- پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك دەکەین بۆچارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
- ئێمه شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌مان ده‌وێت لە عێراق.
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەشداری له پانێلێکی دیداری ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە ( مێری) کرد بە ناوونیشانی (عێراقێک بۆ هەمووان).
له باره‌ی په‌یامی بۆ سه‌رۆك وەزیرانی نوێی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: ئه‌ركێكی قورسی له‌سه‌ر شانه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم. گوتیشی: عێراق به ڕه‌وشێكی ناخۆشدا تێده‌په‌ڕێت و هۆكاریشی زۆره، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به كارتێكردنی ده‌ره‌كی و به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه‌ی كابینه‌كانی پێشوو هه‌یه، ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه ئاسان نییه.
سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتی: خه‌ڵك له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به خزمه‌تگوزارییه، هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك بیه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بێت، پێش هه‌موو شت، ده‌بێت كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خه‌ڵك زیاد بكات. هه‌ر هه‌وڵێك بدات بۆ زیاتركردنی خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خێرا راییكردنی كاره‌كان یارمه‌تیده‌ری ده‌بن، چونكه عێراق له ئاستێكدا وه‌ستاوه هه‌ر پێشكه‌وتنێك زۆر گه‌وره دێته به‌رچاو.
هه‌روه‌ها گوتی: هیوادارم لایه‌نه‌كانیش پشتیوانی بن، چونكه به‌داخه‌وه، زۆرجار لایه‌نه سیاسییه‌كان له بری ئه‌وه‌ی هاوكاری بن، بۆ ململانێی سیاسی ئه‌ركه له پێشینه‌كانی حكومه‌ت له بیر ده‌به‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی كابینه‌ی نوێی عێراق، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئێمه لێره ئه‌جێندایه‌كمان هه‌یه و به‌شێكی زۆری ئه‌جێنداكه‌ی خۆمان جێبه‌جێ كردووه، ئێمه ده‌توانین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تێیدا سه‌ركه‌وتووبووین و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه، ده‌توانین باسیان بكه‌ین و له خزمه‌تی هه‌موو عێراقدا به‌كاری بهێنین.
سەرۆکی حکومەت نموونه‌ی هێنایه‌وه و گوتی: ئێمه نه‌ك ته‌نیا چاكسازیمان كرد بەڵکو ده‌ستمان به پرۆسه‌ی درووستكردنه‌وه كرد و هه‌ندێك شت كاتی ده‌وێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ده‌ستبێت، بۆ نموونه: له به‌دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ، ده‌توانم بڵێم له كۆتایی 2025 له هه‌رێمی كوردستان كار به كاخه‌ز ناكرێت و هه‌موو كاره‌كان به دیجیتاڵی ده‌كرێن و ئێمه له‌و بواره‌دا له پێشین. له رووی هه‌مه‌جۆركردنی ئابوورییه‌وه، ئه‌م سێ ساڵه ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوومان هه‌بووه، ته‌نیا بیرمان له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی وزه نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو په‌ره‌مان به كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار دا. هه‌نگاوی باشمان نا و له مانگی داهاتوودا یه‌كه‌م هه‌نارده‌كردنی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان له هه‌رێمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات. ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وت و هه‌نگاوێكی زۆر باشه.
سەرۆکی حکومەت، سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، گوتی: به‌رده‌وام ئاماده‌ین هاوكاری یه‌كدی بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنی كێشەکان . تا ئێستا عێراق یاسای نه‌وت و غازی نییه، ئێمه ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه یاسای نه‌وت و غاز گه‌ڵاڵه بكه‌ین و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت بۆ په‌سندكردن، ئه‌مه زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
گوتیشی: پرسێكی دیكه مادده‌ی 140 و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه، تا ئێستا حكومه‌تی فیدراڵی نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا نیازی چاره‌سه‌ری هه‌بێت، ئاماده‌ین پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك بكه‌ین و هاوكار بین له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور. وه‌ك چۆن ئاماده‌ییمان هه‌بووه بۆ پێكهێنانی لیوا هاوبه‌شه‌كان بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كان. تا ئێستا حكومه‌تی عێراق به جددی نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه.
له باره‌ی بودجه‌یشه‌وه گوتی: چه‌ندین جار شاندمان ره‌وانه‌ی به‌غدا كردووه، شانده‌كه به ده‌ستی پڕه‌وه چوون و زاڵبوون له گفتوگۆكاندا و ماف و ئه‌ركه‌كانی هه‌رێمیان به روونی خستووه‌ته‌ڕوو، جارێكی دیكه‌ش ئاماده‌ین شاند بنێرینه‌وه بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا ئه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتیشی: یه‌كێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی عیراق، یان پشتیوانی سیاسیان نه‌بووه، یان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به ته‌واوی به‌كارنه‌هێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
مه‌سرور بارزانی، له باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هه‌ولێره‌وه گوتی: ئێمه پێشتر له‌سه‌ر هه‌ندێك بنه‌ما گه‌یشتووینه‌ته تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش. ئێمه داوای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌مان كردووه، ئێمه به‌شداریكردنمان له حكومه‌ت ناوێت، شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌مان ده‌وێت. ئه‌و پۆستانه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانن پێویسته وه‌ك خۆی بدرێن. به گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووان. ئێمه ده‌مانه‌وێت له بڕیاره ستراتیجییەكان به‌شدار بین، بۆ ئه‌وه‌ی شتمان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێت. ئه‌گه‌ر به‌شێكین له عێراقێكی یه‌كگرتوو، ده‌بێت خاوه‌نی هه‌موو بڕیارێك بین. نیازپاكیمان پیشانداوه و من ئاماده‌م هه‌ر كاتێك پێویست بێت بچینه به‌غدا. چاویشمان له‌وه‌یه ئه‌وانیش ئه‌و مافانه‌ی هی خه‌ڵكی كوردستانه چیتر پێشێلیان نه‌كه‌ن و بۆمانی بنێرنه‌وه.
گوتیشی: له حكومه‌ته‌كانی پێشوو به مه‌به‌ست، پۆسته‌كان به كورد چۆڵكران. بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له پۆسته‌كان ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌رگای به‌غدا به رووی هه‌رێمی كوردستاندا كراوه بێت، خه‌ڵكێكی زۆر به توانا‌مان هه‌یه ده‌توانن ئه‌زموونی ئێره بگوزانه‌وه ئه‌وێ.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەباره‌ی كارنامه و پلانی حكومه‌ته‌وه گوتی: كۆڕۆنا یه‌كێك له كێشه‌كان بوو، نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست ئه‌جێندای خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین. كێشه‌ی بودجه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا به‌رده‌وام بوو، به‌غدا بودجه‌ی نه‌نارد، شێوازی حوكمڕانی له هه‌رێم به‌و جۆره بووە، كه زۆربه‌ی داهات بۆ مووچه ده‌ڕوات، سیاسه‌تێكی ئابووری و ژێرخانێكی ئابووری به‌هێزمان نه‌بووه، بتوانین پشتی پێ ببه‌ستین. كاتێك هه‌ستمان به‌و كێشانه كرد، بیرمان له‌وه كرده‌وه سه‌رچاوه‌ی داهاتمان فره چه‌شن بكه‌ین. داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتیمان رێكخسته‌وه. داهاتی نانه‌وتی له ئاستی پێویست نیه. له به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا یه‌كێك له خاڵه‌كان ئه‌وه بوو، كه چۆن كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار پێشبخه‌ین.
گوتیشی: هه‌ستم كرد، نه‌ك ڕیفۆرم، بەڵکو ده‌بێت زۆر شت له بنه‌ڕه‌ته‌وه دروست بكه‌یت كه هه‌ر نه‌بووه. له ئێستاشه‌وه ده‌بێت هه‌نگاو بنێین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئه‌نجامی به‌شێك له هه‌وڵه‌كان ئێستا ده‌رناكه‌ون. وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جیاجیاكان ده‌كه‌ین.
ڕوونیشیكرده‌وه، پشتیوانی لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌بووه بۆ حكومه‌ت. ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌می ئه‌وه‌یان بێت، چۆن خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، ده‌بێت راستگۆ بن، به باش بڵێن باش و به خراپ بڵێن خراپ.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌م كابینه‌یه‌دا مووچه هه‌موو مانگێك دراوه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان، یه‌ك فلسمان قه‌رز نه‌كرد، دوو ملیار دۆلار قه‌رزی پێشوومان داوه‌ته‌وه، توانیمان له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین، هه‌وڵمانداوه حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار بین، داواش ده‌كه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوان بن و ڕاسته ناكۆكی سیاسی و بۆچوونی جیاواز ده‌بێت، به‌ڵام كابینه‌یه‌كی ته‌بامان هه‌بووه.
سەرۆکی حکومەت، گوتی: ده‌سه‌ڵاته‌كانمان شۆڕكرده‌وه، هه‌ندێك پارێزگا سه‌ركه‌وتووتر بوون له ئیداره‌دانی داهاتی خۆیان، حكومه‌ت ده‌سه‌ڵات ده‌داته لایه‌نێك ده‌بێت به‌رپرسیارێتییه‌كه‌شی قبووڵ بكات. ئه‌مه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كێشه‌كان بووه.
گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌بێت ئاگاداری هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی داهات بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان چاره‌سه‌ر كرد، كێشه‌كانی دیكه چاره‌سه‌ریان ئاسانه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باسی له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان كرد و گوتی بوونی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان خاڵێكی ئه‌رێنییه بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه به یاسا پابه‌ندبوونی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تمان به پشتیوانیکردنی وه‌به‌رهێنان پیشانداوه، ماڵ و سامانیان پارێزراوه. هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌رێك كه دێت، با دڵنیا بێت ئاسایشی ده‌سته‌به‌ره و حكومه‌ت ئاسانكاری زۆریشیان بۆ ده‌كات،بەتایبەتی له لێخۆشبوونی باج و رسووماته‌وه. هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ببێته ده‌روازه بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق. واته پێویست ناكات له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بن، ره‌وشی هه‌موو عێراق باش بێت ئینجا بێت، با بێنه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق باش بوون، با لێره‌وه بچنه ئه‌وێ.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه، گوتی: پێویسته سیستم رێكبخرێت بۆ ئه‌وه‌ی بواری گه‌نده‌ڵی له سیستمه‌كه‌دا نه‌بێت. ئێستا لە هەرێمی کوردستان كڕینی پێداویستی به ئۆنلاین ده‌كرێت، رێگریمان له درووستبوونی گه‌نده‌ڵی كردووه، ده‌بێت سزاش هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات. ئه‌گه‌ر سیستم رێكبخرێت و رێگه نه‌دات گه‌نده‌ڵی بكات، ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر كه‌سێك نیازی گه‌نده‌ڵیشی هه‌بێت، رێگه‌ی نییه بیكات.
گوتیشی: له هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی داهاتی ئێمه بۆ مووچه ده‌ڕوات، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، دامه‌زراوه‌یه‌ك راده‌گه‌یه‌نین، كه چۆن یارمه‌تی بیرۆكه و داهێنان و بازرگانی گه‌نجان بدات، درووستكردنی هه‌لی كار وا ده‌كات، كه‌رتی تایبه‌ت فراوان بێت. نه‌ك هه‌مووی چاویان له دامه‌زراندن بێت له حكومه‌ت، چونكه حكومه‌ت پێویستی به‌و هه‌موو خه‌ڵكه نییه، ده‌بێت خه‌ڵك بژارده‌ی هه‌بێت، له حكومه‌ت بێت یان كه‌رتی تایبه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی هانی كه‌رتی تایبه‌ت بده‌ین، بابه‌تی دڵنیایی و خانه‌نشینی له كه‌رتی تایبه‌ت كاری له‌سه‌ر كراوه.
سه‌باره‌ت به بانكیش، گوتی: به‌رنامه‌مان هه‌یه سیستمی بانكی رێكبخه‌ینه‌وه و هه‌ندێك كار هه‌یه، ده‌كرێت له لقی بانكی فیدراڵی له هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێن.
له باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ئازادی راده‌ربڕینه‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ده‌مه‌وێت دڵنیابن له‌وه‌ی به هه‌موو جۆرێك، پشتیوانی راده‌ربڕینم. ئه‌مه بۆ موجامه‌له نییه، راسپارده‌ی ئێمه بۆ حكومه‌ت ئه‌وه بووه، زانیاری بدرێته میدیا، به‌ڵام به‌رپرسیارێتییه‌كە هاوبه‌شه، یه‌كێك بێت مه‌به‌ستی بێت پیشه‌ییانه ئیش بكات، به هه‌موو جۆرێك پشتگیری و هاوكاریان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.