دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ى شوباتى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كازویا ناشیدا باڵیۆزى نوێى ژاپۆن له عیراق كرد.
له دیدارێكدا باڵیۆزى ژاپۆن تیشكى خسته سه‌ر به‌شداریكردنى له كۆنفرانسى هاوبه‌شى كارسازانى هه‌رێمى كوردستان و ژاپۆن كه به‌مه‌به‌ستى یه‌كترناسینى كارسازانى هه‌ردوولا و بنیانانى په‌یوه‌ندى له نێوانیاندا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى ببێته ڕێخۆشكه‌رێك بۆ هاتنى كارسازانى ژاپۆنى و هاندانیان بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر ساز كرا.
باڵیۆزى ژاپۆنى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به یه‌كه‌م سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، ستایشى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا و به‌تایبه‌تیش له بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌دا هاتووه‌ته دى، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى به‌تایبه‌تیش له بوارى ئابووریدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى ـ ش وێڕاى به‌خێرهێنانى میوانى ژاپۆنى، سوپاس و پیزانینى گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ژاپۆن ده‌ربڕى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه له ڕێگه‌ى چه‌ندین ئاژانس و NGO و ڕێكخراوى ژاپۆنه‌وه، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و ئێستاش له كه‌یسى په‌نابه‌رانى سووریادا هاوكارى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها داواى كرد كه ڕێكخراوه‌كانیان هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریى زیاترى په‌نابه‌ران بكه‌ن.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران هه‌موو پشگیرییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كارسازان و خاوه‌نكار و كۆمپانیا ژاپۆنیه‌كان دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى ده‌كات و هه‌موو ده‌رفه‌تێك ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى په‌ره‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا به‌شدار بن.
پێنج شەممە, 27 شوبات 2014