سەرۆکی حکومەت پێنجەمین پێشانگەی بازرگانیى نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر کردەوە

ڕۆژی سێشەممە 14/11/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگەی بازرگانیى نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر کردەوە.


پێشانگەی بازرگانیى نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی Construct Iraq تایبەتە بە کەرەستەی بیناسازی، کارەبا، سیستەمی ساردی و گەرمی، بە بەشداری 34 کۆمپانیای ناوخۆیی و 178 کۆمپانیای بیانی بەڕێوەدەچیت، لە نێویاندا 178 کۆمپانیا بیانین، کە لە 10 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون، وەک تورکیا، ئێران، هیندستان، چین، ئیتاڵیا، ئیمارات، لیتوانیا، ئازەربێجان. پێشانگەکە بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/november/سەرۆکی-حکومەت-پێنجەمین-پێشانگەی-بازرگانیى-نێودەوڵەتیی-پیشەسازی-و-بیناسازی-لە-هەولێر-کردەوە/

Read کد خبر: 3127

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی