ڕۆژی پێنجشەممە 23ـی 1ـی 2014 له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داودئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبۆیەوە.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها ڕەوشی سووریا خرانە بەر باس. لەم كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر گرنگیی و بەردەوامیی ئەو دانوساندنانە كرایەوە كە لەسەر بابەتی هەناردنەكردنی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان لە نێوان هەر دوولادا لە ئارادایە.
لەم دیدارەدا قسە لەسەر كۆنفڕانسی ژێنێڤ 2 كرا و وەزیری دەرەوەی توركیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا كە هێزە سیاسییە كوردییەكانی سووریا لە چوارچێوەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەشداری كۆنفڕانسی ژێنێڤ 2 بوونە. پەیوەندییەكانی هەر دوولا و بارودۆخی سیاسیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێكی دیكەی ئەم دیدارە بوون و هەر دوو لا ئەوەیان دووپات كردەوە كە پێویستە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا لە بەرژەوەندیی عێراق بە گشتی بێت. سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش هەر دوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەپێناو بەرەوپێشەوەبردنی دیموكراسی لە عێراق ئەم هەڵبژاردنە لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.