لەدیدارەكەدا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە كورتەیەكی دەربارەی دواپەرەسەندنەكانی هەریمی كوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە لە 21ی سێپتەمبەری رابردوو بەڕێوەچوو ئەمە جگە لە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەت و پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا وپەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردنی عیراقی.
لەتەوەرێكی دیكەدا دیدارەكەدا فەلاح مستەفا تیشكی خستەسەر ئاستی پەیوەندیەكانی نیوان فەڕەنسا و حكومەتی هەرێم و دەرفەتی كاروچالاكی لەبوارە جیاجیاكان بەتایبەتی لەبواری سیاسی و ئابووری و كەلتوری و چۆنیەتی بەریوەچونیان بەسوود وركرتن لەبەرنامەی كونسوڵگەری فەڕەنسا لەهەرێم و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە فەڕەنسا.
هەر لەم دیدارەدا باس لە قەیرانی سوریا و هەڵوێستی حكومەت بەرامبەر بەو قەیرانە و كاریگەری لەسەر ناوچەكە و پرسی ئاوارەكان لە هەرێم كرا و تیشكی خستە سەر پەیوەندیەكانی حكومەتی هەریم لەگەڵ ولاتانی دراوسێ و كومەڵكای نێودەوڵەتی.
فەلاح مستەفا دووپاتیكردەوە حكومەتی هەرێم بە چاوی بایەخ و وەكو هاوبەشێكی گرنگ سەیری فەڕەنسا دەكات بۆیە خوازیارە ئاستی پەیوەندیەكان بەرزتر بكرێتەوە.
لە بەرامبەردا راوێژكاری وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا خۆشحاڵی بەم دیدارە نیشاندا و جەختی لەسەر هەڵوێستی حكومەتی فەڕەنسا كردەوە ونیشانیدا فەڕەنسا بەچاوی هاوبەش سەیری هەرێمی كوردستان دەكەن و پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی حكومەتی هەرێمی كرد و هاورا بوو لەسەر بەردەوام بوون و بەرەوپێشبردنی بو بەرژەوەندی و سوودی هەردوولایەنە.
هەردوولا بیرورایان ئاڵوگۆڕكرد دەربارەی چەند پرسێكی گرنگ بو كاری هاوبەش لە ئایندە و لەوانە سەردانی دوو لایەنە و هاوكاری نێوان دامەزراوەكانی هەریم و فەڕەنسا و رێگە خوش كردن لەبەردەم ژوورەكانی بازرگانی و زانكۆكان بۆ هەماهەنگی و هاوكاری و كاركردن.