حکومه‌تی باراک ئۆباما، زیاتر له یه‌ک ساڵ ئه‌گه‌ری هاوکاری هێزه‌کانی تایبه‌تی ئه‌مریکای له‌گه‌ل کورده‌کانی سوریا و هێزه‌کانی YPG هه‌ڵسه‌نگاند و دواتر ئه‌م گروپه‌ی راسته‌وخۆ چه‌کدار کرد، هۆکاره‌کان باسیان له په‌له‌کردن له شهر دژ به داعش ده‌کرد. ئه‌وانه‌ی که دژی ئه‌م ستراتیژییه بوون، پێیان وابوو ئه‌م هه‌نگاوه به ته‌واوی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا لاواز ده‌کات. پێداویستییه سه‌ربازییه‌کان له بارودۆخی بۆرۆکراسی ئه‌مریکا په‌سه‌ندکراو هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاته شوێنپێی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی سوریا داکوتا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، سه‌باره‌ت به پرسیاری گرنگی چه‌کدارکردنی YPG به چه‌کی قورس بۆ شکستدانی داعش له "ره‌قه"، کۆشکی سپی سه‌رده‌می ئۆباما دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی بێ‌ئاکام له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا بۆ دانانی پلانێکی جیاواز بۆ ئه‌م ئۆپراسیۆنه، بڕیاری دایه ده‌ست حکومه‌تی ترامپ. به‌ڵام له درێژه‌دا AKP دوای هاتنه‌سه‌رکاری ترامپ، ره‌خنه‌کانی دژی ئه‌مریکا که‌م کرده‌وه. سیاسه‌ته‌کانی ترامپ گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه کایه‌وه که ئه‌مریکا ئاماده‌یه ده‌ست له پشتیوانی PYD هه‌ڵگرێت له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌کانی سه‌ر به تورکیا بۆ رزگارکردنی ره‌قه، به‌ڵام له راستیدا سیاسه‌تی ئه‌مریکا له کوردستانی سوریا چۆن ده‌بێت؟ چاره‌نووسی کورده‌کانی سوریا له داهاتوودا به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟ ئایا کورده‌کان پلانی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێک یان خۆبهڕێوهبهرییهکیان له سوریا هه‌یه؟ وڵاتانی ناوچه‌یی و جیهانی به تایبه‌ت تورکیا دژکرده‌وه‌یان چی ده‌بێت و ... وڵامدانه‌وه به‌م پرسایارانهو پرسیاری هاوشێوه له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ پایه‌به‌رزترین که‌سایه‌تی سیاسی کوردستانی عێراق له ئێراق، جه‌نابی "نازم عومه‌ر ده‌باغ" باس ده‌که‌ین.
سه‌باره‌ت به کورده‌کان و به تایبه‌ت کورده‌کانی سوریا، له نێو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکاییدا دوو روانگه‌ی جیاواز بوونی هه‌یه، ژماره‌یه‌کیان خوازیاری پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردین تا له‌و رێگایه‌وه بتوانن ئامانجه‌کانی خۆیان له‌وانه دانانی ناوه‌ندێکی خۆیان له دڵی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بپێکن و له‌م رێگاشه‌وه چاودێری سوریا، عێراق، ئێران و تورکیا بکه‌ن و روانگه‌ی دووه‌م، لایه‌نگری پێکهێنانی وڵات و ده‌وڵه‌تی کوردی نین و به بابه‌تێکی زۆر قورسی ده‌زان بۆ ئه‌مریکا، به تایبه‌ت له بارودۆخی ئاڵۆزی ناوخۆیی ئه‌مریکادا، به‌ڕای ئێوه کام یه‌ک له‌م دوو روانگه له‌ناو سیاسییه‌کانی ئه‌مریکادا زاڵتره؟
به‌رای من دیارده‌ی داعش و شه‌ری دژ به تیرۆر بارودۆخێکی نوێی بۆ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌که هێنایه پێشه‌وه و ئه‌م بارودۆخه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که خۆیان ده‌یانه‌وێت یان به پێێ بارودۆخ ده‌بێت له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شدار بن، تایبه‌تتره. سوریا بێت، یان ئه‌مریکا، یان ئێران و یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه؛ به‌ڵام له واقیعدا له به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کاندایه که دراوسێ به‌هێزه‌کانی له شه‌ڕی دژ به داعش یارمه‌تییان بده‌ن. دیاره له وه‌ها بارودۆخێکدا وڵاتێکی زلهێز وه‌کو ئه‌مریکا که هه‌میشه له ناوچه‌که‌دا ئاماده بووه پێویستی به هاوپه‌یمانێکی تازه‌یه له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌دا، به تایبه‌ت بۆ شه‌ری دژ به تیرۆر و داعش ئه‌م هاوپه‌یمانییه زۆر گرنگه.
بارودۆخی سوریا زه‌مینه‌ی پێویستی بۆ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته پێکهێناوه و له‌م زهمینهشدا سه‌لماندوویانه که کورده‌کان یه‌کێک له گرنگترین و له‌وانه‌شه گرنگترین هێزی خه‌باتکاری دژ به تیرۆر و داعشن، هه‌موو لایه‌نه‌کانیش بڕوایان به‌مه هه‌یه. هه‌روه‌ها که رۆڵی YPG و هێزه‌کانی حزبی یه‌کێتی دیموکرات روون و به‌رچاو و پێگه‌و کاریگه‌رییان پشتگوێ نا‌خرێت، چونکه له هه‌ر شه‌ڕێكدا که به‌شداربوون، دێر و زوو، به به‌هێزی یان به که‌م و کورتی، سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌و له کۆتاییدا ناوچه داگیرکراوه‌کانیان رزگار کردووه. له‌م نێوانه‌دا یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی که زیاترین به‌رژه‌وه‌ندی له بارودۆخی سوریا بۆ خۆی قۆزته‌وه، روسیا بوو، لێره‌دا بوو که ئه‌مریکا گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئه‌گه‌ر رۆڵی خۆی له شه‌ری سوریا به‌هێزتر و ئه‌کتیڤتر نه‌کات، له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌م وڵاته دواده‌که‌وێت به تایبه‌ت که په‌یوه‌ندی ئه‌مریکا و تورکیا له سه‌رده‌می ئۆباما و به تایبه‌ت دوای کوده‌تای ١٥ی ته‌مموزی ٢٠١٦ رووه‌و ساردبوونه‌وه رۆیشت.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی خراپی واشنگتۆن و مۆسکۆ هاوکات له‌گه‌ڵ هۆکاره‌کانی دیکه که باسم کرد وایکرد که ئه‌مریکا له کرده‌وه‌دا، به‌دوای جێگه‌و پێگه‌ی گرنگ و هاوپه‌یمانێکی خاوه‌ن کاریگه‌رییه‌وه بێت که ئه‌م هاوپه‌یمانه بۆ ئه‌مریکا کورده‌کانی سوریا بوون و له پێناو به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌م ستراتیژییه‌دا، پلانه‌کانی خۆیان بۆ ئێستا و داهاتوو و هه‌روه‌ها بۆ نزیکبوونه‌وه‌یان له حزبه‌کان و کورده‌کانی سوریا له رێگای جۆراوجۆره‌وه جێبه‌جێ ده‌که‌ن. له‌ناوچوونی داعش له به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کاندایه، که‌واته ئێستا ده‌گه‌ینه پرسیاره‌که‌ی ئێوه که له‌م بارودۆخه‌دا واشنگتۆن ده‌یه‌وێت حکومه‌ت، ده‌وڵه‌ت یان وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورده‌کانی سوریا پێک‌بێنێت یان ئه‌م بابه‌ته زیاتر ریکلام و پرۆپاگاندایه؟ هه‌روه‌ها که بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش هه‌یه. له راستیدا ئه‌م بابه‌ته دوو لایه‌نی هه‌یه؛ لایه‌نی یه‌که‌م له روانگه‌ی کورده‌کانه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر له کورده‌کان بپرسین دیاره که پێشوازی لێ ده‌که‌ن به‌ڵام ئایا بارودۆخ بۆ ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه ئاماده‌یه یان نا؟ و دووه‌م ئایا بارودۆخی ناوچه‌که چ ئه‌کته‌ره‌کان و بارودۆخیان ئیزنی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی به ئه‌مریکا ده‌دات، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌مریکاش بیه‌وێت ده‌بێت وڵاتانی عه‌ره‌بی، تورکیا، ئێران، روسیا و ... له‌به‌رچاو بگرێت. بۆیه ئه‌م بابه‌ته بێ‌شک پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆزه و بابه‌تێک نییه که به پێی خواست و ئاره‌زوو بێرهچاوکردنی راستییه‌کان رووبدات. بۆیه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی داهاتووبین که چ رووداو و ئاڵ‌وگۆڕێک رووده‌دات تاوه‌کو بتوانین روونتر باسی چاره‌نوسی کورده‌کانی سوریا بکه‌ین.
له درێژه‌ی وته‌کانی ئێوه‌دا، سیناتۆر "جۆن مه‌ککین" به‌پرسی لیژنه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی سنای ئه‌مریکا، له چه‌ندین وته‌ی جیاوازدا پێی وایه که کورده‌کان شه‌ڕڤانی زۆر ئازا و به‌هێزن، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مریکا له‌سه‌ر دووڕێیانێکه، چونکه هه‌روه‌ها که ئێوه باستان کرد له شه‌ری دژ به تیرۆر و داعش پێویستی به هاوپه‌یمانی ئازا و کاریگه‌ر وه‌کو کورده‌کان هه‌یه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه نزیکانه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره – واشنگتۆن تێکده‌دات، چونکه تورکیا کورده‌کانی سوریا به دوژمنی نوستوی خۆی ده‌زانێت که هاوکارییه‌کانی ئه‌مریکا مه‌ترسییه‌کانی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه زیندوو ده‌کاته‌وه، به‌رای ئێوه ئه‌مریکا له‌م دووڕێیانه‌دا لایه‌نی کامیان ده‌گرێت و چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات؟
من وتم سیاسه‌تی ئه‌مریکا و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دیکه‌ش سیاسه‌تی "یه‌ک بان و دوو هه‌وا"یه، چونکه به‌داخه‌وه به درێژایی مێژوو کورده‌کان چه‌وساونه‌ته‌وه‌و هیچ لایه‌نێک له‌م قۆناغانه‌دا به شێوه‌ی روون و فه‌رمی و ئاشکرا بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی پشتیوانی له کورده‌کان نه‌کردووه و ئێستاش ئه‌گه‌ر هاوکاری و پشتیوانی نه ته‌نها له کورده‌کانی سوریا به‌ڵکو له کورده‌کانی عێراقیش ده‌کرێت، ته‌نها له پێناو به‌ره‌وپێشبردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له شه‌ڕی دژی داعش و تیرۆردایه. له‌م بارودۆخه نائاساییه‌دا روویان هێناوه‌ته هاوپه‌یمانی کورده‌کان و له‌وانه‌یه وه‌کو سه‌رده‌می پێشوو، دوای کۆتاییهاتنی قه‌یران، دیسان کورده‌کان به ته‌نها بهێڵنه‌وه؛ به‌ڵام ئێستا و له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی ئێستادا، کورده‌کان و هێزه چه‌کداره‌کان توانیویانه به‌رگری له مافی خۆیان بکه‌ن. هه‌روه‌ها که وتم به بڕوای زۆرینه، به‌هێزترین و کاریگه‌رترین جه‌نگاوه‌ران له شه‌ری تیرۆردا، کورده‌کانن؛ ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی ئێوه باستان کرد پێم وایه کایه‌ی هێزی خۆی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیدا له‌گه‌ل کورده‌کانی سوریا درێژه پێ ده‌دات، به‌ڵام له‌و لاشه‌وه بارودۆخه‌که بۆ کورده‌کان ئاڵۆزه.
جگه له‌وه، به پێی مێژووی رابردوو که باسم کرد، کورده‌کان ئه‌م پشتیوانییه نیوه‌و ناته‌واوه‌ی ئه‌مریکاش قبووڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌و لاشه‌وه ده‌بێت بڵێم له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤدا، کورده‌کان ده‌بێت به‌رگری له خۆیان بکه‌ن، بۆ نمونه له سوریا وای لێهاتووه. سه‌رده‌مێک ئه‌م کورده‌کانه ته‌نانه‌ت له ناسنانهو مافی دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیان بێبه‌ش بوون، به‌ڵام ئێستا به ئازایه‌تی و خه‌بات و ئه‌و پشتیوانییه‌ی چ له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌یی یان جیهانییه‌وه لێیان ده‌کرێت، پێگه‌یه‌کیان بۆ خۆیان دروست کردووه که بیسه‌لمێنن بوونیان هه‌یه و ده‌توانن له داهاتوشدا ببن.
به پێی وته‌کانی ئێوه، "خه‌لیل ریدور" وته‌بێژی هێزه کوردییه‌کانی سوریا، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ رۆیته‌رز ژمارههی هێزه سه‌ربازییه‌کانی سوریا نزیکه‌ی ٦٠ هه‌زار که‌س ئه‌ژمار ده‌کات که بڕیاره تا شه‌ش مانگی دووه‌می ٢٠١٧ بگاته ١٠٠ هزار که‌س. ئایا ئه‌مه هێمایه‌ک نییه که کورده‌کانی سوریا به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هێز و توانای سه‌ربازی خۆیان به‌دوای پێکهێنانی فدراسیۆن یان فیدراڵی یان کۆنفیدراڵهوه بن؟
لێره‌دا ده‌بێت سه‌رنجی ئه‌م خاڵه بده‌ین که هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له هه‌ر شوێنێک بژین، خاوه‌ن مافن، مافی دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیان هه‌یه و له‌م رێگاشه‌وه بۆ گه‌یشتن بۆ ئه‌م مافانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن، بارودۆخی ئێستای کورده‌کانی سوریا به شێوه‌یه‌ک هه‌ڵکه‌وتووه که توانیویانه شه‌رعییه‌ت و پێگه‌یه‌ک بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و بێ‌شک به‌رگری لێده‌که‌ن. رۆژی یه‌که‌م که کورده‌کان چه‌کیان هه‌ڵگرت، دژی حکومه‌تی "به‌شار ئه‌سه‌د" سه‌رۆک کۆماری سوریا بوو، به‌ڵام دواتر به هاتنه‌کایه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌کانی داعش، النصره، سوپای ئازاد و ... ئاڕاسته‌ی خه‌باتی خۆیان گۆڕی. به‌ڵام له هه‌ر دوو قۆناغه‌که‌دا به‌رگرییان له ناوچه‌ی خۆیان کرد و ئه‌م هێزه به‌رگرییه بووه هۆی ئه‌وه که ئێستا ئه‌مریکا و ته‌نانه‌ت روسیا و ئێرانیش، کورده‌کانی سوریا به هاوپه‌یمانی خۆیان بزانن چونکه له سه‌ره‌تاوه ئه‌م ئه‌کته‌رانه، گرنگییان به کورده‌کان نه‌ده‌دا و له بارودۆخی ئێستادا، ئه‌مریکا ههڵێدهسهنگێنێت که ئایا پشتیوانی له کورده‌کان زیاتر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی دابین ده‌کات یان تورکیا؟
ئه‌وان له هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌نگاوه کرده‌وه‌ییه‌کانی خۆیاندا هه‌روه‌ها که ئێوه باستان کرد دان به هێزی کورده‌کاندا ده‌نێن، چونکه ده‌بین ئازایه‌تی، کاریگه‌ری و له هه‌موو گرنگتر پێوهجێی سیاسی کورده‌کان زیاتره. له خاڵی به‌رامبه‌ردا، به روونی نه‌بوونی پێوهجێی سیاسی لای حکومه‌تی تورکیا ده‌بینن که له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیدا رۆژێک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، رۆژێک له‌گه‌ل داعش، رۆژێک له‌گه‌ل روسیا و کاتێکی دیکه له‌گه‌ل ئه‌کته‌ره‌کانی دیکه هاوپه‌یمان و هاوبه‌ش ده‌بێت. به‌ڵام پرسیاری گرنگ لێره‌دایه که ئه‌گه‌ر داعشمان له ناوچه‌که‌دا وه‌ده‌رنا، به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟ ئایا شه‌ری داعش کۆتایی دێت؟ ئایا ته‌نانه‌ت به له‌ناوچوونی داعش، گه‌ره‌نتییه‌ک هه‌یه که له داهاتوودا گروپێکی تیرۆریستی دیکه ناوچه‌که تووشی مه‌ترسی نه‌کات که دیسان ببێته بیانوویه‌ک بۆ ئاماده‌بوونی وڵاتانی دیکه له ناوچه‌که‌دا؟ چونکه به روونی دیاره ئه‌م وڵاته جیهانییانه که سه‌ره‌تا پشتیوانی داعشیان ده‌کرد، ئێستا دژی داعشن و له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌م خاڵه باسکراوه به‌و مانایه دێت که ئه‌م ئه‌کته‌رانه نایانه‌وێت رۆڵێکی جیددی بده‌ن به کورده‌کان و به‌ڕای من باشترین رێگا ئه‌وه‌یه که له دانوستانێکی سیاسی شێلگیرانهدا، بارودۆخێک بێته ئاراوه که ماف و خاکی کورده‌کانی سوریا به فه‌رمی دانی پێدا بنرێت و له‌م روانگه‌وه کورده‌کانیش، چونکه مافه‌کانیان ده‌ست ده‌که‌وێت، له هێزی جه‌نگاوه‌ری خۆیان له پێناو ئاشتی سوود ده‌بینن و ده‌بنه مایه‌ی ئه‌من و ئاسایشیناوچهکه.
به‌ڵام به‌م باسانه‌ی ئێوه کردتان دوای ئازادکردنی ناوچه کوردییه‌کانی سوریا له لایه‌ن PYD و YPGو YPJو پێکهێنانی کانتۆنه‌کانی کۆبانی و عفرین له سوریا و پێکهێنانی مۆدێلێکی نیوه ئانارشیستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر، ئێوه چ هۆکارێک ناوده‌به‌ن بۆ هاوکاری کورده‌کانی سوریا له ئۆپراسیۆنه‌کانی فرات، ئازادکردنی طبقه و ره‌قه و ناوچه‌کانی دیکه ده‌زانن؟ له درێژه‌شدا چ هۆکارێک به گرنگ ده‌زانن بۆ درێژه‌پێدانی سیاسه‌ته‌کانی کورده‌کانی سوریا، چونکه ناسر حاجی مه‌نسور له وته‌یه‌کی فه‌رمیدا رایگه‌یاند دوای ئازادکردنی ره‌قه، کورده‌کانی سوریا به‌ره‌و ناوچه‌ی ده‌یرالزور ده‌جوڵێن؟
ئێوه له وتهکانتاندا باس له هێزی سه‌ربازی ٦٠ هه‌زاری که‌سی له ئێستادا و ١٠٠ هه‌زار که‌سی له داهاتوودا ده‌که‌ن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که ئایا ده‌بێت کورده‌کان هێزێکیان هه‌بێت یان نا؟ پێموایه له‌م بارودۆخه ئاڵۆز و نائهمنهدا ده‌بێت سوپایه‌کی ملیۆنی پێک بێت تا ئه‌گه‌ر رۆژێک رووبه‌رووی مه‌ترسی ببنه‌وه توانای به‌رگرییان ببێت، بۆ نمونه له عێراقدا کاتێک سه‌دام حسێن دوای شۆڕشی کورده‌کان هێرشی کرده سه‌ر کوردستان ملیۆنها که‌س ئاواره بوون و ماڵ و ژیانی خۆیان به‌جێهێشت. کاتێک که‌سێک توانای به‌جێهێشتنی ماڵ و ژیان و دارایی خۆی ببێت و په‌نا بۆ کوێستانه‌کان ببات، به دڵنیاییه‌وه توانای چه‌کداربوونی هه‌یه که به‌رگری له مافی خۆی بکات. که‌واته به‌رگری ته‌نها به‌رگری له شار و ناوچه‌ی خودی که‌سه‌که نییه، به‌ڵکوو تا شوێنێک که بکرێت و بتوانێت، مه‌ترسی له خۆی دوور ده‌کاته‌وه و ئه‌م مه‌ترسییه ده‌توانێت رۆژێک سه‌دام حسێن بێت، کاتێک داعش یان هه‌ر ناوێکی دیکه بێت، چونکه مه‌ترسی و دوژمنێک وه‌کو داعش له هه‌ر شوێنێک بێت، مه‌ترسییه، گرنگ ئه‌وه‌یه که کورده‌کان هه‌ر ناوچه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانی سوریا رزگار ده‌که‌ن، بیگێڕنه‌وه بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌کانی و ناوچه‌ی خۆیان بپارێزن، بۆ نمونه که‌رکوک له ده‌ست سوپای عێراقدا بوو و به ئاسانی ته‌سلیمی داعش کرد، به‌ڵام به گیانبهختکردوویی کورده‌کان ئازاد کرا. ئێستا چ گه‌ره‌نتییه‌ک هه‌یه بیده‌ینه‌وه ده‌ست سوپای عێراق و دواتر دیسان نه‌یدا به ده‌ست دوژمنێکی دیکه‌وه؟ که واته له کوردستانی سوریا و بابه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و روسیا له هه‌ر شوێنێک که پێویست بێت و بتوانێت مه‌ترسی له کورده‌کان دوور کاته‌وه ده‌بێت به‌شداربن و ئه‌مه به مانای داگیرکردنی ناوچه‌کانی دیکه نییه. هه‌روه‌ها که وتم گرنگه که کورده‌کانی سوریا له پێناو ئه‌من و ئاسایشی زیاتردا، ده‌ست ده‌ده‌نه ئازادکردنی ناوچه‌کانی دیکه به‌ڵام نازانن ئه‌م ناوچانه ته‌سلیمی کێ بکه‌نه‌وه که دیسان مه‌ترسی داگیرکردن و دروستکردنی هه‌ڕه‌شه بۆ کورده‌کانی لێ نه‌که‌وێته‌وه، ئه‌مانه راو بۆچوونی منن و ناکرێت له زمانی کورده‌کانی سوریاوه قسه بکه‌ین.
به‌ڵام جگه له‌و خاڵانه‌ی ئێوه باستان کرد ئایا به‌شداری YPG و PYDو YPJله ئۆپراسیۆنی فرات و ئازادکردنی ته‌به‌قه و ره‌قه به هۆی داخستنی رێگای "زاخۆ، به‌عشیقه، موسڵ، ره‌قه" له رێگای سلیویی بۆ چه‌کدارکردنی داعش له لایه‌ن تورکیاوه بووه؟
من روانگه‌ی ستراتیژی و سه‌ربازی هه‌ڵناسه‌نگێنم چونکه که‌سێکی سه‌ربازی نیم که باسی ناوچه ژیوپۆلۆتیکییهکانی شه‌ڕ بکه‌م، به‌لام دیسان دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که به‌شداری کورده‌کانی سوریا بۆ ئازادکردنی ناوچه‌کانی دیکه، سه‌ره‌تا به‌رگرییه له ناوچه‌کانی خۆیان و ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وته‌ی کورده‌کانی سوریا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌و هۆکاره بێت که ئێوه باستان کرد، دیسان، ههنگاوێکی راست و ژیرانه‌یه، چونکه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌که دوور ده‌کاته‌وه. به گشتیی هاوپه‌یمانی و ئێتلاف له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، روسیا و هێزه‌کانی دژه تیرۆر به سوودمه‌ند ده‌زانم. خاڵێکی دیکه که ده‌بێت زیادی که‌م ئه‌مه‌یه که چ تورکیا یان هه‌ر وڵاتێکی دیکه کاتێک که هاوکاری تیرۆر نه‌بن، نابێت هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سوریا بکه‌ن و به دڵنیاییه‌وه ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه کێشه‌ی سوریا ئاڵۆزتر ده‌کات؛ هه‌رچه‌نده که تورکیا به‌دوای وه‌ها بارودۆخێکهوهیه.
به‌م بارودۆخه‌وه که باسمان کرد، داهاتووی کورده‌کانی سوریا به‌ره‌و کوێ ده‌روات؟ چونکه رای جیاواز ده‌بینین، ئه‌مریکا به‌دوای پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه‌یه و ساڵح موسلم ئامانجی کۆتایی کورده‌کانی سوریا پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی به شێوه‌ی هه‌رێمی کوردستان ناوده‌بات. به‌م را جیاوازانه‌وه ئێوه داهاتووی کورده‌کانی سوریا له‌رووی پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه به کام یه‌ک نزیکتر ده‌زانن؟
به‌ڕای من له‌م را جیاوازانه‌دا ده‌بێت رای ساڵح موسلم به جیددی‌تر وه‌رگرین، چونکه رابه‌ری PYDیه. ئه‌گه‌ر رای منیشتان ده‌وێت دیسان پێموایه بیرۆکه‌کانی ساڵح موسلم ژیرانه‌تر و نزیکتره له راستییه‌کان. کورده‌کان له بارودۆخی ئێستادا ده‌بێت له چوارچێوه‌ی وڵاتێک‌دا که تیایدا ده‌ژین مافه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و ئه‌م مافانه‌ش ده‌کرێت له چوارچێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری یان فیدراڵیزم یان کۆنفدرالیزمدا بێت و په‌یوه‌سته به بارودۆخ و رێککهوتنهکانیداهاتووهوه.
له‌م بارودۆخه‌دا که باستان کرد، ئایا تۆمه‌تی هه‌میشه‌یی "جوداییخوازی" کوردی له PYDش نادرێت، هه‌روه‌ها که رووبه‌رووی هه‌رێمی کوردستان بووه‌وه؟
ئه‌م پرسیاره گرنگه‌ی ئێوه بۆ منیش سه‌رنجڕاکێشه. جودایی‌خواز چ مانایه‌کی هه‌یه؟ ئایا به‌م مانایه دێت که دانیشتووانی ماڵێک، خانووه‌که له نێوان خۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن و هه‌رکه‌سه‌و به‌شی خۆی جیاکاته‌وه و ئایا کورده‌کان ئه‌مه‌یان ده‌وێت؟ نا، لای کورده‌کان وانییه. سه‌یری مێژووی سه‌د ساڵی رابردوو بکه‌ن، "عێراقی نوێ" و "سوریا" دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیی دروست بوون و به‌شێک له خاکی ئێران و عوسمانی جیاکرانه‌وه‌و دران به عێراق و ئه‌م به‌شه جیاکراوانه له راستیدا خاکی کوردستان بوو، ئێستا، دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و سه‌رده‌مه، ده‌مانه‌وێت دراوسێی باش بین یان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکدا بژین و ئه‌مه جوداییخوازی نییه. ئێمه ده‌مانه‌ویت خاوه‌ن مافی سه‌ربه‌خۆیی بین و بابه‌تێکی سه‌یر و سه‌مه‌ر نییه. له‌م عێراقه‌دا سه‌رده‌مێک به‌دوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه بووین و دواتر به رێکه‌وتن له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا کرایه فیدراڵیسم، که واته ده‌کرێت به کۆنفیدرالیسمیش بگه‌ین، مه‌گه‌ر ئه‌مریکا، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا وا به‌ڕێوه ناچن بۆچی به‌وان ناڵێن جودایی‌خواز؟ بۆچی ئێمه جگه له مافی خۆمان داوای شتێکی دیکه‌مان کردووه؟
له لایه‌کی دیکه‌وه باسی مافی "زۆرینه‌و و که‌مینه" ده‌که‌ن، ئایا مافی مرۆڤ به که‌مینه و زۆرینه‌یه؟ مافی خه‌ڵك به که‌مینه و زۆرینه نییه، ئه‌گه‌ر وا سه‌یری بکه‌ین ئه‌م ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تانه‌ی بچووکی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس ده‌بێت پێکه‌وه ببن به وڵاتێک به‌ڵام ئێستا چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بی بچووکمان هه‌یه؟ که واته ئه‌و بیرۆکانه جوداخوازییه، له ئاکامدا کورده‌کانی سوریاش که له برێك شرۆڤه‌دا تاوانبار ده‌کرێن به جودابوونه‌وه له سوریا و جوداییخوازی، به هیچ شێوه‌یه‌ک پلانی ئه‌مه‌یان نییه، به‌ڵکو له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری وڵاتێک‌دا که تیایدا ده‌ژین، به‌دوای چاره‌نووسی خۆیانه‌وه‌ن، ئه‌گه‌ر کورده‌کانی سوریا به‌دوای جیابوونه‌وه له سوریا ببوونایا، هیچکات دژی تیرۆر له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه کوردییه‌کان به‌شدارییان نه‌ده‌کرد.
که‌واته به‌م چوارچێوه‌ی پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تییه‌وه، داهاتووی کورده‌کانی سوریا چۆن ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر سه‌یری سیاسه‌تی رابردووی ئه‌کته‌ره‌کان وه‌کو ئه‌مریکا و رویسا بکه‌ین، هیچ مافێکیان به کورده‌کان نه‌دا و له‌م رابردووه‌دا، پشتیوانی ویارمهتییان به کورده‌کان نه‌گه‌یاندووه، بارودۆخی ئێستا له بناغه‌وه له‌گه‌ڵ رابردوو جیاوازه و به شێوه‌یه‌که که کورده‌کان ده‌بێت به‌و دڵنیاییه بگه‌ن که له ئه‌من و ئاسایش‌دا ده‌توانن بژین. ئه‌مه ئه‌و داهاتوویه که نه کورده‌کانی سوریا، به‌ڵكوو کورده‌کانی عێراقیش سه‌یری ده‌که‌ن.