" لەمێژوو و دونیادا سەلمێندرا بە رێبەرایەتی ئیمام خومەینی تواندرا بێ شۆرشی چەکداری شایەکی دکتاتۆر پر تفاق و چەک و ھێز بە دروشم و ڕاپەرینی جەماوەر برووخێنیت و لەوڵات دەر بکرێت".
ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: گرینگترین نیگەرانی ڕۆژاوا لە بیروبۆچوونەکانی ئیمام خومەینی سەرهەڵدانی کەسایەتییەکی خۆشەویست بوو کە دەکرا ببێتە خاڵی هاوبەشی هەموو میلەتە ئیسلامی و عەرەبییەکان. بە لەبەرچاو گرتنی ئەو ڕاستیەی کە ئیمام خومەینی قودس و مزگەوتی ئەقسای وەک یەکمایەتییەکی ئیسلامی ناوبردەوە و گرینگی پێدا.
پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەوەی زیاتر وەکوو مۆدێلی بەرەنگار بوونەوەی ئیسلامی لە گەڵ ڕۆژاوا کەڵکی لێ وەردەگیرا.مۆدێلێکی بێ کردەوە و تەنیا دروشم بوو وەکوو ئیخوان بەڵام شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردەوە بوو.
تیۆری بەرخۆدانی ئیمام بە تایبەتمەندی جیاوازەوە بووە هۆی دروست بوونی پێکهاتەیەکی نوێ لە ناوچە. ئەدەبیاتی سیاسی و هاوسەنگی سەربازیی بۆ بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە گۆڕدرا. ئوردوگا و چەمکی دەسەڵاتی نوێ پێک هات گەرچی دەسەڵاتی سەربازی و بەرگری لە خۆ دەگرێت بەڵام ناوەرۆکێکی پڕبایەخ بە ناوی خەباتی سیاسی و پراکتیکیشی هەیە.
لەم رۆژانەدا کە لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ڕێبەر و بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران نزیک دەبینەوە هەستاوین بە شرۆڤەی ئەندێشە ناوازەکانی ئیمام خومەینی لەو سەردەمەدا و هەروەها باس لە هۆکارەکانی دژبەریی ڕۆژاوا لە گەڵ هزر و ئەندێشەی ئەو ڕێبەرەی ئێران دەکەین.
لەم پێناوەدا هەواڵنێری مێهر دیمانەیەکی لە گەڵ مامۆستا نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ساز داوە کە بڵاو دەبێتەوە.
سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی ئیران و بەرەنگاریی گەلانی ئێران لە گەڵ ستەمی ڕژێمی شا بە سەرکردەیی ئیمام خومەینی گیانی تازەی بەبەر خەڵکی چەوساوەی جیهان و ناوچەکەدا کرد, خەڵک هیوایان زیاتر بوو کە دەکرێ بە دەستی بەتاڵ و بەڵام بە یەکگرتوویی بەرەنگاری ستەمکار ببینەوە, ڕاتان لەسەر کاریگەریی ئەندێشەکانی ئیمام خومەینی لە سەر گەلانی چەوساوەی جیهان چییە ؟
ئەزمونی شۆرشی ئیسلامی ئێران بە رابەرایەتی خوا لێخوشبوو ئیمام خومەینی ھێز و توانای بەخشیە سەر ھەموو گەلانی ئیسلامی ستەم دیدە کە دەکرێت پشتوان بەخوا و گەل شۆرش بکات دژ بە ستەم و دیکتاتۆرەکان بەرەو سەرکەوتن ببات و بەردەوام بن لەخەبات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات.
هەموو کەسایەتییەکان و بلیمەتە سیاسییەکانی جیهان تەنانەت ئەوانەش کە دژی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوون دان بەوەدا دەنن کە ڕۆڵی گرینگ و کاریگەری ئیمام خومەینی ڕەوتی مێژوو و هاوکێشە جیهانییەکانی لە کاتی شۆڕشی ئیسلامی ئێران گۆڕی، بە بۆچوونی ئێوە چۆناوچۆنە کەسێک بەو شێوە ڕەوتی جهان دەگۆڕێت ؟
شۆرشی ئیسلامی ئێران نازناوی ئیمام خومەینی بەخۆوەی گرتوو سەلماندی کە رابەرێکی وەکو ئیمام خۆمەینی رابەرایەتی گەلی موسلمانی ئێران بکات و سەرکەوتن مسۆگەر بکات ،ئەزمونی شۆرشی ئیسلامی سەلماندی کە ھیچ گەلێک بێ رابەر سەرکەوتن مسۆگەر ناکات ھەروەھا ئەوەشی سەلماند رابەریش پێویستی بە گەلێکی خەبات خواز و تێکۆشەر کۆلنەدەر ھەیە،لەمێژو و دونیادا سەلمێندرا بە رێبەرایەتی ئیمام تواندرا بێ شۆرشی چەکداری شایەکی دکتاتۆر پر تفاق و چەک و ھێز بەدروشم و راپەرینی جەماوەر بروخێنیت و لەوڵات دەر بکرێت و ھیچ کەس و وڵاتێک داڵدەی نەدات ھەموی دەگەرێتەوە بۆ ھێزو توانی خوا لێخوش بوو ئیمام خومەینی ئەوە وای کرد شۆرشەکەی ئیمام بوو بە ئۆلگۆیەک بۆ ھەموو سەرکردەو گەلانی موسلمانی دونیا.
گەرانەوەی ئیمام لەفەرەنساوە بۆ ئیران ئازایەتی و بوێری ئیمام بوو کە لەگەڵ گەلەکەی بوو ،کاردانەوەی بۆسەر سەرکردەکانی دونیا ھەبوو.
شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ڕێبەرایەتی ئیمام خومەینی ئیلهام و سەرووی لە هیچ ئایدۆلۆژیایەک نەگرت جگە له ئیسلام و بەندیواری هیچ دەسەڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی نەبوو, ئەم تایبەتمەندییە تا چ ڕادەیەک کاریگەره لە سەر مانەوەی شۆڕشەکە و زیندوویی هەمیشەیی بۆ ئەو ئەندێشەیەی ئیمام خومەینی.
کاتێک دروشمی ئیسلامی لە کەسایەتیەکی وەکو ئیمام خومینی دەبیستی بەدڵنیاییەوە دەگەرێیتەوە بۆ راستگۆی و پشت بەستن بە خواو پابەندبوون بە پیرۆزیە کانی ئیسلام و بروا بون بەسەرکەوتن.
لەمێژوو سەلمێندرا قوتابخانەی ئیمام دوای وەفات کردنیشی ھەر زیندووە ئەوە وای کرد تەنھا فەتواو ئامۆژگارییەکانی ببێتە رێباز بۆ ئیسلامیەتی جیا لەھەموو ئایدیۆلۆجیایەک.
https://ku.mehrnews.com/news/37596/%D8%B4%DB%86%D8%B1%D8%B4%DB%95%DA%A9%DB%95%DB%8C-%D8%A6%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%85-%D8%AE%D9%88%D9%85%DB%95%DB%8C%D9%86%DB%8C-%D8%A8%D9%88%D9%88%DB%95-%D8%A6%DB%86%D9%84%DA%AF%DB%86-%D8%A8%DB%86-%DA%BE%DB%95%D9%85%D9%88%D9%88-%DA%AF%DB%95%D9%84%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D9%85%D9%88%D8%B3%D9%84%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AF%D9%88%D9%86%DB%8C%D8%A7