ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى شوباتى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سایمۆن كۆلیز باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق و كونسولى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا ڕه‌وشى سیاسى و ئه‌منیى ئێستاى عیراق به‌گشتى و پێشهاته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار به‌تایبه‌تى خرانه به‌ر باس و باڵیۆزى به‌ریتانیا سوپاس و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى پێشكه‌ش به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ یارمه‌تیدان و حه‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى پارێزگاكه كه له ئه‌نجامى پێكدادانه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كان ئاواره بوون و ماڵ و حاڵى خۆیان جێ هێشتووه. لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پشتگیریى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌سه‌ر پێویستیى به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى داواكارییه یاسایى و ده‌ستوورییه ڕه‌وا‌كانى دانیشتوانى پارێزگاكه له لایه‌ن حكوومه‌تى عیراقه‌وه كرده‌وه.
كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسه‌كانى بودجه و نه‌وت و پێشمه‌رگه و ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 و گفتوگۆكانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوون. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و لێكگه‌یشتنه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور و له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژوه‌ندییه‌كانى عیراق به‌گشتى چاره‌سه‌ر بكرێن.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى به‌ریتانیاش پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و هه‌ر هاوكارییه‌كى له‌مباره‌وه ڕاگه‌یاند و هیواى خواست كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كان له بواره جیاكاندا كرده‌وه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و بۆ هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان له بوارى سیسته‌مى بانكى و بانكداریدا، باڵیۆزى به‌ریتانیا له عیراق ڕایگه‌یاند كه دواى كردنه‌وه‌ى لقى سه‌ره‌كیى بانكى ستاندارد چارته‌رد ـ ى نێوده‌وڵه‌تیى به‌ریتانى له به‌غدا، ڕۆژى 3ى ئازارى داهاتوو له هه‌ولێریش لقێكى ئه‌و بانكه ده‌كه‌نه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانیش خۆشحاڵیى خۆى به‌م هه‌نگاوه ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان به‌گه‌رمى پێشوازى له هه‌نگاوى له‌م جۆره ده‌كات و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.