سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسولى نوێى به‌ريتانيا دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 1/26 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڕۆزى كه‌يڤ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونی لێکرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتگيرييه‌كى حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.

كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی کرد و خواستی پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە . 
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردن لە کاتێکی گونجاوی ئەم ساڵەدا ئەنجام بدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئامادەکاریی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات و پێداویستییەکانی دابین دەکات.

 
 
 
 
 
 
 
 
 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/january/سه-رۆكی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازى-له-كونسولى-نوێى-به-ريتانيا-دەکات/

Read کد خبر: 2866

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی