«نازم دەباغ» بۆ کوردسات: هەرێمی کوردستان ده‌بێت یه‌کڕیزیی خۆی له به‌غدا بپارێزێت
«نازم دەباغ» نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران له وتووێژ له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی "کوردسات" گوتی: ئومێد ده‌که‌م هه‌رێمی کوردستان بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت و ئه‌ویش به یه‌کڕیزیی خۆی و به یه‌ک سیاسه‌تی و هه‌روه‌ها به یه‌ک وتاریی سیاسی ده‌بێت له به‌غدا ئاماده بێت.
ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردسات: جه‌نابی «نازم دەباغ» نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به‌ڕێزتان ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
نازم دەباغ: به بڕوای من دیسانه‌وه پێشموایه ئه‌مه‌ریکا وه‌کوو ده‌ڵێت ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌شێک بێت له‌و پشتیوانییه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌یهاوێت. چونکه له‌ڕاستیدا کێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌کان له عێراق و له وڵاتانی دیکه و هه‌ر وه‌کوو له ئه‌فغانستانیش بینیمان که نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری بکه‌ن و جارێکی دیکه تاڵه‌بانیان گه‌ڕانده‌وه، بۆیه خۆیان دوورکه‌نه‌وه له‌و باروودۆخه ناچارن که به‌رپرسانی وڵاتانی ناوچه‌که وه‌کوو عه‌ڕه‌بستانی سعوودی، ئێران و ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێیم عێراقیش و هه‌روه‌ها وڵاتانی دیکه‌ش له که‌نداو بۆیان بکرێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. بۆیه من به به‌رنامه‌یه‌کی ستڕاتیجی و هه‌روه‌ها به به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژڕاو بۆ ئایینده‌ی ده‌یبینم که کاری له‌سه‌ر بکڕێت.
ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردسات: ئه‌و ئایینده و ستڕاتیجهی که جه‌نابت باسی لێوه ده‌که‌ی و هه‌روه‌ها بۆخۆشیان باسیان لێوه کردووه، عێراق له کوێیدا ده‌بێت، ده‌زانین که عێراق یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی هه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌م له ڕۆژئاوا چاوێکی زۆری له‌سه‌ره و ئێران و هه‌ژمونی ئێرانیش له‌م ناوچه‌یه زۆر به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت و عێراق له کوێی موعادله سیاسییه‌که‌دا له داهاتوودا ده‌بێت؟
نازم دەباغ: من پێموایه ئه‌گه‌ر عێراق ببێته ئه‌و عێراقه تازه‌یه‌ی که هه‌موو چاومان لێیه‌تی و هه‌موومان بیری لێده‌که‌ینه‌وه، عێراقێکی یه‌کگرتووی یه‌کپارچه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌ی که مافی هه‌موو لایه‌نه‌کان دابین ده‌کات، ده‌توانێت به‌شێکی ئه‌ساسی بێت له‌و موعادله سیاسیه‌ی که ئه‌م وڵاتانه ده‌یانه‌وێت دایبڕێژن، من خۆم وایده‌بینم ئه‌نانه‌ت ئه‌و باروودۆخه‌ی که ئێستاکه له عێراقیش هه‌یه پێده‌چێت که جۆرێک له بیروبۆچوونی لێک نزیک له نێوان ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه‌ش هه‌بێت له‌سه‌ر باروودۆخی عێراق و ناوچه‌که. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئێستاکه که‌متر له نێو عێراقه‌وه هه‌ندێک په‌لاماردان و هێرش هه‌یه بۆ سه‌ر یه‌کتر و که‌متر بۆته‌وه و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هه‌موومان ده‌زانین به پێی ئه‌و ڕۆله و دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانانه‌ی که بوویه‌تی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه‌کانی عێراقی توانیوییه‌تی نه‌خشی خۆی تێدا ببینێت. عێراق هه‌م ده‌توانێت به‌شێک بێت له چاره‌سه‌ر و هه‌م ده‌شتوانێت خوانه‌خواسته به‌شێک بێت له تێکدانیش.
ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردسات: له دوای ئه‌م نزیک بوونه‌وه‌یه ئێستا کێی ڕێبه‌ری وڵاتانی که‌نداوه؟ سعوودیه به ڕابهڕهکه ماوه‌ته‌وه؟ یا ئێران هێشتا له نێوان ململانێک دایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕابه‌رایه‌تی؟
نازم دەباغ: من پێموایه دوای کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری که له تورکیاش ڕوویدا که له کاتی خۆیدا "ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو" وه‌کوو وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌رنامه‌یه‌کی هه‌بوو به ته‌ئیدی عه‌ڕه‌بستانی سعوودیه‌ش که له‌م به‌رنامه‌یه پاشه‌کشێیان کرد، ئێستا ده‌کرێت له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی سوننه حیساب بکه‌ین که عه‌ڕه‌بستانی سعوودیه ده‌توانێت سه‌رکرده و ڕابه‌ر بێت بۆ پێشه‌وایی کردنی به‌رنامه‌ی سیاسی و له هه‌مان کاتیش‌دا دینی ئیسلام له دوو مه‌زهه‌بی سوننه و شیعه پێکهاتووه، لێره‌ش ئێران ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت له‌سه‌ر ئه‌و شیعانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا ده‌ژین. که‌واته لێره له هه‌موو کاتێک زیاتر نزیکی له نێوان عه‌ڕه‌بستانی سعوودیه و کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئیزن نه‌ده‌ن که ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی که سوننه‌ن یا شیعه‌ن به خواستی خۆیان بکه‌ونه ناو گه‌وره کردنی کێشه‌کان. من وای ده‌بینم ئێستا له عێراقیش ئه‌وه‌نده‌ی عه‌ڕه‌بستانی سعوودی خه‌ریکه له شیعه نزیک ده‌بێته‌وه به‌رانبه‌ر به هاوتایی کردن له‌و نزیکییه‌ی که له‌گه‌ڵ سوننه هه‌یه‌تی.
ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردسات: یانی موعادلهکه هه‌ر ئه‌وه نییه که سعوودیه و ئێران له گۆڕه‌پانه سیاسییه‌که‌دا و له ناو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا ده‌بیندرێن، ده‌زانین له پشتی ئه‌مانیشه‌وه و له‌سه‌ر ئاسته فراوانه‌که‌یدا وڵاتانی چین و ئه‌مه‌ریکاش ده‌بینین، کام له‌م دوو وڵاته ڕۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌بووه له نزیکبوونه‌وه‌ی ئێران و سعوودیه؟
نازم دەباغ: من پێموایه ئه‌و وڵاته‌ی که به هاوکاری عه‌ڕه‌بستانی سعوودیه و ئێران هاته‌وه ناو ناوچه‌که له دوای ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌ورووپا، وڵاتی چینه. بۆیه چین ڕۆڵێکی گرینگی بینی و ئه‌و ڕۆڵه‌ش ده‌پارێزێت و ئه‌و ئه‌نجامه‌ش ده‌پارێزێت که له ناوچه‌که‌دا بووه. به‌ڵام دیسان له بیرمان نه‌چێت ئه‌گه‌ر جۆرێک له هاوسه‌نگی له تێکهڵوبوون له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا نه‌یه‌ته کایه‌وه، خۆشیان ده‌زانن ئه‌مه‌ریکا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی کێشه‌ی دیکه دروست ده‌کات. من له بیرمه له کاتی خۆی "نووری مالکی" له دوایین خول که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو، دروشمێکیان هێنا کایه‌وه که ده‌بێت هه‌ر چی زووه ئه‌مه‌ریکا له عێراق بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌بوو که له عێراق چووه ده‌ره‌وه به‌ڵام له‌و کاته‌دا ئه‌من چه‌ندین چاوپێکه‌وتنم هه‌یه و ئاماژه‌ی پێ‌کرد که ئه‌مه‌ریکا له ڕابردوودا ده‌ناسین به‌ڵام له ئێستا و بۆ داهاتووش کارێک ده‌کات که عێراق به سپاسه‌وه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بکات. له‌و کاته‌ی که داعشیان دروست کرد، ئه‌مه‌ریکا گه‌ڕاوه بۆ عێراق و ئێستاکه‌ش که گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئاسان نییه به بێی دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له ناوچه‌که بچێته ده‌ره‌وه.
ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردسات: دیاره به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ش که له‌م ناوچه‌یه هه‌ژموونی هه‌یه، هه‌رێمی کوردستانی لێی به‌ده‌ر نییه، ڕوونتر ده‌مه‌وێت بزانم هه‌رێمی کوردستان له کوێی ئه‌و موعادله سیاسییه و ئه‌م نزیک بوونه‌وه‌ی نێوان سعوودیه و ئێران و وڵاتانی که‌نداو و هه‌روه‌ها تورکیا ده‌بێت و ئه‌و نزیک بوونه‌وه‌یه چ کاریگه‌رییه‌کی چ به سوود و چ به زیانی بۆ خاکی هه‌رێم ده‌بێت؟
نازم دەباغ: ئومێد ده‌که‌م هه‌رێمی کوردستان بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت و ئه‌ویش به یه‌کڕیزیی خۆی و به یه‌ک سیاسه‌تی و هه‌روه‌ها به یه‌ک وتاریی سیاسی ده‌بێت له به‌غدا ئاماده بێت. واته له ناو چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی عێراقی ئه‌گه‌ر به‌شدار بێت ده‌توانێت ڕۆڵ ببینێت.
ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردسات: پرسی وزه زۆر گرینگه و ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له درێژه پێدان و به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم و پرسی وزه‌ی ناڤۆکی. یانی ده‌شێت له ناو گفتووگۆکاندا ئێران شوێنی ئه‌م بابه‌ته‌ی کردبێته‌وه؟
نازم دەباغ: زۆر به ئاسانی ڕێکده‌که‌ون، هۆکاره‌که‌ی چییه؟ هۆکاره‌که‌ی هه‌موو ئه‌و به‌رنامه و ئیشانه‌یه که له پێشه‌وه کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بووه، واته ڕێککه‌وتنێکی پێشه‌کی هه‌یه بۆ ئه‌وه که بتوانن لێک نزیک ببنه‌وه. هه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی که باستان کرد له ناوچه‌که‌دا ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندیی به ئاسایشه‌وه هه‌یه، وزه‌ی ناڤۆکی بێت و بابه‌تی دیکه بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا کێشه بۆ وڵاته‌کانی ده‌ورووبه‌ر دروست ده‌که‌ن، یا له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر بۆ وڵاتانی دیکه کێشه دروست ده‌که‌ن، پێموایه هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه باسیان لێکرابێت و ئه‌و بابه‌تانه‌ش یه‌کێکن له‌و بابه‌تانه‌ی که ڕێکه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌کرێت. بۆیه گوتم ئومێد ده‌که‌م کورد هه‌ر وه‌کوو هه‌موومان ده‌زانین یه‌ک کێشه‌یه له‌و کێشانه‌ی که له ناوچه‌که بۆ وڵاتانی تورکیا، سووریا، ئێران و عێراق بوونی هه‌یه. واته ئه‌و هاوبه‌شییه‌ی که کورد له‌گه‌ل ئه‌و ٤ وڵاته هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر کورد له عێراقدا پابه‌ندیی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق نه‌بێت و خۆی له‌و به‌رنامه‌یه سیاسیی و ئیستراتیژییهدا نه‌بینێته‌وه که له عێراق پیاده ده‌کرێت، ئه‌ویش به یه‌کڕیزی گه‌لی کورد واته به یه‌ک وتاری سیاسیی له به‌غدا به‌شدار نه‌بن، ئیمکانی زۆر شت هه‌یه تێده‌په‌ڕێت دوایی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا پێی بزانین.
ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردسات: وه‌کوو چی؟ که خه‌ڵک نه‌یزانێت؟ یانی چاوه‌ڕێی ده‌کرێت ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان به ده‌ستووری عێراقه‌وه پابه‌ند نه‌بێت، چی ڕووده‌دات؟
نازم دەباغ: ئێستا ئێمه کێشه‌ی نه‌وتمان هه‌یه، کێشه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانمان له ئێران و عێراق و له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌یه، کێشه‌ی ئه‌منی و ئاسایشمان هه‌یه که زۆر ئاشکرایه له‌م دواییه‌دا که باس له کێشه‌ی ئه‌من و ئاسایشی ناوخۆ کرا، سه‌یر ده‌که‌ی شاندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاتنه چوارچێوه‌ی شاندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی عێراقی بۆ وتووێژ کردن، واته تۆ ده‌بێت خۆت له‌وێدا ببینیته‌وه به سه‌نگی سیاسی و هێز و توانایی خۆت که له یه‌کڕیزی هێز و لایه‌نه‌کاندایه ده‌بێت به‌شدار بێت و ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بووی سیاسه‌تی دیفاعی عێراق ده‌توانێت ڕێکه‌وتنه‌کانی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا پیاده‌ی بکات جا چ له‌گه‌ڵ ئێران بێت، چ له‌گه‌ڵ تورکیا و چ له‌گه‌ڵ عه‌ڕه‌بستانی سعوودیا و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ش بێت.