لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروبۆچوونی خۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرد و، هەروەها جەختیش لەوە كرایەوە كە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و باشتربوونی بارودۆخەكە هەماهەنگی لەنێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام بێت.