پێشنیوەڕۆی چوارشەممە ٨ـى٦ـى٢٠١٦، لە سەلاحەددین بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز بڕۆنۆ ساکۆمانی باڵیوزی کەنەدا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لەسەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆزی کەنەدا، خۆشحاڵی خۆی بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی دیدار لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەرکی وەک باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کۆتایی دێت و بەمەبەستی ماڵئاوایی هاتووە، خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا وڵاتەکەی ئەو دەرفەتەی پێدا لە عێراق و ئوردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کار بکات و بەوەش دڵخۆشە کە لەماوەی کارکردنیدا ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کەنەدا بەڕادەیەکی زۆر پێشکەوتووە و دەرفەتی پێشخستنی زیاتریش هەیە.
باڵیۆزی کەنەدا خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی کە وڵاتەکەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش، هاوکاریی پێشمەرگە دەکات و ڕایگەیاند پێشمەرگە بەو ئیمکاناتە لۆجستییە کەمەوە کە لەبەردەستییەتی ئازایەتییەکی بێوێنەی نیشان داوە و بێگومان لە جیهاندا دەبێتە و ناسنامەی کوردستان و هێمای ئازایەتی، بۆ منیش شانازییەکی گەورەیە کە لەو ماوەیەدا لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەم و کوردستاندا ڕۆڵم هەبووە و بە دڵنیاییشەوە ئەو تیمەی جێگەی ئێمە دەگرنەوە لەسەر ئەو ڕێگەیە بەردەوام دەبن.
هەر لە دیدارەکەدا بەرپرسی کاروباری مرۆیی لە باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق ستایشی خەڵک و حکوومەتی کوردستانی کرد بۆ حەواندنەوەی ئەو ژمارە زۆری پەنابەران و ڕایگەیاند کە سەرەڕای ئەو شەڕە گەورەیە و بوونی قەیرانی ئابووری، لەخۆبوردوویی خەڵکی کوردستان و ئەو سەرکردایەتییە سەرکەوتووەی لە پرۆسەی حەواندنەوەی ئاوارەکاندا لە کوردستان بینیویەتی شتێکی بێ هاوتا بووە و لەهیچ شوێنێکی تر ئەوەی نەبینیوە.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی باڵیۆزی کەنەدا و شاندی یاوەری کرد و هیوای خواست لە ژیان و کاری داهاتوویدا سەرکەوتوو بێت و خۆشحاڵیی خۆشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و کەنەدا لە بوارە جۆراوجۆرەكان نیشان دا.
سەرۆک بارزانی سوپاسی وڵاتی کەنەدای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش هاوکاریی کوردستانییان کردووە و ڕۆڵی کەنەدای لە شەڕی دژی تیرۆر بەرز نرخاند.
باسکردنی ڕەوشی بەرەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد
Read کد خبر: 1857 |
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات