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ یاوه‌ریی به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق له‌ ئه‌بو زه‌بی و کونسولی گشتیی ئیمارات له‌ هه‌ولێر، پێشوازی لێکرا.

به‌پێى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌، رۆژی شه‌ممه‌ 12/6/2021 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پته‌وترکردنی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيمارات و چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيمارات تاوتوێ ده‌که‌ن، له‌باره‌ی دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌يشته‌ ئه‌بو زه‌بى - The Presidency of the Kurdistan Region - Iraq (gov.krd)

 

"سەلام روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ وه‌زیری کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی له شاری تاران، دیداری کرد.

 

"سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ڕۆژی یه‌کشه‌مه ٦ی جوونی ٢٠٢١ پێشوازیی له شاندی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تارانی پێته‌ختی ئێران کرد که پێکهاتبوون له وه‌زیری کشتوکاڵ، جیگری وه‌زیری کشتوکاڵ و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م وه‌زاره‌ته.

 

جێی ئاماژه پێدانه که "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، له لایه‌ن "عه‌لی یارمحه‌مه‌دیان" به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی کۆمپانیای پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای ئیسفه‌هان، به شێوه‌ی فه‌رمی بۆ به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی نۆزده‌یه‌مین خولی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌یی کشتوکاڵ له ئیسفه‌هان و بینینی چالاکییه‌کانی ئه‌م ڕووداوه و سه‌ردانی ژووره‌کان و دیدار له‌گه‌ڵ به‌شداربووان، بانگهێشت کراوه‌ که کاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌مه ٨ی ١١ی جوونی ٢٠٢١ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ‌   

 

مه‌به‌ست له سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، به‌شداری له نۆزده‌یه‌مین خولی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌یی کشتوکاڵ له شاری ئیسفه‌هانه که کاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆ تاکوو ٧ی ئێوارێی ڕۆژانی سێشه‌مه ٨ تا هه‌ینی ١١ی جوونی ٢٠٢١ بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له شوێنی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای ئیسفه‌هان به‌‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

 

بڕیار وایه وه‌زیری کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی هاوڕێی، پێش ئه‌وه‌ی که به‌ره‌و شاری ئیسفه‌هان به‌ڕێبکه‌‌ون، ‌چاویان به به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی که‌شاوه‌رزی واته کشتوکاڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بکه‌وێت و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه کشتوکاڵییه‌‌کانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاخاوتن بکه‌ن.

 " لەمێژوو و دونیادا سەلمێندرا بە رێبەرایەتی ئیمام خومەینی تواندرا بێ شۆرشی چەکداری شایەکی دکتاتۆر پر تفاق و چەک و ھێز بە دروشم و ڕاپەرینی جەماوەر برووخێنیت و لەوڵات دەر بکرێت".

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: گرینگترین نیگەرانی ڕۆژاوا لە بیروبۆچوونەکانی ئیمام خومەینی سەرهەڵدانی کەسایەتییەکی خۆشەویست بوو کە دەکرا ببێتە خاڵی هاوبەشی هەموو میلەتە ئیسلامی و عەرەبییەکان. بە لەبەرچاو گرتنی ئەو ڕاستیەی کە ئیمام خومەینی قودس و مزگەوتی ئەقسای وەک یەکمایەتییەکی ئیسلامی ناوبردەوە و گرینگی پێدا.

پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەوەی زیاتر وەکوو مۆدێلی بەرەنگار بوونەوەی ئیسلامی لە گەڵ ڕۆژاوا کەڵکی لێ وەردەگیرا.مۆدێلێکی بێ کردەوە و تەنیا دروشم بوو وەکوو ئیخوان بەڵام شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردەوە بوو.

تیۆری بەرخۆدانی ئیمام بە تایبەتمەندی جیاوازەوە بووە هۆی دروست بوونی پێکهاتەیەکی نوێ لە ناوچە. ئەدەبیاتی سیاسی و هاوسەنگی سەربازیی بۆ بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە گۆڕدرا. ئوردوگا و چەمکی دەسەڵاتی نوێ پێک هات گەرچی دەسەڵاتی سەربازی و بەرگری لە خۆ دەگرێت بەڵام ناوەرۆکێکی پڕبایەخ بە ناوی خەباتی سیاسی و پراکتیکیشی هەیە.

لەم رۆژانەدا کە لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ڕێبەر و بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران نزیک دەبینەوە هەستاوین بە شرۆڤەی ئەندێشە ناوازەکانی ئیمام خومەینی لەو سەردەمەدا و هەروەها باس لە هۆکارەکانی دژبەریی ڕۆژاوا لە گەڵ هزر و ئەندێشەی ئەو ڕێبەرەی ئێران دەکەین.

لەم پێناوەدا هەواڵنێری مێهر دیمانەیەکی لە گەڵ مامۆستا نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ساز داوە کە بڵاو دەبێتەوە.

سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی ئیران و بەرەنگاریی گەلانی ئێران لە گەڵ ستەمی ڕژێمی شا بە سەرکردەیی ئیمام خومەینی گیانی تازەی بەبەر خەڵکی چەوساوەی جیهان و ناوچەکەدا کرد, خەڵک هیوایان زیاتر بوو کە دەکرێ بە دەستی بەتاڵ و بەڵام بە یەکگرتوویی بەرەنگاری ستەمکار ببینەوە, ڕاتان لەسەر کاریگەریی ئەندێشەکانی ئیمام خومەینی لە سەر گەلانی چەوساوەی جیهان چییە ؟

ئەزمونی شۆرشی ئیسلامی ئێران بە رابەرایەتی خوا لێخوشبوو ئیمام خومەینی ھێز و توانای بەخشیە سەر ھەموو گەلانی ئیسلامی ستەم دیدە کە دەکرێت پشتوان بەخوا و گەل شۆرش بکات دژ بە ستەم و دیکتاتۆرەکان بەرەو سەرکەوتن ببات و بەردەوام بن لەخەبات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات.

هەموو کەسایەتییەکان و بلیمەتە سیاسییەکانی جیهان تەنانەت ئەوانەش کە دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوون دان بەوەدا دەنن کە ڕۆڵی گرینگ و کاریگەری ئیمام خومەینی ڕەوتی مێژوو و هاوکێشە جیهانییەکانی لە کاتی شۆڕشی ئیسلامی ئێران گۆڕی، بە بۆچوونی ئێوە چۆناوچۆنە کەسێک بەو شێوە ڕەوتی جهان دەگۆڕێت ؟

شۆرشی ئیسلامی ئێران نازناوی ئیمام خومەینی بەخۆوەی گرتوو سەلماندی کە رابەرێکی وەکو ئیمام خۆمەینی رابەرایەتی گەلی موسلمانی ئێران بکات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات ،ئەزمونی شۆرشی ئیسلامی سەلماندی کە ھیچ گەلێک بێ رابەر سەرکەوتن مسۆگەر ناکات ھەروەھا ئەوەشی سەلماند رابەریش پێویستی بە گەلێکی خەبات خواز و تێکۆشەر کۆلنەدەر ھەیە،لەمێژو و دونیادا سەلمێندرا بە رێبەرایەتی ئیمام تواندرا بێ شۆرشی چەکداری شایەکی دکتاتۆر پر تفاق و چەک و ھێز بەدروشم و راپەرینی جەماوەر بروخێنیت و لەوڵات دەر بکرێت و ھیچ کەس و وڵاتێک داڵدەی نەدات ھەموی دەگەرێتەوە بۆ ھێزو توانی خوا لێخوش بوو ئیمام خومەینی ئەوە وای کرد شۆرشەکەی ئیمام بوو بە ئۆلگۆیەک بۆ ھەموو سەرکردەو گەلانی موسلمانی دونیا.

گەرانەوەی ئیمام لەفەرەنساوە بۆ ئیران ئازایەتی و بوێری ئیمام بوو کە لەگەڵ گەلەکەی بوو ،کاردانەوەی بۆسەر سەرکردەکانی دونیا ھەبوو.

شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ڕێبەرایەتی ئیمام خومەینی ئیلهام و سەرووی لە هیچ ئایدۆلۆژیایەک نەگرت جگە له ئیسلام و بەندیواری هیچ دەسەڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی نەبوو, ئەم تایبەتمەندییە تا چ ڕادەیەک کاریگەره لە سەر مانەوەی شۆڕشەکە و زیندوویی هەمیشەیی بۆ ئەو ئەندێشەیەی ئیمام خومەینی.

کاتێک دروشمی ئیسلامی لە کەسایەتیەکی وەکو ئیمام خومینی دەبیستی بەدڵنیاییەوە دەگەرێیتەوە بۆ راستگۆی و پشت بەستن بە خواو پابەندبوون بە پیرۆزیە کانی ئیسلام و بروا بون بەسەرکەوتن.

لەمێژوو سەلمێندرا قوتابخانەی ئیمام دوای وەفات کردنیشی ھەر زیندووە ئەوە وای کرد تەنھا فەتواو ئامۆژگارییەکانی ببێتە رێباز بۆ ئیسلامیەتی جیا لەھەموو ئایدیۆلۆجیایەک.

 

https://ku.mehrnews.com/news/37596/%D8%B4%DB%86%D8%B1%D8%B4%DB%95%DA%A9%DB%95%DB%8C-%D8%A6%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%85-%D8%AE%D9%88%D9%85%DB%95%DB%8C%D9%86%DB%8C-%D8%A8%D9%88%D9%88%DB%95-%D8%A6%DB%86%D9%84%DA%AF%DB%86-%D8%A8%DB%86-%DA%BE%DB%95%D9%85%D9%88%D9%88-%DA%AF%DB%95%D9%84%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%85%D9%88%D8%B3%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AF%D9%88%D9%86%DB%8C%D8%A7

 

دیداریی مامۆستا "نازم دەباغ" لەگەڵ په‌یامنێری ئاژانسی "خەندان" به شێوه‌ی وتووێژێکی ته‌له‌ڤیزیۆنی له هەرێمی کوردستان ئاماده کراوه و خاڵێکی سەرنجڕاکێشی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه ئه‌وه‌یه که نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، یه‌که‌مین جاره که له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به جلووبه‌رگی ڕازاوه‌ی کوردییه‌وه له ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن ده‌رده‌که‌وێت.

 چاوپێکه‌وتنی ئاژانسی "خەندان" لەگەڵ مامۆستا "نازم عومه‌ر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، دیدارێکی جیاواز و پڕ زانیارییه، گفتووگۆیەکی سەرنجڕاکێشه که تیایدا پەیوەندیی و دۆسیە ھەستیارەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران خرایه‌ڕوو.

 خەندان: نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایدەگەیەنێت، لە مێژوی دێرین  و پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، لە چەند قۆناغێکدا پەیوەندییەکان بەرزی و  نزمییان بەخۆیانەوە بینیوە، بەڵام هیچ کاتێک پەیوەندییەکان نەگەیشتوەتە ئاستی پچڕان، جەختیش دەکاتەوە تا ئێستاش لە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و تاران، پەیوەندیی حزبی زاڵترە لەسەر پەیوەندیی حکومەت.

 

 پێش دروستبونی حکومەتی هەرێم، پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بووە

 "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لە بەرنامەی "دیداری خەندان" کە بەرنامەیەکی هەفتانەیە و لە لایەن رۆژنامەنووس "هەڤاڵ محەمەد"ەوە پێشکەش دەکرێت، رایگەیاند، هەر چەندە پێش دروستبونی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئێران، لەسەر بنەمای پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان بووە و ئەوان نوێنەرایەتی وتاری کوردییان کردووە لەو وڵاتەدا، بەڵام لە دوای ساڵی 2007ەوە بەشێکی فراوانی کاروبارەکان، چالاکی بازرگانی، گەیاندنی پەیامێک کە پەیوەندی بە ئەمنییەت و ئاسایشەوە هەبێت لە رێگەی حکومەتەوە ئەنجامدراون و دواتریش ئاستی پەیوەندییەکان بۆ نوێنەرایەتی دیپلۆماسی بەرزکرایەوە، لە سەرجەم ئەو هەنگاوانەشدا ئێران، پێشوازی لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان کردووە.

 

 دەکرێت سیاسەت و پەیوەندییەکان بگۆڕین، بەڵام ناکرێت جوگرافیا بگۆڕین

 ئاماژەی بەوەشکرد، لە مێژووی دێرین و پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، لە چەند قۆناغێکدا پەیوەندییەکان بەرزی و نزمییان بە خۆیانەوە بینیوە، بەڵام هیچ کاتێک پەیوەندییەکان نەگەیشتوەتە ئاستی پچڕان، چونکە حکومەتی هەرێم جوگرافیایەکی ئاسایشی، سیاسی، ئابووری و سەربازی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە کە ئەو جوگرافیایە ناگۆڕێت، "جەنابی مام جەلالیش لە سەرەتاوە کە من چومەتە ئێران ئەوەی بە من وتووە کە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران گرنگە، چونکە ئێمە جوگرافیایەکی هاوبەشمان هەیە و دەکرێت سیاسەت و پەیوەندییەکان بگۆڕین، بەڵام ناکرێت جوگرافیا بگۆڕین".

 

پەیوەندی حزبی زاڵترە لەسەر پەیوەندی حکومەت

 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ئەوەشی خستەڕو، تا ئێستاش لە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران، پەیوەندی حزبی زاڵترە لەسەر پەیوەندی حکومەت، واتە کاتێک شاندێکی حکومەتی ئێران دێت سەردانەکەی ڕووی لە لایەنە سیاسییەکانە و دەبێت  پارتی، یەکێتی، یەکگرتوە و کۆمەڵیش ببینێت، هەروەها شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کە دێتە ئێران، شاندی لایانە سیاسیەکانە و سەرۆکایەتییەکەی یان پارتییە یان یەکێتییە، لە کاتی کۆبونەوەکانیش پەیوەندی دوو قۆڵی لایەنەکان دێتە بەرباس و هەندێک جاریش، کۆبوونەوەی تایبەت لە نێوان کەسی یەکەمی لایەنەکان و شاندی ئێران ئەنجام دەدرێت.

 

لەبەر چەند هۆکارێک پەیوەندی پارتی لەگەڵ ئێراندا بەهێزترە

 پەیوەست بە پەیوەندی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمیش لەگەڵ ئێران، "نازم دەباغ" وتی، لە قۆناغی پێش ساڵی 1974 پارتی دیموکراتی کوردستان و لە دوای ساڵی 1986ـیشەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیوەندیی زۆر باشیان لەگەڵ ئێران هەبوە، بەڵام لە ئێستادا و لەبەر چەند هۆکارێک، پەیوەندی پارتی لەگەڵ ئێراندا بەهێزترە و بۆ تارانیش یەکێتی "زۆر گرنگە، سەرکردایەتی نوێی یەکێتیش لەم کاتەدا هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی بەهێز بکات و بەرەوپێشی بەرێت".

 

سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف لە رێگەی بەغداوە بۆ هەولێر ئەنجامدرا، ئەوەش دوو مانای هەیە

 ئەوەشی خستەڕو، لەبارەی دوایین سەردانی "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستانیش یەکەمجار سەردانەکە لە رێگەی بەغداوە بۆ هەولێر ئەنجامدرا، ئەوەش دوو مانای هەیە؛ یەکەم پابەندبوونی هەرێمی کوردستانە بە قەوارەی سیاسی عێراق و دوەمیش ڕەزامەندی بەغدابوە بە سەردانی وەزیرێکی دەرەوەی وڵات بۆ هەرێمی کوردستان، ئامانجی سەردانەکەش باشترکردنی پەیوەندییەکان بوو لەسەرجەم بوارەکان.

 

لە سەردەمی کابینەی پێشوو پەیوەندییەکانی هەرێم و تاران پڕ رەونەقتر بوون

 پەیوەست بە پەیوەندییەکانی ئێستای ئێران و حکومەتی هەرێمیش "نازم دەباغ" ئاماژەی بەوەکرد، لە سەردەمی حکومەتی پێشوتر کە "نێچێرڤان بارزانی" سەرۆکایەتی دەکرد پەیوەندییەکانی هەرێم و تاران "پڕ رەونەقتر" بوون و لەم کابینەیەدا کەمتر هەوڵ بووە، ئەوەش ڕەنگە پەیوەندیی بە فشاری ئەمه‌ریکا و وڵاتانی دیکەوە هەبێت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی کوردستان و تاران بەو شێوازەی پێویستە بەهێز نەبن، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم هەوڵیداوە پەیوەندییەکی باش و جێگیر دروست بکات و چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە دێنەپێش.

 

لە ئێران وشکەساڵی زۆرە و سود لە سەرچاوەکانی ئاوی وڵاتەکەیان وەردەگرن

 پەیوەست بە پرسی گرتنەوە و گۆڕینی ڕێڕەوی ئاویش لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و کاریگەری ئەو هەنگاوە لەسەر هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، پرسی گرتنەوە و گۆڕینی ڕێڕەوی ئاو، پرسێکی نوێ نییە و چەندین کابینەی پێشوتری حکومەت هۆشداریانداوە کە ئێران دوو پرۆژەی ئاوی هەیە ئەوانیش دروستکردنی بەنداو و  گۆڕینی ڕێڕەوی ڕووبارەکانە، چونکە لە ئێران وشکەساڵی زۆرە و سود لە سەرچاوەکانی ئاوی وڵاتەکەیان وەردەگرن، بۆ ماوەی داهاتوش تا وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا رێککەوتن بۆ گەرەنتیکردنی پشکی واژۆ نەکات، هەرێمی کوردستان مەترسی کەمبونەوەی ئاوی هەیە.

 

 

 

لینکی چاوپێکەوتن:

 

https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=130395&babet=5&relat=1024

 

 

 

https://www.facebook.com/watch/?v=204481554684168

 

 

 

 

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی "ئێران ئینتێڕنەشناڵ"، هەر چەشنە بەشداریی دەزگای دژەتیڕۆڕی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی نزیک بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پیلانی تیڕۆڕی قاسم سلێمانی وەدرۆ خستەوە.  

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ بەرنامەی "چشم انداز"ی تەلەڤیزیۆنی "ئێران ئینتێڕنەشناڵ" گوتی: دیارە ئەو دەنگووباسانەی کە بڵاوکراونەتەوە، بە تایبەتی لەسەر ڕووداویی تیڕۆرکردنی حاجی قاسم سلێمانی بە دڵنیاییەوە دەستانێکی دەرەکی دەیانەوێت پشێویی لە هەرێمی کوردستان ساز بکەن و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تێکبدەن.

گوتیشی: جەخت دەکەمەوە دەزگای دژەتیڕۆڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکڕاتی کوردستان، هیچ پەیوەندییەکی دوور و نزیکیان لەگەڵ ئەم تیڕۆڕە نییە و هەروەها هیچ ئاگاشیان لەم ڕووداوە نەبووە. 

"نازم دەباغ" لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کردەوە: من بێجگە لەوەی کە نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تارانم، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێرانیشم؛ ئەوە ساڵێک بەسەر ئەم ڕووداوەدا تێدەپەڕێت، ئەگەر شتێکی لەم چەشنە ڕاست بوایە، بێگومان ئێمەیان لێی ئاگادار دەکردەوە.       

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند: ئەگەر ئەم ڕاپۆڕتە ڕاست بێت؛ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەفتەکانی ڕابردوودا سەردانی هەرێمی کوردستانیان نەدەکرد و لەگەڵ سەرۆکە هاوبەشەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان چاوپێکەوتنیان نەدەکرد و هەروەها لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایەن، پێداگرییان نەدەکرد. 

 

لینکی وتووێژ:

https://youtu.be/FzLiqvALI8A 

 

https://twitter.com/iranintl/status/1391445144747089923?s=21

 

YouTube (https://youtu.be/FzLiqvALI8A)

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان ـ "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، جەختی کردەوە کە یەکێک لە مەبەستەکانی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان تاران ـ واشنگتۆنە.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی کوردپڕێس، "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران دوای سەردانی بۆ بەغداد و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.  

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سەبارەت بەم سەردانە لە وتووێژ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی "ڕووداو"دا گوتی: مەسەلە جۆراوجۆرەکان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، دانووستانی لەسەر دەکرێت و وتووێژ سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ئێستای نێوان ئێران ـ ئەمەریکا و هەنگاوەکانی پەیوەست بە ڕێگای هەورێشم لە مەبەستەکانی دیکەی ئەم سەردانەن.

 

جەختیشی کردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، بەرەو بەهێزتربوون دەڕوات و پێشبینی دەکرێت دەوڵەتی "جۆ بایدێن" سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە بەدەستهێنانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نزیک بێت.

 

لینکی هەواڵ:

https://kurdpress.com/fa/8736/

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی