سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) شێخ محەمەد بن زاید ئالنەهیان ئەنجامدا.
لە پەیوەندییەکەدا،گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بە تایبەتی برەودان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆکی ئیماراتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاریی و هاوئاهەنگیی بەهێزی بەرپرسانی دەوڵەتی ئیمارات بۆ سەرخستنی پڕۆژەی هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی هەنار بۆ ئیمارات و لەوێوەشەوە بۆ وڵاتانی کەنداو. 
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، دەتوانێت بەهاوکاری ولاتانی ناوچەکە، ڕۆڵێکی گرنگ لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراکدا بگێڕێ، ئاماژەی بەوەشدا کە هەناردەکردی هەنار، دەستپێکی هەناردەکردنی چەندین بەروبوومی دیکەی هەرێمی کوردستانە، لەوانە ، سێو و ترێ و هەنگوین. 
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا .

07 کانونی یەکەم 2022
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/december/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-و-سەرۆکی-ئیمارات-پەیوەندییەکی-تەلەفۆنیان-ئەنجامدا/
Read کد خبر: 2811

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی