سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى يوونسكۆ كرد

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2023/3/8 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، ‏سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ‏ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و ڕۆشنبيرى (يوونسكۆ)، ‏باسيان له‌ كار و چالاكييه‌كانى يوونسكۆ له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و ‏تيشكيان خسته‌ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌ شوێنه‌وارى مێژوويى و ‏دێرينيان تێدايه‌.‏

پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى دێرينى هه‌ولێر، ته‌وه‌ريێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، ‏تيايدا خاتوو ئازوولاى ئاماژه‌ى به‌ هه‌نگاو و قۆناغه‌كانى پرۆژه‌كه‌ كرد و سوپاس و ‏پێزانينى بۆ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، بۆ ئه‌و هاوكارى و ‏هه‌ماهه‌نگييه‌ى پێشكه‌ش به‌ تيمه‌كانى يوونسكۆى ده‌كه‌ن.‏

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، كار و چالاكييه‌كانى يۆنسكۆى له‌ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ ‏په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پرۆژه‌كانيان دووپات كرده‌وه‌.‏

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-received-the-director-general-of-unesco/

Read کد خبر: 2912

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی