سەرۆك بارزانی گەشتێكی دیپلۆماسی سەركەوتووی بۆ فەڕەنسا ئەنجامدا

رۆژی چوارشەممە 7ـی ئەیلوول/سێپتەمبەری  2016 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی سەردانی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كرد ، وگرنگترین دیدارەكانی سەرۆك بارزانی لە پاریس لەگەڵ بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆكی كۆماری فەڕەنسا بوو، كە لە ڕۆژی پێنجشەممە 8 ی ئەیلوول/سێپتەمبەری 2016 لە كۆشكی ئێلیزیێ لە پاریس ئەنجامدرا، سەرۆك بارزانی بە شێوەیەكی فەرمی لە لایەن سەرۆكی فەڕەنسا پێشوازی لێكرا.

لە دیدارەكەدا كە وەزیری دەرەوە و سەرۆكی ئەركانی سوپای فەڕەنسا و بێرنارد كۆشنێر وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕەنسا و دۆستی گەلی كوردستان و ژمارەیەك ڕاوێژكاری حكوومەتی فەڕەنسا ئامادە بوون، سەرۆك كۆماری فەڕەنسا ڕێز و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆر ڕاگەیاند و جەختیشی لە كاری هاوبەشی وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستان كردەوە.

Read کد خبر: 1887

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی