سەرۆکی حکومەت لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆى کاتۆلیکی لە هەولێر: بایەخدان بە خوێندن و پەروەردە هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە

ڕۆژی سێشەممە 10/24، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کاتۆلیکی لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.


سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا، گوتارێکی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆی کاتۆلیکی هەولێر کرد کە لە پێکهاتە جیاوازەکان پێکهاتوون.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و پابەنديی حکومەتی هەرێمیشی بە پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان، دووپات کردەوە.


سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە بایەخدان بە کەرتی پەروەردە و خوێندن، هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت بووە و هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەیی و زانکۆکانمان.


لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا، سەرۆکی حکومەت گوتی: پێشتریش باسم لەوە کردووە کە ئامانجمان ئەوەیە کوردستان بکەینە نیشتمانێکی پڕ لە زانست و زانیاری، لەم ڕووەوە سامانی مرۆیی و بەتایبەتی گەنجەکانمان، بەنرخترین سەرمایەی نیشتمانی ئێمەن و شایانی ژیانێکی پڕ لە ئاسایش و خۆشگوزەرانین.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە ڕۆڵی دەرچووانی زانکۆ لە کوردستان کرد کە دەتوانن لە زۆر بواردا هاوکار و یارمەتیدەر بن و ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن. بۆ نموونە زۆر کێشە و قەیرانی جیهانی هەیە وەک کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمئاوی و کەمی خۆراک و هەژاری کە ئەمڕۆ بەرۆکی زۆر ناوچە و دەڤەری جیهانيان گرتووە. لە داهاتوویەکی نزیکیشدا لە کوردستان گفتوگۆ لەبارەی ئەو کێشە و قەیرانانە و ڕێگەچارەکانیان دەکرێ و دەرچووانیش دەبنە بەشێک لەو گفتوگۆیانە، و ڕێگەچارە و ئەلتەرناتیڤ پێشکەش دەکەن.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/october/سەرۆکی-حکومەت-لە-ئاهەنگی-دەرچووانی-زانکۆى-کاتۆلیکی-لە-هەولێر-بایەخدان-بە-خوێندن-و-پەروەردە-هەمیشە-لە-کارە-لەپێشینەکانی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستانە/

 

Read کد خبر: 3115

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی