نيوه‌ڕۆى ڕۆژی دووشه‌ممه 2023/10/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى هاوپه‌يمانيى پێشكه‌وتنى نيشتمانيى عێراقى كرد.
له ديدارێكدا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دوايين پێشهات و پهرەسهندنهكانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوهڕاستيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ ڕێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييهكان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌خزێته ناو كێشه و ئاڵۆزييه ههرێمييهكانهوه.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-and-sheikh-jamal-al-dhari-discuss-the-situation-of-the-country-and-the-region/