ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/13 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی کرد بەسەرۆکایەتی عەبدوڵڵا ناسر لوتاه جێگری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات کرد و سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ شێخ محەمەد بن زاید و شێخ محەمەد بن ڕاشد سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئیمارات دەربڕی بۆ پشتیوانیی و پشتگیریی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان .
جێگری وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان ، شوێنێکی تایبەتی لە لای سەرکردایەتی ئیمارات هەیە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/april/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%B4%D8%A7%D9%86%D8%AF%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D8%A6%DB%8C%D9%85%D8%A7%D8%B1%D8%A7%D8%AA%DB%8C-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/