هەرێمی کوردستان
پەیامی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له یادى ئه‌نفالدا
ئەمڕۆ سی ساڵ بەسەر پرۆسەی جینۆسایدی گەلی کوردستان (شاڵاوی به‌دناوى ئەنفالەکان)دا لەسەر دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق تێدەپەڕێت. شاڵاوێك کە بۆ سڕینەوەی بوون و ناسنامەی نەتەوەییى كورد، مرۆڤ و خاک و ژینگەی کوردستانی پێکەوە کردە ئامانج و جگە لە بێسەروشوێنکردن و کۆمەڵکوژکردنی نزیکەی ١٨٢ هەزار مرۆڤی بێ تاوان و سڤیل، بووە هۆی خاپوورکردنی هەزاران گوند و شێواندنی ژینگە و بەسووتماککردنی خاکی کوردستانیش.
لە کاتێکدا یادی قوربانیانی شاڵاوی ئەنفالەکان، بەرز ڕاگرتن و ڕێزلێنانە لەو خوێن و قوربانیەی کە بە درێژاییی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی ئەم گەلە پێشکەشی کردووە، هاوکات بۆ پەند و وانە وەرگرتنە لە مێژوو بە جۆرێک کە بە بیر و کردار هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بین وێڕای ڕێگری لەهەر شاڵاوێكى هاوشێوەی ئەنفالە بەدناوەکان، شوێنه‌واره دەروونی و ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییە نەرێنییەکانی ئەو شاڵاوه نامرۆڤانەیەش بسڕینەوە.
ئەم ئەرکانە لەمێژە خەمێکی سەرەکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و جگە لە هەوڵی بەردەوامی بۆ گێڕانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی قوربانیانی ئەنفالەکان، ئاوەدانکردنەوەی گوند و ژینگە خاپوورکراو و شێوێندراوەکانی کوردستان و هاوکاریکردن و باشترکردنی گوزەرانی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان، هەمیشە لە کارە لەپێشینەکانی حکوومەت بووە و لەم پێناوەدا ئەوەی لە توانادا بووبێت کاری بۆ کراوە و هەڵبەتە کاری زۆریش ماوە کە دەبێ بکرێت و حکوومەتی هەرێم بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆی دەزانێت و کەمتەرخەم نابێت.
لە ئاستی دەرەوەدا ناساندنی ئەم شاڵاوە دڕندانەیە بە جینۆساید کارێکی جددیی حکوومەت بووە، له عێراقیش دادگای تاوانەکان بەر لە هەر لایەنێک ئەم شاڵاوه‌ى بە جینۆساید ناسیوە و هیوادارین لە ڕووی قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوەیی کەسوکاری ئەنفالکراوان و گەل و خاکی کوردستانەوە، حکوومەتی عێراق وەک ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی، هەنگاوی جددی و کردەیی بنێت.
کوردستانییانی خۆشەویست..
تاقه گه‌ره‌نتى و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هەر شاڵاوێکی شەڕانگێزانەی ناحەزانی گەلەکەمان هاوشێوه‌ى ئه‌نفال و ئه‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر خوشك و برایانى ئێزدیماندا هات، یەکڕیزی و یەکێتیی لایەن و پێکهاتەکانی کوردستانە، وه‌ك چۆن یەکڕیزیمان لە پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکاندا فاکتەری سەرەکیی سەرخستنی دۆزی ڕەوا و هێنانەدیی ئامانجەکانمانە بۆ ئایندەیەکی گەشى نەوەکانمان و کوردستانێکی ئاوەدان و پێشکەوتوو لە سایەی ئاشتی و خۆشگوزەرانیدا.
گەلی کوردستان هەمیشە شانازی بە کولتووری لێبوردەییی خۆیەوە دەکات، بەڵام هەرگیز ئەو زام و ئازارانە لەیاد ناکات کە دەستی غەدری ئەوانی دیكه لە جەستە و ویژدان و یادەوەریی نەتەوەییدا دروستیان کردوون، وەک چۆن هەرگیز ئەو دەستی هاوسۆزی و دڵسۆزانەیەش لە یاد ناکات کە لە لایەن دڵسۆزان و دۆستانی مرۆڤایەتی و ژیانەوە بۆی درێژکراون.
سڵاو بۆ گیانی پاک و بێتاوانی ڕۆڵە ئەنفالکراوەکانی گەلەکەمان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
١٤/٤/٢٠١٨
به‌رنامه‌ی "ئاڕاسته"ی رادیۆ نەوا تایبه‌ت به مامه‌ڵه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی توركیا و كۆمارى ئیسلامى ئێران
رۆژی پێنجشه‌ممه، به‌رنامه‌ی "ئاڕاسته" تایبه‌ت بوو به مامه‌ڵه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی توركیا و كۆمارى ئیسلامى ئێران، كه بۆ هه‌ندێكجار بۆ تۆپبارانه‌كانى ئێران به‌یاننامه‌ى ئیدانه ده‌رده‌كات و بۆ تۆپباران و بۆردومانه‌كانى توركیا پاساو دێنێته‌وه. له به‌رنامه‌كه‌دا نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆمارى ئیسلامى ئێران و دلاوه‌ر عوسمان پسپۆڕى زانسته رامیارییه‌كان ئاماده‌بون.
نازم دەباغ: سەردانەکەی بارزانی بۆ تاران زۆر گرنگ و بەکەڵک بوو
جام کوردی:
نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری بۆ تاران و وتووێژەکانیان لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئێرانی وتی: ئەم سەردانە، سەردانێکی زۆر گرنگ بووە و بە یەکێک لە سەردانە بەکەڵکەکان بۆ داهاتووی عێراق، هەرێم و ئێران هەژمار دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران وتی: سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاران زۆر گرنگ بوو و بە سەردانێکی گرنگ بۆ داهاتووی عێراق، هەرێم و ئێران هەژمار دەکرێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەکانی بارزانی لە گەڵ گەروە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تایبەت سەرۆک کۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەم وڵاتە وتی: لەم چاوپێکەوتنانەدا جەخت لە سەر بەهێزبوونی پەیوەندییەکان و ئامادەیی تاران بۆ نێوەندگێڕی هەولێر و بەغدا کرایەوە و شاندی کوردیش جەختیان لە سەر پێویستی پاراستنی یەکگرتوویی عێراق کردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ چارەسەربوونی سەرجەم کێشەکان ڕاگەیاند.
دەباغ وتی: تاران جەختی لەوە کردووەتەوە کە مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد لە عێراق دەبێت پارێزراو بێت.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی پێش سەردانەکەی تاران وتی: یەکێک لە هۆکارەکانی گرنگی سەردانەکەی تاران بۆ ئەو چاوپێکەوتنەی بەغدا دەگەڕێتەوە. لە سەردانەکەی تاران خاڵێکی ئەرێنی ئەوە بوو کە هەر دوو لا بیریان لە داهاتوو دەکردەوە و کەمتر باس لەوەی دەکرا کە لە ڕابردوودا کراوە.
ناوبراو سەبارەت بە پێش مەرجی هەڵوەشانەوەی دەرەنجامی ڕیفراندۆم کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە داوا کراوە وتی: پرسی ڕیفراندۆم کۆتایی هاتووە و بووەتە بەشێک لە مێژوو. کاتێک دەڵێین کە پابەندی دەستوور و پاراستنی یەکگرتوویی عێراقین، بە واتای تەواوبوونی هەو هەوڵێکی پێچەوانەی ئەمە دێت. بەدەر لەمەش دادگای باڵای عێراق ڕایگەیاندووە کە ڕیفراندۆم نادەستوورییە و ئێمەش پابەندی ئەمەین.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: ئەگەر حکومەتی بەغداش پابەندی دەستوور بێت کێشەکان چارەسەر دەبن بەڵام بە پێچەوانەی ئەمە، دۆخەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
نازم دەباغ سەبارەت بە دەرەنجامی چاوپێکەوتنەکەی نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادیش وتی: لێژنە تەکنیکییەکان کارەکانیان بەرەوپێشچووە و پێش ئەو چاوپێکەوتنەش ڕێکەوتنێک سەبارەت بە سەرجەم پرسەکانی وەک خاڵە سنورییەکان، مووچەی پێشمەرگە و نەوت، ئامادە و واژۆی لە سەر کراوە بەڵام هۆکاری ئەوەی کە بەغدا ئەم پرسە ئاشکرا ناکات دیار نییە.
نازم ده‌باغ: به پێی رێکه‌وتنه‌کان، ده‌بێت پارێزگاری که‌رکوک کورد بێت
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان له ئێران، وێڕای هه‌ڵسه‌نگادنی دانوستانه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌باره‌ت به دانانی پارێزگاری که‌رکوک و بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان وتی: له نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا رێککه‌وتن هه‌یه که ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت. به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان که ده‌بێت به شێوه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕێوه بچن. به پێی ئه‌م رێکه‌تنانه، پارێزگاری که‌رکوک ده‌بێت کورد بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا هه‌نگاوه پێویسته‌کان جێبه‌جێ نه‌کراوه.
مامۆستا نازم له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری انصاف‌نیوز رایگه‌یاند: بابه‌ته‌که، بابه‌تی یه‌کێتی یان حزبه‌کانی دیکه نییه، به گشتیی رێکه‌وتنێک له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه که ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت. به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان که ده‌بێت پارێزگاری که‌رکوک کورد بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه. بۆیه خه‌ڵکی که‌رکوک ده‌یانه‌وێت به رێگای ئاشتییانه و رێپێوان، پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌م رێککه‌وتنه بکه‌ن.
ده‌باغ سه‌باره‌ت به ره‌وتی دانوستانه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وتی: تا ئه‌م کاته هه‌رێمی کوردستان پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که رێز له بڕیاری مه‌حکه‌مه‌ی فیدراڵی بگرێت و هه‌روه‌ها ئاماده‌ی دانوستانین به پێی ده‌ستووری عێراق. به‌ڵام تا ئێستا وه‌لامێکی شیاومان له لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کان پێ نه‌گه‌یشتووه.
دباغ همچنین درباره‌ی احتمال «سفر نچیروان» بارزانی به ترکبه، گفت: من اطلاع چندانی از این سفر ندارم ولی درکل، کردها و مخصوصا حکومت اقلیم کردستان دنبال این است که ارتباطات با کشورهای همسایه برقرار شود و ایران هم یکی از این کشورها است.
مامۆستا نازم سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری سه‌ردانی نه‌چیرڤان بارزانی بۆ تورکیا ده‌ڵێت: ئاگاداری ئه‌م سه‌ردانه نیم، به‌ڵام به گشتیی، کورده‌کان و به‌تایبه‌ت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یانه‌وێت که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌ست پێبکاته‌وه‌و ئێرانیش یه‌کێکه له‌م وڵاتانه.
دەبێت ئەو راوێژكارانە دادگایی بكرێن كە سەركردایەتی كوردستانیان بۆ ریفراندۆم بە هەڵەدا برد"
خەڵك-بەشی هەواڵ
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران رایدەگەیەنێت، لە پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ئێران هەموو ئەو مەترسیانەی بە كورد راگەیاندووە كە ئێستا خۆمان دەیانبینین.
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران بە (دەنگی ئەمریكا)ی راگەیاند، لەپێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كۆماری ئیسلامی ئێرانی چەندین پەیامی بەسەركردایەتی كورد دا چ لە كۆبونەوەكان‌و چ ئەو پەیامانەی لەڕێگای منەوە دەیناردن سەبارەت بە ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لەهەرێمی كوردستان.
وتیشی "ئێران تایبەت بە شاری كەركوك هۆشداری ئەوەی پێداین كە ئەنجامەكەی خراپ دەبێت".
ئاشكراشیكرد، ئێران لەدەیان كۆبونەوە‌و ناردنی پەیام، بە سەركردایەتی كوردی راگەیاندووە، ڕیفراندۆم مەكەن، "ئەمە بۆیەكەمجارە لەم چاوپێكەوتنەدا دەیڵێم ئێران بە سەركردایەتی كوردستانی راگەیاندووە ئەگەر هەر سورن لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ئەنجامی دەدەن ئەوا خۆتان بپارێزن لە شاری كەركوك‌و ڕیفراندۆم مەكەن، چونكە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەكەركوك وەكو بەرمیلێكی باروتە بەڕوتاندا دەتەقێتەوە".
دەباغ راشیگەیاند، بەتەنها حكومەتی ئێرانی نەبوو كە لەگەڵ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم بوو، بەڵكو من هەمیشە دەمپرسی كێ لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوو؟ تەنانەت من بەزانیاری وردی خۆم‌و هەتا شیكردنەوەش ئەوە دەڵێم كە لەناو پارتی دیموكراتی كوردستانیشدا كەسی بەرپرس‌و باڵا هەبوو لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نەبوو.
رونیشیكردەوە، ئەگەر ڕۆژێك دادگایەكی دادپەروەرانە هەبێت دەبێت سەرجەمی ئەو ڕاوێژكارانە دادگایی بكرێن كە سەركردایەتی سیاسی كوردی‌یان بەهەڵەدا برد‌و دەیانوت چەندین دەوڵەت پشتیوانی لەكورد دەكەن بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.
نازم دەباغ ئاشكراشیكرد، هەرلایەنێك بڵێت سەبارەت بە رووداوەكانی 16ی مانگی رابردوو ڕێكەوتن هەبووە، ئەوا بۆ داپۆشینی شكستەكانی خۆیەتی‌و هیچ ڕێكەوتنێك نەكراوە جگە لەو ڕێكەوتنەی جەنابی كاك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەمریكییەكان ئەنجامیدا لەبەرامبەر وەرگرتنی بۆ موچەو خەرجیەكانی هێزەكانی پێشمەرگە هەروەها لەگەڵ حكومەتی عیراقی بۆ بەشداریكردنی هێزەكانی پشمەرگە لە شەڕی ئازادكردنی موسڵ.
نازم ده‌باغ:ئێران به‌لایه‌نی كوردی وت ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له كه‌ركوك وه‌ك به‌رمیلێكی باروته به‌ڕوتاندا ده‌ته‌قێته‌وه
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران ده‌ڵێت،له پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئێران هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی به كورد وت كه ئێستا خۆمان ده‌یانبینین و پێی وتین،ڕیفراندۆم مه‌كه‌ن،نه‌كه‌ن،نه‌كه‌ن,بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌م په‌یامه‌ی ئێڕان له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌ڵێم ئێران به‌لایه‌نی كوردی وت ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن ئه‌وا خۆتان بپارێزن له كه‌ركوك ئه‌نجامی مه‌ده‌ن چونكه ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌كه‌ركوك وه‌كو به‌رمیلێكی باروته ئه‌ته‌قێته‌وه به‌ڕوتاندا."
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت"له‌پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم كۆماری ئیسلامی ئێرانی چه‌ندین په‌یامی به‌سه‌ركردایه‌تی كورد دا چ له كۆبونه‌وه‌كان چ ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌ڕێگای منه‌وه ده‌یناردن سه‌باره‌ت به ئه‌نجام نه‌دانی ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان و هۆشداریدان له‌وباره‌یه‌وه به‌تایبه‌ت له‌شاری كه‌ركوك،پێشتر ئێران پێی وتین ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی ده‌بێت كه ئێستا خۆمان ده‌یبینین"
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له تاران ده‌شڵێت"ئێران له‌ده‌یان كۆبونه‌وه ته‌نانه‌ت به چه‌ندین په‌یام به‌لایه‌نی كوردی وتووه،ڕیفراندۆم مه‌كه‌ن،نه‌كه‌ن،نه‌كه‌ن،وتیشی"ئه‌مه بۆیه‌كه‌مجاره له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌یڵێم ئێڕان به‌لایه‌نی كوردی وت ئه‌گه‌ر هه‌ر سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌وا خۆتان بپارێزن له شاری كه‌ركوك ڕیفراندۆم مه‌كه‌ن چونكه ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌كه‌ركوك وه‌كو به‌رمیلێكی باروته به‌ڕوتاندا ده‌ته‌قێته‌وه"
نازم ده‌باغ وتیشی"به‌ته‌نها حكومه‌تی ئێرانی نه‌بوو كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌نجام نه‌دانی ڕیفراندۆم بوو،به‌ڵكو من هه‌میشه ده‌مپرسی كێ له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بوو؟ ته‌نانه‌ت من به‌زانیاری وردی خۆم و هه‌تا شیكردنه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌ڵێم كه له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستانیشدا كه‌سی به‌رپرس و باڵا هه‌بوو كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم نه‌بوو"
ده‌باغ داوا ده‌كات سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی ڕاوێژكاره‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی‌یان به‌هه‌ڵه‌دا برد(وه‌ك خۆی ناوی برد) بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و پشتیوانی كردنی ده‌وڵه‌تان له‌كورد دادگایی بكرێن و وتیشی"ئه‌گه‌ر ڕۆژێك دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه هه‌بێت ده‌بێت سه‌رجه‌می ئه‌و ڕاوێژكارانه دادگایی بكرێن كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی‌یان به‌هه‌ڵه‌دا برد و ده‌یانوت چه‌ندین ده‌وڵه‌ت پشتیوانی له‌كورد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه به‌رده‌وام ئه‌و قسه‌یه‌یان ده‌كرد"
نازم ده‌باغ داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد هه‌رچی زووه هه‌وڵی ده‌سپێكردنی گفتوگۆ‌و ڕێكه‌وتن بدات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراقی تا ده‌ستور هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان سیاسه‌تی پێش ڕیفراندۆم شاندی كوردی بڕواته‌وه به‌غداد كه مه‌به‌ستی ڕێكه‌وتن نه‌بوو هه‌رده‌یوت ڕیفراندۆم ده‌كه‌ین ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه‌بینیمان عیراق هێرشی كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان."
سه‌باره‌ت به‌ڕێكه‌وتنی پێش وه‌خته‌ی ڕوداوه‌كانی(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نی عیراقی به ئاگاداری ئێران و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی كورد نازم ده‌باغ وتی"هه‌رلایه‌نێك بڵێت ڕێكه‌وتن هه‌بووه ئه‌وا بۆ داپۆشینی شكسته‌كانی خۆیه‌تی هیچ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه جگه له‌و ڕێكه‌وتنه‌ی جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان ئه‌نجامیدا له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بۆ موچه و خه‌رجیه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی بۆ به‌شداریكردنی هێزه‌كانی پشمه‌رگه له شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ"
نازم ده‌باغ باسی له‌و مه‌ترسیانه كرد كه كورد له هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌وبه‌دوا ڕوبه‌ڕی ده‌بێته‌وه و وتی"مه‌ترسیه‌كه ئێران نیه به‌ڵكو خودی عیراقه كه ئێران و توركیا و ته‌نانه‌ت بینیمان جیهانیش پشتیوانی له‌عیراق ده‌كه‌ن و وتی"له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌مانگه‌ڕێننه‌وه بۆ سنوری پێش(٢٠٠٣)،دوه‌م ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سیاسه‌تی فیدرالیزم كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری و دارایی ده‌چێته‌وه ده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقی،وه ئێستا له به‌غداد دوو سیاسه‌ت هه‌یه،سیاسه‌تێك ده‌یه‌وێت جیاوازی دروست بكات له‌هه‌رێم،سیاسه‌تێكیش هه‌یه ده‌یه‌وێت یاسای پارێزگاكان جێ به‌جێ ده‌كات ئه‌وكات حوكمه‌تی عیراقی به‌جیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر پارێزگایه‌كدا ده‌كات و شكست به‌و فیدرالزمه ده‌هێنێت كه ئێمه خوێنیمان له‌پێناودا ڕشت بۆیه پێویست ده‌كات ئێمه ئه‌و مه‌ترسیانه له‌پێش چاو بگرین."
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات