سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ شەممە 5/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە پارێزەری ئەمەریکی گاڤرێیل مایرۆنی كرد کە پارێزەرێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردستانە. 
پارێزەر گاڤرێیل مایرۆنی، کورتەیەکی دەربارەی کار و هەوڵەکانی سەبارەت بە نوێنەرایەتیکردنی هەزاران قوربانی تاوانەکانی جینۆساید لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا خستەڕوو، لە نێویاندا قوربانیانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان و کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش، کە چەندین ساڵە کار لەسەر ئەم کەیسانە دەکات. 
سەرۆکی حکومەت ستایشی هەوڵەکانی پارێزەر گاڤرێیل مایرۆنی کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە گەلی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین تاوانی کۆمەڵکوژی بووەتەوە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەو تاوانانە بە جینۆساید بناسێت و بە شێوەیەکی شایستەش، لەلایەن حکومەتی عێراق و هەموو ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی هاوکار و یارمەتیدەری ئەنجامدانی تاوانەکان بوون، قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوە.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/may/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D9%BE%D8%A7%D8%B1%DB%8E%D8%B2%DB%95%D8%B1%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D9%86%DB%8E%D9%88%D8%AF%DB%95%D9%88%DA%B5%DB%95%D8%AA%DB%8C%DB%8C-%D9%82%D9%88%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%AC%DB%8C%D9%86%DB%86%D8%B3%D8%A7%DB%8C%D8%AF%DB%8C-%DA%AF%DB%95%D9%84%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/

Read کد خبر: 2986

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی