نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ کونسوڵی ژاپۆن و سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌م وڵاته لە تاران کۆبۆوه

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، له‌گه‌ڵ "هیدە ئاکی ئاداچی" کونسوڵی ژاپۆن لە تاران و "تاکە شی کوموتو" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن دیداریی کرد.

 

 "هیدە ئاکی ئاداچی" کونسوڵی ژاپۆن لە تاران و "تاکە شی کوموتو" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن  رۆژی سێشەمە ٢٥/٧/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، "هیوا ره‌سووڵ" ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەڕێه‌بەریی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن پێشوازییان لێکرا.

 ئاداچی بەهۆی تازە دەست بەکاربوونییەوە و لە نزیکەوە ئاشنابوون لەگەڵ نوێنەرایەتی و هه‌روه‌ها باروودۆخی هەرێمی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و گوتی: خەڵکی ژاپۆن بە گرنگییەوە دڕواننە کورد بەتایبەت ئەو رۆڵەی کە پێشمەرگە هەیبوو لە جەنگی دژ بە داعش. و پرسیاری لەدوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەرێم کرد. 

 لە وڵامدا "نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ شاری تاران، روابۆچوونی حکومەتی هەرێمی بۆ کونسوڵی ژاپۆن لە تاران ڕوونکردەوە و بە تێرووته‌سه‌ل باسی خەباتی کوردی کرد کە چەندین ساڵە لە هەوڵدایە بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەرەکی کە ئەویش سەربەخۆییە و ڕوونیکردەوە کە ئێستا باشترین هەل لەبەر دەستی سەرکردایەتی کورددایه. 

 نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گوتیشی: سەربەخۆی دەبێت هەوڵی بۆ بدرێت کەس پێت نادات هەر بۆیە وڵاتێکی بە توانای وەکوو ژاپۆن دەتوانێت رۆڵێکی ئەرێنی هەبێت، ئێستا کاتەکەمان زۆر هەستیارە و پێویستیمان بە هەموو دۆستەکانمانە بۆ پشتیوانی کردنی ریفڕاندۆم. 

 له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "هیدە ئاکی ئاداچی" کونسوڵی ژاپۆن لە تاران له وڵامی پرسیاری نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لەسەر هەڵوێستی ژاپۆن گوتی: ژاپۆن داواکارە کە لە ناو عێراقدا چارەسەری کێشەکانتان بکرێت و لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراقین، و له هەست و ئارەزووی گەلی کورد تێدەگەین و هیوادارین بەبێ کێشە بگەنە ئەنجام.

 

 

Read کد خبر: 1955

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی