به‌پرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ من له‌گه‌ڵ كه‌مپینی نه‌خێر نیم بۆ ڕیفراندۆم، باسیش له‌وه‌ ده‌كات هه‌ڵوێستی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نه‌گۆڕاوه‌ و به‌ ده‌ركردنی فه‌رهاد سه‌نگاویش له‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیگه‌رانه‌.

نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران به‌ تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند:  كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم له‌ كوردستان نه‌گۆڕاوه‌، چونكه‌ هه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ كه‌ پێشتر ڕایگه‌یاندووه‌، وه‌ من به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌مپینی نه‌خێر نیم بۆ ڕیفراندۆم، به‌ڵكو پێشتریش وتومه‌ هه‌ر كوردێك پشتیوانی له‌ ڕاپرسی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌كات خیانه‌ته‌، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌لومه‌رج بڕه‌خسێت كه‌ ڕاپرسی له‌ پێناو حكومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی دابێت كه‌ مافه‌كانی هاوڵاتی بوونی تێدا پارێزراوبێت وه‌ پێویسته‌ یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.

وتیشی: هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رهاد سه‌نگاوی له‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشمانی كوردستان نیگه‌رانی كردم و پرسیاره‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ ئه‌مه‌ بۆ وای لێهات؟، من به‌ ده‌ركردنی هه‌ر ئه‌ندامێكی دڵسۆ و خاوه‌ن ڕابردوو و تێكۆشان نیگه‌رانم.

له‌ باره‌ی پرسی گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوك ڕاگه‌یاند كه‌ شاندێكی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین سه‌ردانی ئێرانیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من زانیاریم هه‌بێت ئاوه‌كه‌ له‌ شوێنی خۆی كه‌می كردووه‌، ئه‌و ڕێژه‌ ئاوه‌شی كه‌ داخڵی سه‌دده‌كه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌شی لێوه‌ ده‌رده‌چێت.

تۆڕی هه‌واڵی بیروڕا/ تایبه‌ت

 

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە ئێراندیداریی کرد.

 خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران رۆژی دووشەمە ٣١/٧/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد ولە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران پێشوازی لێکرا.

 لە چاوپێکەوتنەکەدا گفتووگۆ لەبارەی شەڕی دژ بە تیرۆریستان و ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی ڕیفڕاندۆم کرا و نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تارانڕاوبۆچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران خستەڕوو.

 خاتوو "مالینا" لە پرسیارێکدا نیگەرانی خۆی دەربری لە ئەگەرەکانی دوای پرۆسەی ڕیفڕاندۆم، که لە وڵامدا "نازم ده‌باغ" سەبارەت بە  ڕیفڕاندۆم ومافی چارەی خۆنووسین گوتی: گەلی کوردستان وەکوو گەلانی تری دونیا مافی خۆیەتی چارەنووسی خۆی دیاری بکات و هەر لەبەر ئەوەشە کە خەبات و هەوڵیداوە بۆ بەدیهێنانی مافەکانی.

 نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕوونیکردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی کەمکردنەوەی نیگەرانی وڵاتانی دراوسێیە لەسەر ئەو پرۆسەیە، و ئاماژەی بەوەکرد کە لەسەرەتای دروستبوونی حکوومەتی هەرێمەوە توانیوییەتی بەسەرکەووتویی ئارامی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بپارێزێت.

 "نازم ده‌باغ" داوای کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی دەبێت رۆڵی ئەرێنی بەرچاویان هەبێت لەسەر ئەو پڕۆسەیە و گوتی: پرۆسەی ڕیفڕاندۆم بریاریی سەرکردایەتی کورد و گەلی کوردستانە و ١٦ پارتی سیاسی واژۆی لەسەر کردووە.

 

  

 

نماینده اقلیم کردستان عراق در تهران رایزنی‌های میان هیات اقلیم کردستان عراق را که به‌تازگی به ایران سفر کرده بودند مثبت ارزیابی کرد.

ئاگاداری بۆ  مووچه‌خۆرانی حکومه‌تی هه‌رێم که‌ دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن

خوشك و برایانی بەڕێز

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا پڕۆسەی ناونووسکردنی مووچەخۆرانی حکومەت ئەوانەی نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتن دەست پێبکات. ئەوپڕۆسەیە کە لە بەرواری ١/٨/٢٠١٧ دەست پێدەکات و لە بەرواری ٣١/٨/٢٠١٧ کۆتایی دێت.

 

پرۆسه‌که‌ تەنها بۆ تۆمارکردنه‌ نه‌ک بایۆمیتری،  ئامانج لێی ته‌نها کۆکردنەوەی زانیاریەکانه‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌خۆرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م، کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانیش هاوکار ده‌بێت  بۆ لیژنەی باڵای تۆماری مووچەخۆران که‌ بڕیاری هه‌نگاوی دووه‌م بدات سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی بایۆمیتری بۆ تێکڕای ئەو مووچەخۆرانە‌ی که‌ دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانن.  بۆیه‌ زۆر گرینگه‌ که‌ فۆرمه‌کان وه‌ک داواکراوه‌ له‌ ماوه‌ی دیاریکراودا پڕبکرێته‌وه‌و بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم.

تکایە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان ڕەچاوی ئەو ڕێنمایی و خاڵانەی خوارەوە بکەن:

  • پڕۆسەکە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مووچەخۆرن لەسەر میلاکی حکومەتی  هەرێمی کوردستان یاخود مووچە لە حکومەت وەردەگرن و لە دەرەوەی ووڵات نیشتەجێن وە لە ئێستادا ناتوانن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
  • پڕۆسەکە ئەوانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

خانەنشینانی (شارستانی و سەربازی و پێشمەرگە)

کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانی سیاسی

کەم ئەندامی سەنگەر

سودمەندانی پڕۆگرامی تواناسازی و نێردراوان و هاوەڵەکانیان

جگە لە تواناسازی، مۆڵەتی خوێندنیش ئەگەر مووچەکەی بەردەوام بێت

  • مووچەخۆر شێوازی کارکردنی چ (هەمیشەیی بێت یان گرێبەست یان کاتی) یان بەخشین (مینحە) بێت دەبێت فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە.
  • هەر مووچەخۆرێك فۆڕمی ناونووسکردن پڕ نەکاتەوە وە لە ڕێگای نوێنەرایەتی حکومەت بە فەرمی نەگاتە لیژنەی باڵای بایۆمەتری مووچەخۆران، ئەوا فۆڕمی بایۆمەتری پێنادرێت.، وە ئەو فۆڕمانە تەنها لە ڕێگای نوێنەرایەتیەوە پەسەند دەکرێت.

وەکیل لە سیستەمی بایۆمەتری ڕۆڵی نیە و ناتوانرێت تۆمار بکرێت.

 هه‌ر به‌ڕێزێک که‌ مووچه‌خۆری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌ و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌یگرێته‌وه‌ تکایه‌:

  1. فۆڕمی زانیاری مووچەخۆرانی دەرەوەی ووڵات کە هاوپێچ کراوە پڕ بکه‌ره‌وه‌.

 

  1. تکایه‌ بۆ هه‌ر پرسیارێک سود وه‌ربگره‌ له‌ ( چۆنیه‌تی پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی زانیاری مووچه‌خۆرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتکه‌ هاوپێچ کراوه‌.

 

پاش دڵنیابوون له‌وه‌ی گشت زانیاریه‌ داواکراوه‌کانت تۆمار کردووه‌، پێویسته‌ فۆرمه‌که‌ سکان بکه‌یت و بیگه‌ڕێنیته‌وه‌ بۆ ئیمه‌یڵی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌م ناونیشانه  ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

ئادرەسی نووسینگە : ئێران – تاران – شهرک غرب – فاز ٤ – خیابان فلامک شمالی – کوچە چهارم – پلاک ١٦

 

ژمارەی تەلەفۆن : 00982188580830

 

وەرگرتنی فۆڕمی زانیاری مووچەخۆرانی دەرەوەی ووڵات کە هاوپێچ کراوە 

 

چۆنیه‌تی پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی زانیاری مووچه‌خۆرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات

 

 

 

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران لە رێوڕسمی سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان لە موسڵ لە باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی ئێران به‌شداریی کرد. 

باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران بە بۆنەی سەرکەوتنی هێزە عێراقییەکان لە موسڵ رۆژی سێشەمە 25/7/2017 ئاهەنگێکی لە ژێر ناونیشانی "ابتهاجا بالنصر المبین لقواتنا المسلحە و الحشد الشعبی و البیشمرکە وابناء العشائر بتحریر الموصل من الداعش الاجرامی" ساز کرد و ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانی ئێرانی و کۆمه‌ڵیک لە باڵیۆزی وڵاتانی جیهان له تاران تیایدا بەشداربوون. 

"راجح سابیر عەبوود ئەالمووسەوی" باڵیۆزی عێراق لە تاران، بانگهێشتی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تارانی بۆ ئه‌م بۆنەیه کرد و "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران و چەند ئەندامێکی نوێنەرایەتی بەشداریان کرد و باڵیۆزی عێراق خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردانە دەربڕیی.

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ "هیدە ئاکی ئاداچی" کونسوڵی ژاپۆن لە تاران و "تاکە شی کوموتو" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن دیداریی کرد.

بەشداری نازم دەباغ لە بەرنامەی باسی رۆژی کەناڵی کوردستان ٢٤  لەبارەی سەردانی شاندی یەکییەتی نیشتمانی کوردستان بۆ تاران

وێنە هەواڵی کۆنفڕانسی عێراقی دوای داعش 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی