باس باسی ڕیفراندۆمه و تائێستا هیچ وڵاتێكی ده‌ولی و ئیقلیمی پشتیوانی پرۆسه‌كه ناكه‌ن و له كوردستانیش به‌شێك له لایه‌نه‌كان پێیان وایه زه‌مینه له‌بارنیه بۆ پرۆسه‌كه و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له تاران ده‌ڵێت دوای پرۆسه‌كه ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و پێكدادان هه‌یه و ئاسایشی كوردستات بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند، من پێم وایه هه‌ر كوردێك پشتیوانی له پرسی سه‌ربه‌خۆی و ڕیفراندۆم نه‌كات خیانه‌ته، به‌ڵام پشتیوانی كردن فه‌رقی هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌نگ ده‌دات، له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌موو خه‌باته‌ی من به درێژایی مێژوو كردومه ئه‌گه‌ر نه‌توانم پشتیوانی له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان بكه‌م ئه‌ی تائێستا چیم كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا دروشمه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مافی چاره‌ی خۆنوسینه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه‌ی و چۆن؟ چونكه پێویسته زه‌مینه‌سازی بۆ پرۆسه‌كه بكرێت تا خه‌ڵك بتوانێ به‌ژداری بكات و گه‌لی كورد لێی په‌شیمان نه‌بێته‌وه.
وتیشی: من پێم وایه له ئێستادا زه‌مینه له‌بار نیه بۆ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم له هه‌موو ڕووێكه‌وه، چونكه ده‌بێ له نێوخۆماندا ماڵی یه‌ك بخه‌ین بۆ پرۆسه‌كه، وڵاتانی دراوسێش پشتیوانی پرۆسه‌كه ناكه‌ن و له دواین هه‌ڵوێستی ئه‌ردۆگانیش ڕاگه‌یاند جارێكی تر ڕاگه‌یاند كه دژی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه له كوردستانی باشور، له میدیاكانی وتومه ئه‌گه‌ر بێت و وڵاتانی دراوسێ دژی پرۆسه‌كه بوه‌ستنه‌وه كارێكی ئاسان نابێت، په‌یامی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئه‌وه‌یه كه ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ یه‌ك پارچه‌ی عێراقین.
نازم عمر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێم وانیه پرۆسه‌كه له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، ئێمه هه‌میشه وتومانه وڵاتانی ئه‌وروپا ڕێز له گه‌لی كورد ده‌گرن، به‌ڵام ڕێزی وڵاتانی ئه‌وروپا مانایی ئه‌وه نیه پشتیوانی ڕیفراندۆم بكه‌ن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پاراستنی یه‌ك پارچه‌ی خاكی عێراقن.
ئه‌و نه‌یشارده‌وه و ڕایگه‌یاند: مه‌ترسیه‌كانی دوای ڕیفراندۆم ئه‌وه‌یه كه یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی تێك بدات و دووه‌میش به دڵنیایه‌وه به‌رپه‌رچدانه‌وه دروست ده‌بێت له عێراق و ئێران و توركیا، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ئاسایشی نێوخۆی كوردستان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، چونكه كار به‌وه بڕوات و توشی شه‌ڕ و پێكدادان ببینه‌وه بێگومان كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئاسایشی كوردستان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمیش بكرێت ئاژاوه و شه‌ڕ و پێكدادان دروست ده‌بێت.
له باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ده‌ڵێت پێش پرۆسه‌كه پێویسته په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: ئه‌مه به‌هانه‌یه‌كی شێوهكین، چونكه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها ده‌بێته هۆی پشتیوانی پرسه نێوخۆیهكان، به‌ڵام بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان نابێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها بۆ به یاسایی كردنی پرۆسه‌كه‌یه و هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی وڵاتان نابێت.
له باره‌ی قسه‌یه‌كی شه‌قام كه ده‌گوترێت تا دۆخی ژیانی میلله‌ت ئاسایی نه‌كرێته‌وه ده‌نگ به به‌ڵێ ناده‌ین بۆ پرۆسه‌كه، نازم ده‌باخ وتی: قسه‌یه‌كی دروسته و ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حساب بۆ قسه‌ی شه‌قام بكات، چونكه شه‌قام ده‌نگ ده‌دات، ئه‌گه‌ر ده‌نگیش نه‌دات شكست به بڕیاری سیاسی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌هێنێت.
تۆڕی هه‌واڵی بیروڕا/ تایبه‌ت