هەرێمی کوردستان
ڕوونکردنەوەیه‌ک سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕیی له نێوان زیندانییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان
نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان له شاری تاران، سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕیی له نێوان زیندانییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه.
له‌م ڕوونکردنەوەیه‌دا هاتووه: لەبەر تەواونەبوونی رێوڕەسمی ڕەزامەندیی و کاری یاسایی زیندانییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماوەیەکی نادیار
دواکەوتەوە. بە تەواوبوونی پڕۆسەکە، ئاڵوگۆڕیی له نێوان زیندانییەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان تەواو دەکرێت.
نازم ده‌باغ: دڵنیانیم نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران راگیراوه یان نا
دواڕۆژ، سامان قوبادى ئه‌سته‌مه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و بازرگانانه‌ى هه‌رێمی كوردستان پاره‌یان له ئێران هه‌یه بتوانن وه‌ریبگرنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى نازم ده‌باغ، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له تاران له‌چاوپێكه‌وتنێكی دواڕۆژدا رایده‌گه‌یه‌نێت و ده‌شڵێت: "دڵنیانیم هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران راگیراوه یان نا".
دواڕۆژ: پاش چه‌ند مانگێگ له جێبه‌جێكردنى قۆناغى دووه‌مى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران، ئه‌و وڵاته له رووى ئابورییه‌وه به‌رگه ده‌گرێت؟ نازم ده‌باغ: كۆمارى ئیسلامى ئێران تاقیكردنه‌وه‌ى له رابردوو وه‌رگرتووه، چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا هه‌موو دنیا گه‌مارۆیان خسته‌سه‌ر و توانى خۆى به‌ڕێوه‌به‌رێت، دواى رێككه‌وتنى (پێنج+یه‌ك) له‌مڕۆدا هه‌موو وڵاتانى جیهان ئه‌گه‌ر پشتیوانى نه‌كه‌ن دوژمنى نین، جگه له ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكى تر، گه‌لى ئێران ئێرانچێتى ده‌كه‌ن، به‌واتاى ئه‌وه‌ى وڵاتى خۆیان خۆشده‌وێت و خۆڕاگرن، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا گه‌مارۆكه گاریگه‌ریى خراپى هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته، پشتیوانیكردنى ئه‌وروپا و چین و یابان له‌و رێككه‌وتنه‌ى باسكرا و به‌رده‌وامى بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى كه له‌سه‌رپێى خۆى بوه‌ستێت، پێموایه ئێران به‌رگه‌ى ئه‌م گه‌مارۆیه ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر بۆ مایهوهیهكى درێژیش بێت.
دواڕۆژ: كاریگه‌ریى گه‌مارۆكه تاچه‌ند ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌رێم و ئێرانى لاواز كردووه؟ نازم ده‌باغ: ئاڵوگۆڕى بازرگانى سست كردووه، به‌تایبه‌ت به‌هۆى مه‌ترسى بازرگانه‌كانى هه‌رێم له به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینى نرخى دۆلار، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى تێیكه‌وتووه، ئێران هه‌ندێك له‌و مه‌واده سه‌ره‌تاییانه‌ى به دۆلار هاورده‌ى ده‌كرد و به‌رهه‌مى تر‌ى لێ‌دروست ده‌كرد نرخه‌كانیان به‌رێژه‌ى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، هاوكات رێگه‌نادات به رۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ى هه‌ندێك پێداویستى وه‌ك ده‌رمان، چونكه به‌شى خۆى ناكات، به‌وهۆیه‌وه دابینكردنى پێداوییستیهكانى هه‌رێم له‌رێگه‌ى ئێرانه‌وه كه‌میكردووه، بۆیه ئێستا بازرگانانى كوردستان كه‌متر روو له ئێران ده‌كه‌ن و ئاراسته‌ى بازرگانییان گۆڕیوه.
دواڕۆژ: ئه‌ی قۆناغى دووه‌مى گه‌مارۆكه، ئابورى ئه‌و وڵاته‌ى به‌ره‌و كوێ بردووه؟ تاچه‌ند یه‌ده‌گى دۆلار له‌و وڵاته كه‌میكردووه؟ نازم ده‌باغ: ره‌نگدانه‌وه‌ى خراپى هه‌بووه له‌سه‌ر دۆخى ئه‌م وڵاته، هه‌روه‌ها گرانبوونى نرخى كاڵاكان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو، هاوكات سهختبوونى هێنانى پێداویستییه‌كان له ده‌ره‌وه، له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ریتانیا و فره‌نسا و ئه‌ڵمانیا چه‌ند رێكارێكیان ده‌ستنیشانكردووه تا پێداویستییه‌كانى وه‌ك ده‌رمان و خۆراك بۆ ئێران دابینبكه‌ن.
دواڕۆژ: سیاسه‌تى ئێران بۆ داهاتوو چۆن ده‌بێت؟ ئه‌و وڵاتانه كامانه‌ن پشتى ئێرانیان گرتووه؟ نازم ده‌باغ: هه‌نگاوه‌كانى ئێران بۆ ئه‌وه‌یه پارێزگارى له رێككه‌وتنى (پێنج+یه‌ك) بكات و پابهبهندى خۆی نیشانداوه، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دنیاى ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى رانه‌گرێت، به‌ڵكو باشترى بكات، جگه له‌وه هه‌نگاوى تر ده‌هاوێت بۆ چاككردنى نرخى تمه‌ن به‌رامبه‌ر به دۆلار، هه‌روه‌ها دابینكردنى پێداویستییه‌كان، وه‌كو بینیمان نرخى دۆلارى ئه‌مریكى گه‌یشته 17 هه‌زار تمه‌ن، ئێستا له‌نێوان 10 بۆ 11 هه‌زار تمه‌ندایه، ئێران به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به تمه‌ن داده‌به‌زێنێت له‌و نرخه‌ى كه هه‌یه‌تى.
دواڕۆژ: رێككه‌وتنێك له‌نێوان بانكى ناوه‌ندى عێراق و ئێران‌دا كراوه، وردهكارییهكهى چییه، تا چه‌ند بازرگانانى هه‌رێم به‌رژه‌وه‌ندییان تێدا هه‌یه؟ نازم ده‌باغ: هه‌ر رێككه‌وتنێكى ئابورى له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته سوودى بۆ هه‌رێم ده‌بێت، عێراق بڕیارده‌دات له‌شێوه‌ى پابه‌ندبوونى به‌و گه‌مارۆ ئابورییه‌ى كه له‌سه‌ر ئێران هه‌یه و هه‌رێم-یش له‌م چوارچێوه‌یه‌دایه، ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ ئه‌و قه‌رزه كۆنانه‌یه كه نزیكه‌ى دوو ملیار دۆلار لاى حكومه‌تى عێراقه، هه‌روه‌ها ئه‌و پارانه‌ى كه تائێستا لاى عێراقه و نه‌دراوه به ئێران، به‌غدا به‌چه‌ند جارێك ئه‌م قه‌رزه ده‌داته‌وه، بانكى ناوه‌ندى به‌غدا پابه‌ندى نیشانداوه.
دواڕۆژ: ماوه‌یه‌كى زۆره بازرگانانى هه‌رێم پاره‌یان لاى بانك و بازرگانانى ئێرانه به‌هۆى گه‌مارۆكه‌وه نه‌توانراوه وه‌ربگیرێته‌وه، پێده‌چێت ئه‌م پارانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه؟ نازم ده‌باغ: ته‌نها بازرگانى هه‌رێم نین، به‌ڵكو هه‌موو عێراقه، پاره‌كانیان له بانكه‌كانى ئێراندایه، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌یه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌بێت له‌رێگه‌ى دادگاكانى ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، تائێستا له‌لایه‌ن هه‌ولێر و به‌غداوه بهرهسمى كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه، ته‌نیا له‌رێگه‌ى شه‌خسیه‌وه بووه، ئاڵوگۆڕى پاره‌كان له‌رێگه‌ى سهرافهكان بووه نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى و بانكى، بۆیه ئه‌سته‌مه له‌م قۆناغه‌دا پاره‌ى بازرگانانى هه‌رێم بگه‌ڕێنرێته‌وه، پێویستى به‌رێگه‌ى سازان و رێككه‌وتن هه‌یه له‌نێوان بازرگانه‌كان و لایه‌نى دووه‌م له‌ناو ئێران‌دا.
دواڕۆژ: بۆچى ناردنى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ ئێران راگیرا؟ نازم ده‌باغ: ناتوانم له‌مباره‌یه‌وه قسه بكه‌م، چونكه دڵنیانیم كه راگیراوه یان نا.
دواڕۆژ: هه‌ست به ساردى ده‌كرێت له په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و تاران، بۆچى؟ نازم ده‌باغ: له‌هه‌ندێك قۆناغدا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌هێزن، به‌ڵام له‌دواى ریفراندۆم كه په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردولا خرایه چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، تائێستاش هه‌رێم له‌رێگه‌ى به‌غداوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك-یش نییه بۆ هاتنى وهفدى هه‌رێم بۆ تاران.
دواڕۆژ: كێشه‌ى بهرهسمى ناساندنى چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كى هه‌رێم كه‌ى چاره‌سه‌رده‌كرێت؟ ئایا ئه‌مساڵ ئێران ئاوى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه؟ له‌باره‌ى ئه‌م دوو كێشه‌وه چى كراوه؟ نازم ده‌باغ: هه‌موو ئه‌م كێشانه په‌یوه‌ندى به به‌غدا و تارانه‌وه هه‌یه، ده‌روازه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌هاوبه‌شى به‌رێوه‌ده‌برێن، بۆ هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كیش كه بكرێته‌وه پێویستى به ره‌زامه‌ندى به‌غدا هه‌یه، هه‌رێمى كوردستان ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى نییه به‌بێ به‌غدا هیچ رێكارێك بگرێته‌به‌ر، له‌باره‌ى كێشه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه تائێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌رنه‌كراوه.
دواڕۆژ: كه‌واته ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاو نه‌دۆزرێته‌وه، ئێران ئه‌مساڵیش ئاو ده‌گرێته‌وه؟ نازم ده‌باغ: له‌ئێران نزیكه‌ى 20 به‌نداو له ته‌واوبووندان، به‌تایبه‌ت وشكه‌ساڵى ساڵانى رابردوو، سه‌لمانى كه پێویسته هه‌موو وڵاتێك بیر له خه‌زنكردنى ئاو بكاته‌وه، بۆیه ئه‌مساڵ و ساڵانى تریش ئێران ئاوى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و كه‌میده‌كاته‌وه.
دواڕۆژ: ئایا ڤیزا له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا ده‌مێنێت؟ نازم ده‌باغ: به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه له‌نێوان كۆمارى ئیسلامى ئێران و هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌و هاوڵاتییه ئێرانییانه‌ى سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كه‌ن ده‌توانن بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته به‌بێ ڤیزا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و بمێننه‌وه، دواتریش ده‌توانن ماوه‌كه‌ى درێژبكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى داهاتێكى زۆر ده‌ست عێراق ده‌كه‌وێت له رێگه‌ی سه‌ردانى هاووڵاتییانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه ئاینییه‌كان، بۆیه پێناچێت ڤیزا لاببرێت.
نازم ده‌باغ: ئێران نیگه‌رانه له بوونی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ههرێمو عێراق
په‌یام// نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆماری ئیسلامیی ئێران، باس له نیگه‌رانییه‌كانی تاران سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و زیادكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له‌ناو خاكی هه‌رێم و عێراقدا ده‌كات، دڵنیاییش ده‌دات، هیچ بنكه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق نه‌كراوه‌ته‌وه.
نازم دەباغ: دەبێت ھەرێم رەچاوی جوگرافیا و مێژووی لەگەڵ ئێران بكات
شارپرێس:
نازم دەباغ نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئێران ھەمیشە لە ھەوڵدایە تا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی كوردستان هەبێت، جەختیشیكردەوە، كە دەبێت هەولێر رەچاوی جوگرافیا‌و مێژووەكەی لەگەڵ ئێران بكات.
نازم دەباغ لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵ باس لە دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بۆ ھەرێمی كوردستان و كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی ھەردوولا، ململانێ و گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران و كاردانەوەكانی لەسەر ھەرێمی كوردستان، گوشاری ئەمریكا لەسەر ھەرێم بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران، زیادكردنی ژمارەی سەربازانی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان و نیگەرانییەكانی تاران دەكات.
نازم دەباغ سەرەتا لە بارەی ئامانجی دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بۆ ھەرێمی كوردستان و دیدار و كۆبونەوەكانی، ھەروەھا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوولا قسەی كرد و وتی: "وەزیری دەرەوەی ئێران جاری یەكەمی نییە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات، جگە لەو بەرپرسانی تریش سەردانیان كردووە، بەڵام ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران مانایەكی تر دەبەخشێت كە ئەویش لە لایەك بۆ یەكەمجارە دوای راپرسی سەردانی ھەرێم دەكات. لە لایەكی تریشەوە دوابەدوای سەردانی وەزیری دەرەوە و وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دێت بۆ ھەرێمی كوردستان، بۆیە پەیامی ئەوە بە خۆیەوە دەگرێت كە ئێران ھەمیشە لە ھەوڵدایە تا پەیوەندیەكی باشی ھەبێت بە عێراق و ھەرێمی كوردستانەوە".
نازم دەباغ ھەروەھا وتی: "دەكرێت ئەم سەردانە ببەستینەوە بە پەیوەندییەكانی پێشووی حكوومەتی ھەرێم و بەردەوامبوون و بەھێزكردنی ئەو پەیوەندییانە كە لە بەشێكی بنەڕەتیدا باری گەشەپێدانی چالاكی بازرگانی و ئابوورییە كە بە دڵنیایییەوە ئەگەر زیاتریش نەبێت كەم نابێت لە ئایندەوە، ھەرچەندە جارێك زووە باس لە بەرەو پێشەوەچوون بكەین".
نوێنەری حكوومەتی ھەرێم لە ئێران لە بارەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوولا وتی: "ئێران پێشبینی دەكات قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ھەرێم بگاتە سەرووی هەشت ملیار دۆلار لە كاتێكدا تا ئێستا لە سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕنەبووە لە ساڵێكدا".
لەگەڵ چڕبوونەوەی ململانێیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ناوچەكە و زیاتربوونی گوشارەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، پێویستە ھەرێمی كوردستان چۆن مامەڵە بكات لەم نێوەندەدا و بەرژەوەندییەكانی خۆی چۆن بپارێزێت؟ نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران، لەوەڵامدا دەڵێت "دەبێت ھەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی عێراق و بڕیارەكانی عێراق دەربارەی پابەندبوون بەو ململانێیانەی ئەمریكا و ئێران ھەیانە، ئەوان ھەر وەك چۆن لە پرۆسەی راپرسی لەبەر بەرژەوەندییەكانی خۆیان پشتیان لە كورد كرد، ھەرێمی كوردستانیش دەبێت رەچاوی ئەم جوگرافیا و مێژووە ھاوبەشە بكات كە لە ناوچەكە لەگەڵ دراوسێیەكانیدا ھەی بووە و ھەیەتی".
نوێنەرەكەی حكوومەتی ھەرێم لە بارەی ئامانجی ھەوڵەكانی ئێران بۆ كردنەوەی ژمارەیەكی زیاتری دەروازە سنوورییەكانی خۆی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان گوتی: "كردنەوەی زیاتری دەروازە سنوورییەكان بە شێوەی فەرمی كارێكی تازە نییە و ھەر ساڵ لە رابردووش‌دا ھاتۆتە پێش، بەڵام چاوەڕێی بڕیاری ھەرێم و عێراق بووە، چونكە ئەو مەرزانە چالاكی پیلەوەری ھەر لێكراوە، ئەمرۆ جارێكی تر داوا دەكرێت بكرێتە فەرمی و چاوەڕێی بەغدا دەكەن".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئەوان وەك نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێم لە تاران ئاگاداریان لە ھیچ گوشار و داواكارییەكی ئەمریكا ھەیە لەسەر ھەرێمی كوردستان بۆ راگرتنی پەیوەندییە بازرگانییەكانیان لەگەڵ ئێران، نازم دەباغ گوتی: "ئێمە ئاگادار نین، چونكە كار بەندە بە ئێرانە، بەڵام بەپێی تێگەیشتنی رووداوەكان سەردانەكان دڵنیایی دەدات كە ئەمریكا لە پێناو بەدەستھێنانی سەركەوتن دەبێت فشار بخاتە سەر ھەرێم و عێراق و ئەورووپا و وڵاتانی تر".
سەبارەت بە ئێران و نیگەرانی لەبارەی ھەوڵەكانی ئەمریكا بۆ زیادكردنی ژمارەی سەربازانی خۆی و بنكە سەربازییەكانی لە ھەرێمی كوردستان و عێراق و كاردانەوەكانی بەرامبەر حكوومەتی ھەرێم، نوێنەری ھەرێم لەو بارەیەشەوە گوتی: "بەدڵنیاییەوە ئێران نیگەرانە لەسەر ئەو ھەواڵ و دەنگوباسانەی كە سوپای ئەمریكا روو بكاتە عێراق و ھەرێمی كوردستان، بەڵام ئەوەی كە ئێمە پێی ئاگادارین ھیچ بنكەیەكی فەرمی بەناوی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان و عێراق نەكراوەتەوە، جگە لەو بنكانەی كە بۆ شەڕی داعش ھەبوون و بنكەكانیشی شوێنی تایبەت نەبووە بەڵكو پایەگا و بنكەی سوپای عێراق بووە، چەند شوێنێكی پێشمەرگەش ھەبووە كە بۆ شەڕی دژی داعش ھاتوون".
ئەو وتی: "ھەرێمی كوردستان ھەرچییەك بكات پێویستە لە چوارچێوەی رێككەوتنی بڕیاری حكوومەتی ناوەندی عێراق بێت".
هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکانی ئێران له وتووێژی نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شرق"
هه‌رێم هاوکاری دوژمنه‌کانی ئێران ناکات
امیرمحمد حسینی: "سیاسه‌ته‌کانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکان، به پێی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێت"، ئه‌مه وته‌ی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له تارانه، له بارودۆخێکدا که که‌متر له ١٠ رۆژ له‌و واده ٤٥ رۆژیه‌ی ماوه که ئه‌مریکا تیایدا عێراقی له نه‌کڕینی گاز و نه‌وتی ئێران جیاکردبووهوهو ئه‌مریکاش گوشاره‌کانی خۆی دانه‌به‌زاندووه. ریک پێری، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریکا هه‌فته‌ی رابردوو جگه له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی راوێژکاری پاراستنی هه‌رێمی کوردستان، کۆبووه‌وه. ئه‌وه‌ی که هه‌رێمی کوردستان له بواری گه‌مارۆ یه‌کلایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا دژ به ئێران چۆن مامه‌ڵه ده‌کات، پرسیارێکه که نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له تاران وه‌ڵامی ده‌داته‌وه. چونکه ئه‌مریکاییه‌کان ده‌ڵێن له دیداره‌کاندا ئه‌م بابه‌ته باسکراوه: سه‌ربه‌خۆکردنی عێراق له وزه‌ی ئێران. هه‌رچه‌ن هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌رپرسانی عێراقی له هه‌وڵه‌کانی خۆیان بۆ جیابوونه‌وه له‌م پلان و برنامانهی ئه‌مریکا به‌رده‌وامن و ده‌باغیش ئاماژه به‌مه ده‌کات. سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی عێراق له‌م دواییانه‌دا وتوویه‌تی به‌م زووانه هه‌واڵی جیاکردنه‌وه‌ی عێراق له ئابڵۆقه‌کان بڵاوده‌بێته‌وه. پێشتریش چه‌ن به‌رپرسێکی عێراقی باسیان له هه‌وڵه‌کانی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و قسه‌کردن له‌سه‌ر گه‌مارۆکان کردبوو. سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌فته‌ی رابردوو له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن داناییفهڕ، جێگری ئیسحاق جه‌هانگیری و ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق وتبووی عێراق نابێته به‌شێک له گه‌مارۆکان دژی ئێران. ئێستا نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئێران دووپاتی ده‌کاته‌وه که ده‌رچوونی هه‌ڵوێستی هه‌رێم له سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌سته‌مه.
· باسه‌که‌مان له دیداری چه‌ن رۆژ پێش ئێستای نێوان وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریکا و مه‌سروور بارزانی به‌رپرسی پاراستنی هه‌رێمه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، له‌م دیداره‌دا باس له چی کراوه؟
له‌م دیداره‌ی دوایی که مه‌سروور بارزانی وه‌کوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران و به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی هه‌رێم ئه‌نجامی داوه، به وردی ئاگادار نیم، به‌ڵام دیاره که ئه‌مریکا به‌دوای پێشوهخستنی ئامانجه‌کانی خۆی واتا توندکردنی ئابڵۆقه‌کانی دژ به ئێرانه‌وه‌یه.
· ده‌وترێت که ئامانج له‌م دیداره به‌رزکردنه‌وه‌ی رۆڵی هه‌رێم له سه‌ربه‌خۆبوونی بواری وزه‌ی عێراق به ئێرانه، رۆڵێک که هه‌رێم ده‌توانێت بیگێڕێت، چییه؟
هه‌موو سه‌رکرده‌کانی کورد به‌تایبه‌ت دوای ئه‌م سه‌ردانه دواییه‌ی کاک مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا، به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن که پشتیوانی له هه‌ڵوێسته‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی بکرێت. بۆیه پێم وانییه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سیاسه‌تێک له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ندی په‌یڕه‌و بکات.
· واتا سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا هاوتای سیاسه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێت؟
دیاره وابێت. منیش وه‌کوو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆماری ئیسلامی ئێران پێم وایه ئه‌م پشتیوانییانه‌ی له رابردوودا له هه‌رێم کراوه له سیاسه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتی داهاتووی هه‌رێم کاریگه‌ر بێت و بۆیه به‌م هۆکاره به دووری ده‌زانم هه‌رێم له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئێران رێکه‌وێت.
· واتا باس له‌وه ده‌که‌ن که به پێی ئه‌و مێژووه‌ی هه‌یه، هه‌رێم له‌وانه‌یه به‌لای ئێران‌دا بکه‌وێت؟
به گشتی جوگرافیایه‌کی تایبه‌ت بوونی هه‌یه. جوگرافیای سیاسی، ئه‌منی و ناوچه‌یی. به‌م پێیه ناکرێت به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌که له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت و کێشه و گرفت بۆ یه‌کتر دروست بکرێت. بۆیه وتم هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندی بڕیاره‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێت.
· له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی عێراق وتوویه‌تی که له رۆژانی داهاتوودا هه‌واڵی تازه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوده‌بێته‌وه
ئه‌م هه‌وڵانه له ئارادایه. هه‌موو سه‌رکرده کورد و عه‌ره‌به‌کانی عێراق ئه‌م داواکارییه‌یان له ئه‌مریکا بووه. ده‌بێت چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌مریکا بین.
· له‌وانه‌یه له دیداری مه‌سروور بارزانیشدا باس له‌م جیاکردنه‌وه‌ی عێراق کرابێت؟
وابیرده‌که‌مه‌وه. هه‌موو سیاسییه‌کانی عێراق ئه‌م بابه‌ته‌یان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌کان باسکردووه‌و باسیشی ده‌که‌ن.
· باسی نه‌وتی که‌رکووک بکه‌ین که مانگی رابردوو هه‌نارده‌کردنی ده‌ستی پێکرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش پێشوازی لێکرد و به درێژه‌پێده‌ری به سیفر گه‌یاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی زانی.
رێکه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو حه‌یده‌ر العهبادی کرا، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌کرابوو. به‌ڵام ئه‌مریکا به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه که کاریگه‌ری گه‌مارۆکان زیاتر بێت و عێراقیش له‌م پێناوه‌دا بجووڵێته‌وه.
· هه‌رێم له‌سه‌ر نه‌وتی که‌رکووک چۆن له‌گه‌ڵ ناوه‌ند رێکه‌وتووه؟
له سه‌رده‌می العهبادیدا رێکه‌وتن کرا که رۆژانه له ٥٠ هه‌زار به‌رمیله‌وه ده‌ست پێبکرێت و له رێگای هێڵه نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی تورکیا بکرێت، ئه‌م رێکه‌وتنه له مانگی پێشووه‌وه جێبه‌جێ کراوه.
تاوتوێ کردنی کاریگەری سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران ، لەسەر کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ رووداو
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، میوانی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ بوو، باسی لە کاریگەرییەکانی سزاکانی قۆناخی دووەمی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەسەر کوردستان و عێراق کرد کە لە 5-11-2018 دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
نازم دەباغ رایگەیاند، عێراق دەیەوێ خۆی بەدوور بگرێت لە سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، هەروەها پێویستیشە کوردستان خۆی نەکاتە قوربانی کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران.
نازم دەباغ ئاشکرایکرد، باوەڕناکات ئەمریکا عێراق پابەندبکات بە سزاکانی بۆسەر ئێران، رەنگە بیخاتە لیستی ناوی ئەو وڵاتانەی کە پابەند نەکراون بە سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران روونیکردەوە، هیچ خاڵێکی سنووریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران داناخرێت، بەڵکو رێگری لە هاوردە و هەناردەی چەند کەلوپەلێکی ستراتیژی لە بواری نەوت و پیشەسازی و دارایی دەکرێت.
نازم دەباغ گوتیشی" ئێران ئاسایشی کوردستان بە ئاسایشی خۆی دەزانێت، هەروەها پشتیوانی لە حکومەتی داهاتووی کوردستان دەکات، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پشتیوانییەکانی رابردووی ئێران لەبەرچاوبگرێت و لەچوارچێوەی یاساکانی عێراقی فیدڕاڵی مامەڵە لەگەڵ سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران بکات.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات