سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ڕۆژی سێشەممە ‌1/9 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

له کۆبوونەوەکەدا کە مارک سترۆ، کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا ئاڵوگۆڕ کرا.

پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان، بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوە بوو. هەردوولا جەختییان لە گرنگیی بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەرکەکانی خۆیان کردەوە لەپێناو هاوکاریکردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری.

پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و خێراکردنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2024/january/سەرۆکی-حکومەت-پێشوازی-لە-فەرماندەی-گشتیی-هێزەکانی-هاوپەیمانان-لە-عێراق-و-سووریا-دەکات/

Read کد خبر: 3168

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی