سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكى کۆدەبێتەوە ‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ 27 ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا به‌ سه‌رۆكايه‌تيى كۆنگرێسمان مارك تاكانۆ كرد كه‌ له‌ ئه‌ندامانى كۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین، کۆلین ئۆڵرێد، کاتی پۆرتەر پێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا كه‌ ئەلينا ڕۆمەناوسکی باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق ئاماده‌ى بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوايين گۆڕانکاری و پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
شاندی کۆنگرێس ئاماژەیان بە پەیوەندیی بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد و بەناوی کۆنگرێسەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان وەک ئەزموونێکی دیموکراسیی سەرکەوتوو لە عێراق دووپات کردەوە . هەروەها ستایشیی دۆخی ئازادیی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانییان کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا. دووپاتیشی کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدرالی، خزمەتی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بکات و لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزارەی، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات. 

چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاکسازیی و پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و گرنگیی هاوهەڵوێستیی و یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/november/سه-رۆكی-حکومەت-له-گه-ڵ-شاندێكى-كۆنگرێسى-ئه-مه-ريكى-کۆدەبێتەوە/
 
Read کد خبر: 2801

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی