سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد. 
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان . لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا .
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە نابێت چیتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دوا بخرێت و بکريتە قوربانی خواست و ئارەزووی هیچ هيز و لایەنێک بۆ دواخستنی ئەو پرۆسە دیموکراتییە. 
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/june/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D9%86%D9%88%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1%DB%8C-%D8%AA%D8%A7%DB%8C%D8%A8%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D8%B3%DA%A9%D8%B1%D8%AA%DB%8E%D8%B1%DB%8C-%DA%AF%D8%B4%D8%AA%DB%8C%DB%8C-%D9%86%DB%95%D8%AA%DB%95%D9%88%DB%95-%DB%8C%DB%95%DA%A9%DA%AF%D8%B1%D8%AA%D9%88%D9%88%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/

Read کد خبر: 3035

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی