نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/7/19 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عيراق و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سهركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، پێشهاته‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، تاوتوێ كران.
به‌ڕێز باڵيۆزى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سهقامگيريى عيراقى بۆ پاراستنى سهقامگيريى ناوچه‌كه به پێويست و گرنگ زانى.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كليلى ئارامى و سهقامگيريى عيراقه و هه‌بوونى ميكانيزمێكی بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، به پێويست له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێويستيى و گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق به پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140ى ده‌ستوور.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ جێگيركردنى بازاڕى جيهانيى وزره و پێگه و گرنگيى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌مباره‌يه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو كه به‌ڕێز ئۆليڤيێ ديكۆتينى، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.