په‌یام// نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆماری ئیسلامیی ئێران، باس له نیگه‌رانییه‌كانی تاران سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و زیادكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له‌ناو خاكی هه‌رێم و عێراقدا ده‌كات، دڵنیاییش ده‌دات، هیچ بنكه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌كراوه‌ته‌وه.
نازام ده‌باغ نوێنه‌ری هه‌رێم له كۆماری ئیسلامی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئێران نیگه‌رانه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگوباسانه‌ی كه سوپای ئه‌مریكا روو بكاته عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه پێی ئاگادارین هیچ بنكه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ناوی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌كراوه‌ته‌وه، جگه له‌و بنكانه‌ی كه بۆ شه‌ڕی داعش هه‌بوون و بنكه‌كانیشی شوێنی تایبه‌ت نه‌بووه به‌ڵكو پایه‌گا و بنكه‌ی سوپای عێراق بووه، چه‌ند شوێنێكی پێشمه‌رگه‌ش هه‌بووه كه بۆ شه‌ڕی دژی داعش هاتوون".
هه‌روه‌ها وتیشی، هه‌رێمی كوردستان هه‌رچییه‌ك بكات پێویسته له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی بڕیاری حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق بێت".
http://www.payam.tv/drejey-hewal.aspx?id=50001&LinkID=1