جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستى كوردستان و ده‌ڤه‌ری تێكۆشه‌رى ڕاپه‌ڕین
23 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه مه‌زن و مێژووییه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستاندا تێده‌په‌ڕێ، له‌م یاده پڕ شكۆیه‌دا پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌گشتی و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
23 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ گه‌لی كوردستان له كه‌مترین مافی سه‌ره‌تاییى خۆى بێبه‌ش كرابوو، بۆیه تێكڕا ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ڕێنوێنیی به‌ره‌ی كوردستانی و سیاسیی كورد، گورزێكی كاریگه‌ریان وه‌شانده ڕژێمی به‌عسى له‌ناوچوو و له ماوه‌یه‌كى كورتدا ته‌واوى ناوچه‌كانى كوردستانیان ئازاد كرد.
ڕاپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی ئاداری (1991) وه‌ڵامێكى مێژووییی خه‌ڵكی كوردستان بوو له به‌رامبه‌ر بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئاست هه‌موو ئه‌و زوڵم و سته‌م و پێشێڵكاریانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان ده‌كرا.
ڕاپه‌ڕین بووه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری 688 ده‌ربكات كه تیایدا ناوچه‌ی ئارام ده‌ستنیشان كرا و ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو له سنووره‌كانی هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك كشایه‌وه. دواتریش به پاڵپشتیی دۆستان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازاد له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و دواتریش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى لێ كه‌وته‌وه.
هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی شه‌رعیی په‌رله‌مانى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كاتێكدا دامه‌زران كه هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن ژێرخانێكى ڕووخاووى خاكێكى به‌سووتماككراو بوو، كه شوێنه‌وارى ڕووخانى زیاتر له 4000 گوند و ئه‌نفال و كیمیاباران به جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو، به‌ڵام به ئیراده‌ى پته‌وى گه‌لى كوردستان توانرا به‌سه‌ر ئاسته‌نگ و قه‌یرانه‌كاندا زاڵ بین. ئه‌مڕۆش دواى 23 ساڵ له ڕاپه‌ڕین سه‌ره‌ڕای كه‌موكورتیه‌كان، ده‌توانین به سه‌ربه‌رزییه‌وه به‌رامبه‌ر میلله‌تی خۆمان بوه‌ستین و خه‌رمانی ده‌سكه‌وت و داهێنانی گه‌وره ببینین و كوردستانێك كه به‌عس به وێرانكراوی به‌جێی هێشت، ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ كات ده‌ستبه‌رداری ئیراده‌ی چاكسازی و پێشخستنی ئه‌زموونه‌كه‌مان نه‌بووه و نابێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌نگاوی گه‌وره‌مان له بواری خزمه‌تگوزاری و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌مان بڕیوه و به‌رنامه‌شمان به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت و نه‌خشه به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی زیاترى هاوڵاتیان.
هه‌ر له‌م یاده پڕ شكۆیه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوازیاره یادی ڕاپه‌ڕین ببێته سه‌ره‌تایه‌كی تازه بۆ پته‌وكردنی خه‌باتی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌ك كه خۆى له پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌دا ده‌بینێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان به‌شدار بن له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردسان و سه‌رخستنى ئه‌زموونه‌كه‌مان و به‌هێزكردنی برایه‌تی و ته‌بایی و پاراستنی یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانماندا.
به‌رز و پیرۆز بێت یادی ڕاپه‌رین و دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕین و بزاڤى ڕزگاریخوازى كوردستان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌ریمى كوردستان
4ى ئادارى 2014