راڤه‌ی ده‌ق و په‌راوێزی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق
به‌دوای هێرشی داعش بۆ باکووری عێراق له لایه‌ن داعشه‌وه و به‌ده‌سته‌وه‌دانی چه‌ند ناوچه‌یه‌ک له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به به‌غدا، پێشمه‌رگه‌کانی کورد به شێوه‌ی دوفاکتۆ کۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌یان گرته‌وه ده‌ست، خواسته له‌مێژینه‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دیسان به‌هێز بووه‌وه. هاوکات له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌کانی کورد و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق به مه‌به‌ستی ئازادکردنی موسڵ، داواکاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم چه‌ندین جار باس‌کراو دواخرا.
تاوه‌کو له هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسانی باڵای حکومی و حزبی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردستانی عێراق له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی له رۆژی ٢٥ی سیپته‌مبه‌ر رێککه‌وتن. مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له رۆژی ٧/٦ رایگه‌یاند که ئه‌م گشتپرسییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی رۆژی ٢٥ی سیپته‌مبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م رێکه‌وته له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له شاری هه‌ولێر به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم دیاری‌کرا. له به‌یانی کۆتایی ئه‌م دانیشتنه‌دا هاتووه که ده‌نگدان له سێ پارێزگای سه‌ر به‌م هه‌رێمه و "ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێم" به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌نگاونانی کورده‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له مێژوودا به دژایه‌تی حکومه‌ته دراوسێکان له ئێران، تورکیا، سوریا و هه‌روه‌ها ئه‌مریکا رووبه‌روو بووه‌ته‌وه. مه‌کته‌بی سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له رێکه‌وتی ١٠/٦/٢٠١٧دا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به‌یانێکی ده‌رکرد که تیایدا حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی کردن له سه‌رۆکی کوردستانی عێراق و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان و هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ری کوردستان، ئه‌م بڕیاره به بڕیارێکی مێژوویی و ههنگاوێکی گرنگ و مافی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له پێناو مافی چاره‌نووس له‌م به‌شه‌ی کوردستان ناوده‌بات. به‌م بۆنه‌وه وتووێژێکمان بوو له‌گه‌ل نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران که له درێژه‌دا ده‌یخه‌ینه به‌ردیدی خوێنه‌ران:
· هه‌رێمی کوردستان له عێراق به ژماره‌ی دانیشتووانی نزیکه‌ی ٥ ملیون که‌س و به بوونی هه‌ڵبژاردن، په‌رله‌مان، سه‌رۆک و هێزی چه‌کداره‌وه، ئێستاش تا راده‌یه‌کی زۆر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره. به‌م پێیه، چ پێویستییه‌ک بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه؟
کورده‌کان له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوین، ساڵیانێکی زۆره هه‌وڵ ده‌ده‌ن مافه یاساییه‌کانی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. دوای رووخانی سیستمی سیاسی پێشوو له عێراق و له‌ناوچوونی سه‌دام حسێن و پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ له‌م وڵاته‌دا، به پێی ده‌ستووری نوێ، کورده‌کان مافی چاره‌نووسی خۆیان به‌ده‌ست هێنا و ئه‌مه له ده‌ستووردا هاتووه. یه‌کێک له‌م بابه‌تانه ریفراندۆمه.
به‌داخه‌وه له ساڵانی رابردوودا، هیچکام له حکومه‌ته‌کانی عێراق دوای رووخانی سه‌دام: له سه‌رده‌می ئه‌یاد عه‌لاوی، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، نوری مالیکی و له‌م دواییانه‌شدا حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌مانتوانیوه سوود له‌و مافه یاساییانه‌ی خۆمان ببینین که له ده‌ستووردا هاتووه. به تایبه‌ت مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور، یاسای پێشمه‌رگه، یاسای نه‌وت و بابه‌تی هاوشێوه که پشتگوێ خراون. ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسایانه‌ی که باس له چۆنیه‌تی رێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌تی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ند له به‌غدا ده‌که‌ن، سوودیان لێ نه‌بینراوه.
به گشتیی بارودۆخی ئێستا دوای داعش و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه تیرۆریستییه هه‌ستێکی له‌ناو کورده‌کان جوڵاندووه که ئه‌م پرسیاره دێنێته ئاراوه که ده‌بێت تاکه‌ی چاوه‌ڕوان بین لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌کانیان نه‌به‌نه سه‌ر. له ئاکامدا، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کان بڕیاری به‌ڕێوه‌بردنی ریفراندۆمیان دا. ئێستاکه رابه‌ران و حزبه سیاسییه‌کان بڕیاری خۆیان داوه تا گشتپرسی به‌ڕێوه بچێت. هه‌روه‌هاش که دووپات ده‌کرێته‌وه، ئه‌م گشتپرسییه که تاڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌موو کورده‌کان ده‌نگی ئه‌رێنی پێ ده‌ده‌ن له کۆتاییدا چاوه‌ڕوان ده‌بین و له جێبه‌جێکردنی ئاکامهکانیدا په‌له ناکه‌ین و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و وڵاتانی دیکه وتووێژ و دانوستان ده‌که‌ین بۆ جێبه‌جێکردن و چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی له داهاتوودا.
· ئاماژه‌تان به‌وه‌دا که ئاکامی ریفراندۆم له ئێستاوه روونه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆییدایه. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا کوردستان توانای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌یه؟ به واتایه‌کی دیکه، ئایا توانای دروستکردنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ له کوردستان ئاماده‌یه؟
ئه‌گه‌ر تێڕوانینێکی راست و دروستمان بۆ توانایی هه‌بێت و دوژمنانه هه‌ڵسوکه‌وت نه‌کرێت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌م تواناییه هه‌یه. یه‌که‌م رابه‌ری سیاسی، حکومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه و دووه‌م داهاتێکی نه‌وتی باشی هه‌یه که له‌م رووه‌وه ناوچه‌یه‌کی پڕبایه‌خه. ته‌نها ئه‌م خاڵه ده‌مێنێته‌وه که ئایا مۆڵه‌ت ده‌درێت له‌م توانایانه سوود ببینین یان نا. که به‌ڕای له رووی ناوچه‌ییه‌وه ده‌بێت هاوکاری پێویست به کوردستان بدرێت هه‌روه‌ها که له شه‌ڕی دژ به داعش درا. به گشتیی ئیمکان و توانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردیمان هه‌یه به‌ڵام له‌وانه‌یه له کرده‌وه‌دا، جیاواز بێت.
* هه‌ڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چۆن ده‌بینن؟ ئێران دژی ئه‌م ریفراندۆمه‌یه به‌ڵام هه‌ڵوێستێکی سه‌ختی نه‌گرتووه و رێگاچاره‌ی سیاسی پێشنیار ده‌کات.
ته‌نها کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بوو که له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره هاوڕا نییه به‌ڵکوو وڵاتانی ناوچه‌که‌ش هه‌ڵوێستێکی هاوشێوه‌یان ده‌ربڕیوه. به‌ڵام جیاوازی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌وه‌دایه که ده‌ڵێت ده‌بێت حکومه‌تی کوردستانی عێراق، له چوارچێوه‌ی یاسا و به دانوستانی سیاسی به‌دوای مافه‌کانییه‌وه بێت تا بگاته ئاکامی پێویست. به‌ڕای من سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دیکه، په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ند له به‌غدا. ئه‌گه‌ر حکومه‌تی ناوه‌ند لاری نه‌بێت، دژایه‌تی وڵاتانی دیکه‌ش نایه‌ته ئاراوه.
* نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، به ده‌رکردنی به‌یانێک رایگه‌یاند له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکیان نییه. ئه‌م پاڵپشتی نه‌کردنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ریفراندۆم ده‌بێت؟
هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا ئێستا روونه و بێلایه‌نی راگه‌یاندووه. به‌ڵام به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ین که له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا و له چوارچێوه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌م رێکخراوه‌دا بتوانین پاڵپشتییان وه‌ربگرین. له کۆتاییدا بێڵایهنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئاکامێکی ئه‌رێنی نابێت.
* بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان لایه‌نی ناسیۆنالیستی و نه‌ته‌وه‌ییشی هه‌یه. به‌ڕای ئێوه ئه‌م هه‌سته سه‌ربه‌خۆخوازییه ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌گرێته‌وه؟ ده‌زانین که سێ ناوچه‌ی کوردی له دراوسێی هه‌رێمی کوردستان له وڵاتانی ئێران، تورکیا و سوریا بوونیان هه‌یه.
له‌م بابه‌ته‌دا نابێت تێڕوانینی نه‌رێنیمان ببێت. بۆ نموونه سه‌یری وڵاتانی عه‌ره‌بی بکه‌ین. له رووی نه‌ته‌وه‌وه هه‌موو عه‌ره‌بن، به‌ڵام وڵاتی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه. نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش ئه‌م رێسایه ده‌یانگرێته‌وه. پێویستیی پێکهێنانی وڵاتێک، به مانای وه‌رگرتنی هاونه‌ته‌وه‌کانی دیکه نییه. بابه‌ت گرنگتر بارودۆخی کورده‌کان له وڵاتێکدایه که تیایدا ده‌ژین. کورده‌کان له وڵاتێک‌دا که ئاسووده بن و کێشه‌یان نه‌بێت، سیاسه‌تی په‌یوه‌ست بوون و هاتنه‌ناو کوردستان، نایه‌ته ئاراوه. له ئێستاشدا ئێمه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێداگریمان هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ست وه‌رنه‌دان له بابه‌تی له‌م جۆره و هه‌وڵمان داوه دووره‌په‌رێز بین له‌م بابه‌ته‌دا. گرنگی به بابه‌تی ناوخۆیی هه‌رێمی کوردستان بده‌ین و ده‌ست نه‌خه‌ینه ناو کاروباری ناخۆیی وڵاتانی ناوچه‌که‌وه. له کۆتاییدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی پێویستمان به دانوستان و رای ئه‌رێنی وڵاتانی دراوسێ و به‌غدا هه‌یه.
حه‌وته‌نامه‌ی سیاسی – ئابووری سیاسیون، ساڵی یه‌که‌م، ژماره ١٦، دووشه‌ممه ٢٩ جۆزه‌ردانی ١٣٩٦ی هه‌تاوی، ١٩/٦/٢٠١٧، لاپه‌ڕه‌کانی ١ ، ٣