هەرێمی کوردستان
شوان عەتووف کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" بەرھەم دەھێنێت
مەنسوور جیھانی ـ کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" لە نووسین و دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" ئامادەی نمایش کردنە.
(سوێند بە مناڵیت کورم... پەشیمانی لەوەی چەقۆکەشت گرت بەدەستەوە... سوێند بە پەشیمانیت کورم ... بەر لە مردن گوڵەکە ئەبینی) ئەمە دوا وشەکانی باوکی موجاھیدێکی کوردیی پەشیمانە ...، کە لەت لەت بووە لە نێوان باخ و گوڵ و تەسەوف و باوکی و جیھاد و سەربڕین و ئەمیرەکەی ...کە قارەمانی چیرۆکی کورتە فلمەکەی شوان عەتووفە.
کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" My Father’s Gardenلە سیناریۆ و دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف"ـە و دووەمین ئەزموونی ئەم فیلمسازەیە دوای دەرھێنانی کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل".
ئەم کورتە فیلمە ١٣ خولەکییە بە سپۆنسەری سەرەکیی ھۆتێل "ڕامادا" وا بڕیارە لە رێگەی کۆمپانیای "ئای لۆڤ فیلم"ـەوە بۆ فیستیڤاڵە جیھانییەکانی فیلم بنێردرێت. لە داھاتوودا زانیاریی زیاتر سەبارەت بەم فیلمە نوێیەی "شوان عەتووف" بڵاودەکرێتەوە.
ستافی ئامادەکردنیی کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" بریتین لە:
نووسین و دەرھێنان: شوان عەتووف
نواندن: شانۆ عومەر، کامەران مەنسوور، بەھائەدین عزەبانی و شاڵاو جەمال
فۆتۆ گرافەر: ھەرێم جەمال
بەڕێوەبەریی بەرھەم: ئازاد پێنجوێنی
ڕووناکی: دانا جەمال
دەنگ: کاسیان عەلی
بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیھانی
بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: ھەردی سەلامی
مونتاژ و پاش بەرھەمھێنان (ئای لۆڤ فیلم): دانەر عومەر
یاریدەدەریی دەرھێنەر: ئەژین کاوە و بڕیار بەختیار
بەرھەمھێنەر: شوان عەتووف و نزار سەلامی
کۆمپانیای جێی بەجێی کار: گرافیکا بلو
کۆمپانیای دابەشکردن: ئای لۆڤ فیلم
سپۆنسەریی سەرەکیی: ھۆتێل ڕامادا
نێچیرڤان بارزانی: لە چەند هەفتەی داهاتوودا، قۆناغی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات
دەقی وتاری تەلەفزیۆنی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕەوشی ئەمڕۆی كوردستان.
هاووڵاتیانی به‌ڕێز، ئه‌م كاته‌تان باش
ئێستا كاتی خۆیه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندێك بۆ وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین.
وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌مه‌وێت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو بده‌م، و پاشان باس له‌وه بكه‌ین كه چی بكه‌ین؟ له‌م ڕۆژانه‌دا خۆپیشاندانی ئاشتیانه و ڕه‌وا، له لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی سیاسییه‌وه ڕفێندرا. ئه‌و ده‌سته نابه‌رپرس و بێ لێپرسینه‌وانه، هه‌وڵیان دا پێكهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه بۆته هۆی دروستبوونی تووڕه‌یی لای گرووپێكی بچووك، به‌ڵام بڕیاری به‌رپرسانه و میانڕه‌وانه‌ی زۆرینه سه‌ركه‌وت. چونكه ئێمه به قۆناغێكی سه‌ختی ژیانی سیاسیماندا تێده‌په‌ڕین، جێی سه‌رسوڕمان نییه كه هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت ده‌نگی ناڕه‌زاییی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه كه هه‌ره زۆرینه‌ی گه‌لی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا په‌یامی خۆڕاگری دووباره ده‌كاته‌وه.
ئێمه له ڕابردووی دوور و نزیكماندا به قۆناغی زۆر له‌مه سه‌ختتردا تێپه‌ڕیوین. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر نه‌هامه‌تیی ئێمه به‌سه‌ر میلله‌تێكی دیكه‌دا بهاتبایه، چۆكی پێداده‌دان. ئێمه كاراونی خۆڕاگریمان هه‌ر به‌رده‌وامه.
ده‌مه‌وێت ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو، ڕاشكاو بم.
ڕاده‌ربڕین له ڕێی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌وه، مافی بنه‌ڕه‌تیی هاووڵاتییه و به‌شێكی گرنگی دیموكراسیی هه‌رێمه. به‌ڵام منیش، وه‌ك گشت هاووڵاتی و سه‌رۆكایه‌تیی به‌رپرس، زۆر دڵته‌نگم به ڕووداوه‌كانی قه‌ڵادزێ، كه‌لار و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه.
له ناخی دڵمه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خێزانی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌م هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌كه‌م كه به بێ گوناه كه‌وتنه به‌ر هێرشی ناڕه‌وا. ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌ته گه‌ل دابه‌ش ده‌كات. دوژمنه‌كامان، كه به ئاشكرا پیرۆزباییان له خۆیان و له‌و نابه‌رپرسانه ده‌كرد، زیاتر خۆشحاڵ ده‌كات. به‌ڵام من به ئاشكرا ده‌بینم كه هاووڵاتی و سه‌ركردایه‌تیی به‌رپرس ده‌ڵێن ده‌بێت ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م باره‌ودۆخه ناسكه‌دا بكه‌ین. فیتنه‌گێڕی، له هه‌ر لایه‌ك و كه‌سێكه‌وه سه‌رهه‌ڵبدات، نابێت ببێته هۆی زیاده‌ڕۆیی.
زۆر سوپاسی فه‌رمانده‌ییی هێزی پێشمه‌رگه، ڕێكخراوه ناحكوومه‌یه‌كان و پیاوانی ئایینی بكه‌م، كه داوای پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م كه خۆیان له به‌شداریی شه‌ڕی میدیایی و تۆڕی كۆمه‌ڵاتی دوور ده‌خه‌نه‌وه، تا ڕێ له دابه‌شكردنی پتری هاووڵاتیان بگرن. به‌ڵام ناكرێت ئه‌و هێز و به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیانه له‌بیر بكه‌ین كه به‌مه‌به‌ستی سوودی كورتخایه‌نی خۆیان، ئاگریان هاویشته ماڵی هاوبه‌شمان.
كاتی پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه، به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕه‌وه كارم بۆ به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیمان له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تێكی هاوبه‌شدا كرد. به‌داخه‌وه، ئه‌وانه‌ی قسه‌ی شیرینیان بۆ پاراستن و پته‌وكردنی دیموكراسی و چوارساڵی حكومڕانیی ئارام و به‌رپرسانه ده‌كرد، له ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شمان لایان دا.
هه‌ندێكیان نائارامییان گه‌یانده ئه‌وپه‌ڕی نابه‌رپرسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگوباسی بێ بنه‌ما و دوور له ڕاستی. هه‌روه‌ك ده‌زانن بارودۆخی نائارام و هێرشی ناڕه‌وا وای كرد داوا له چوار وه‌زیر بكه‌م كه حكوومه‌ت جێ بهێلن. له ڕاستیدا ئێمه هاوكاریمان له‌گه‌ڵ خودی وه‌زیره‌كاندا زۆر باشبوو، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ركردایه‌تیان به‌رده‌وام خه‌ریكی بنكۆڵكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو. وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، نه‌ده‌كرا ئه‌و بڕیاره نه‌ده‌م.
من ده‌زانم و تێده‌گه‌م خه‌ڵك نائومێده له وه‌ی سیاسییه‌كانمان كاتێكی زۆریان به‌سه‌ربردووه له‌سه‌ر ورده‌كاریی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، له‌وه‌ی كه ئێمه له بری حكومڕانی، پتر سیاسه‌ت ده‌كه‌ین. هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌بێ له‌سه‌ر گشت ورده‌كارییه‌ك ڕێكبكه‌وین، هه‌ندێك ده‌ڵێن با هاووڵاتی بڕیار بدات.
هه‌موومان نیگه‌رانی ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ین. حیزبی ئێمه‌ش به‌وپه‌ڕی توانای خۆیه‌وه هه‌وڵده‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سی گونجاو له‌م بواره‌دا، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌رێك له قه‌یرانێكه‌وه بمانخاته قه‌یرانێكی تر. من باوه‌ڕی ته‌واوم هه‌یه كه ده‌بێت هاووڵاتی به ده‌نگی خۆی بڕیار له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی بدات. ئه‌مه مافی بنه‌ڕه‌تیی هه‌موومانه. ئه‌گه‌ر نا، له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان ده‌ده‌ین به كه‌سانێك كه گه‌ل ناتوانێت لێیان بكۆڵێته‌وه.
منیش وه‌ك ئێوه له‌و باوه‌ڕه‌دام كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركردایه‌تیه‌كی به‌هێزی ده‌وێت. به‌هێزی، نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه خۆمان له گرفت و كێشه‌كان گێل بكه‌ن. نه به‌و مانایه‌ش كه گرفت و كێشه‌كان له هه‌موو شوێنێدا بدۆزینه‌وه، بێ ده‌سنیشانكردنی چاره‌سه‌ر‌ی گونجاو و بنیادنه‌رانه. به‌هێزی، واته بوێرانه و به باوه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه، دان به گرفت و كێشه‌كانماندا بنێین، ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه و چاره‌سه‌ر‌ی گونجاویان بۆ دیاری بكه‌ین. بێگومان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ده‌نگی ناڕه‌زاییی خه‌ڵكم بیستووه. ئێمه به‌رده‌وام گوێمان لێ گرتوون.
ده‌زانین كه فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی به‌وه‌فای حكوومه‌ت، چه‌ندین مانگه مووچه‌ی ڕه‌وای خۆیان وه‌رنه‌گرتووه. سه‌رباری مه‌ترسی و هێرشی ده‌ره‌كی، به‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه هه‌وڵمانداوه سه‌رچاوه‌ی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین. ئامانجی سه‌ره‌كیی من وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانه، تا ئێمه به‌هێزه‌وه له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین.
هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دار هه‌وڵیاندا ئه‌م گه‌شته‌مان سه‌ختتر بكه‌ن، به‌ڵام به دڵیناییه‌وه ده‌ڵێم سه‌رباری دروستكردنی ڕێگری له گه‌شه و گۆڕانكاریمان، ئێمه هه‌ر ده‌گه‌ینه ئامانجمان.
ئا له‌م كاته ناسكه‌دا ئێمه پێویستمان به حكوومه‌تێكی سه‌قامگیر و كارا هه‌یه بۆ به‌ڕێكردنی خزمه‌تگوزاری و كاری ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان. له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا قۆناغی دووه‌می حكوومه‌ت و كاره سه‌ركییه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها به ئاسانی واز له داخوازیی یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌ما‌ن ناهێنم.
خوێنی پشمه‌رگه نه زه‌رده و نه سه‌وزه. ئه‌وان هه‌رێمی كوردستان به گشت پێكهاته‌كانیانه‌وه ده‌پارێزن. شه‌ونخوونی و ژیانبه‌خشیی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌شه بێ جیاوازیی ئایدیۆلۆژی، حزبی و ناوچه‌گه‌ری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی. وه‌ك زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته خۆشه‌یسته ده‌زانم كه به‌رژه‌وه‌ندی و خاڵی هاوبه‌شمان گرنگتره له جیاوازیی بچووكمان.
مێژووی خه‌بات و قوربانیمان هاو‌به‌شه، داهاتووی گه‌شمان پێكه‌وه به‌هێزتره له خواستی ناحه‌زانمان. با پێكه‌وه هه‌موومان هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ئه‌مڕۆمان به‌كار بهێنین بۆ دروستكردنی ئایینده‌یه‌كی گه‌ش و هاوبه‌ش بۆ خۆمان و نه‌وه‌ی نوێمان.
له قووڵاییی دڵمه‌وه سوپاسی خۆڕاگریتان ده‌كه‌م.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات
ڕۆژی چوارشەممە 14ـی 10ـی 2015 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جۆن كۆبینز نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.
لەم كۆبوونەوەیەدا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ڕاوبۆچوونی خۆی لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و گرژییەكانی حەفتەی ڕابردوو بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد و نیگەرانیی خۆی لەبەرانبەر گرژییەكان نیشاندا بە تایبەت كە توندوتیژی و هێرشكردنە سەر بارەگای لایەنەكان ئاكامی خراپی دەبێت و چارەسەری كێشەكان ناكات. هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو كە سەقامگیریی هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە بە تایبەت كە تەحەدیاتی ئابووری و شەڕی داعش ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە. نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ستاییشی بانگەوازی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد كە لە سەنگەری شەڕی داعش ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان كرا بوو. ئامادەیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیشی ڕاگەیاند كە هاوكاری لایەنە سیاسییەكان بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و داوای دانوساندن و لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكانی كرد.
هەڕەشەی تیرۆریستان و بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوا گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كۆماریخوازانی هەردوو ئەنجوومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمەریكا دەكات
ڕۆژی چوارشەممە 14ـی 10ـی 2015 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كۆماریخوازانی هەردوو ئەنجوومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمەریكا كرد كە پێكهاتبوون لە سێناتۆر میچ مەككۆنێڵ سەرۆكی زۆرینەی كۆماریخوازانی ئەنجوومەنی پیران و سێناتۆر تۆم كوتون و سێناتۆر مایك ڕۆندز و سێناتۆر جۆنی ئیرنست و ئاندی بار ئەندامی كۆماریخوازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ماتیوس میتمان كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك فەرماندەی سوپای ئەمەریكا لە عێراق و ڕاوێژكاری كۆنگریسی ئەمەریكا.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان ستاییشی بڕوابەخۆبوون و قارەمانێتی و خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كرد و سەرسامیی خۆیشیان بە سەقامگیری و پێشكەوتنی گەلی كوردستان نیشاندا و ئەوەیان بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند كە هەموو جیهان بە بایەخەوە سەیری پێگە و ڕۆڵی هەرێمی كوردستان دەكات. شاندی كۆماریخوازی كۆنگریسی ئەمەریكی پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و پشتیوانیكردنی هێزی پێشمەرگە و پڕچەككردنی ڕاگەیاند و ئەویان خستەڕوو كە بەردەوام دەبن بۆ هەوڵەكانیان بۆ یارمەتیدان و پاراستنی هەرێمی كوردستان. هەر لەم دیدارەدا ئەندامانی شاندی میوان داوایان كرد كە گوێبیستی ڕاوبۆچوونی سەرۆك بارزانی بن لەبارەی شەڕی تیرۆریستان و دوا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكان و بارودۆخی ناوچەكە و سووریا و هەروەها كێشە و گرفتەكانی هەرێم و پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی گەل و سەرۆك و حكوومەت و سوپای ئەمەریكای كرد كە پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بوونە و ئاستی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئەمەریكای بە نموونەیی وەسف كرد و خۆشحاڵیی خۆیشی نیشاندا كە هەماهەنگییەكە بە شێوەیەك بووە كە هەتا ئێستا خەڵكی سڤیل بۆ یەكجاریش نەكراونەتە ئامانج و ئەوە خۆی لەخۆیدا سەركەوتن و دەستكەوتە بۆ سوپای ئەمەریكا و هێزی پێشمەرگە. سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەولەویەتی سەرەكیی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە پاراستنی پێكهاتەكان و شەڕی داعش و لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆریستانە.
سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا باسی گرفتی ئابووری و تێچوونە مرۆڤی و ماددییەكانی شەڕی داعش و هاتنی سەدانهەزار ئاوارە و بڕینی بودجەی هەرێم و دابەزینی نرخی نەوتی كرد كە بە یەكەوە كێشەی گەورەیان بۆ هەرێمی كوردستان دروست كردووە و قەیرانی ئابووری قووڵتر كردووە.
لەبارەی بارودۆخی ناوەخۆی هەرێمیش سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند كە پاراستنی ئاساییشی نەتەوەیی هەرێمی كوردستان و هەروەها شەڕی دژی داعش دەبێ ئەولەوییەتی هەموو لایەكی هەرێمی كوردستان بێت و دواجار قەیرانی سیاسیی هەرێمیش چارەسەر دەبێت و كاریگەری لەسەر سەقامگیریی هەرێم نابێت.
جێگەی ئاماژەپێدانە لەم كۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و د. ڕۆژ نوری شاوێز جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی هەرێم ئامادە بوون.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییەكانی سوید دەكات
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/10/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوزای لە خاتوو ئەنیكا مۆڵن هێڵگرن باڵیۆزی نوێی وڵاتی سوید لە عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا خاتوو هێڵگرن خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان و ئەو پەیوەندییە پتەوەی لە نێوان تیمی دیپلۆماسیی سوید لە عێراق بەگشتی و بە تایبەتی هەرێمی كوردستاندا هەیە، دەربڕی و هیوای بەردەوامیی پەیوەندییەكانی خواست. دواتر باسی لە بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و جەختی لەوە كردەوە وڵاتەكەی گرنگییەكی زۆر بە بواری كۆمەڵایەتی و ئابووری و پاراستنی مافی تاك و بەرەنگابوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەدات و ئەو هەنگاوانەشی بەرز نرخاند كە لەو بوارانەدا لە هەرێمی كوردستان نراون.
دەربارەی ئەو كێشانەی لە هەرێمی كوردستان هەن، دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەموو كێشەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بكرێن و ئەو ئارامییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە بەردەوامی هەبێت و بە هەموو لایەك ڕووبەڕووی تیرۆرستانی داعش ببنەوە. ئەوەشی ئاشكرا كرد لە داهاتوودا ژماەریەك شاندی حكوومەتی سوید سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و ئەوكات دیدار و كۆبوونەوەی زیاتر بۆ گفتوگۆكردنی هەموو پرسەكان ئەنجام دەدرێن.
لای خۆیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەو سەردانەی باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی لە كارەكانی بۆ خواست و پشتگیری لە پێشنیارەكانی كرد بە تایبەت لە بەرەوپێشبردنی لایەنی كۆمەڵایەتی و زیاتر بە دیموكراسیكردنی كۆمەڵگە و هەوڵی زیاتر بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان.
هەروەها سوپاسی هاوكاری و هەماهەنگییەكانی پێشووی حكوومەتی سوید بۆ هەرێمی كوردستان كرد كە سودێكی زۆری لەبواری دەركردنی چەند یاسایەك هەبووە بەتایبەتی یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و هاوكارییكردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران كە لە ترسی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
گفتوگۆكردنی ڕەوشی سیاسیی هەرێمی كوردستان و گارانتیكردنی پێداویستییەكانی هاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكان بە ڕێگەی دیالۆگ و ڕەوشی ئەو هاووڵاتیە كوردانەی كە لە و سوید ژیان بەسەر دەبەن، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق دەكات
ڕۆژی سێشەممە 13ـی 10ـی 2015 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو ئانیكا مولین باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراقی فیدڕاڵ كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بۆ ئەو پەیوەندی و دیالۆگە نموونەییەی كە لەنێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستاندا هەیە و تۆڕێكی مێژوویی و مرۆڤی بەیەكەوەیان دەبەستێتەوە. وێڕای ئاماژەدان بە هاوكارییە سەربازییەكانی سوید بۆ هێزی پێشمەرگە جەختی لەوە كردەوە كە سوید بە بایەخەوە سەیری خۆڕاگری و قوربانیدانی پێشمەرگە لە بەرانبەر تیرۆریستان دەكات و لە ساتەوەختە مێژووییەكاندا لەگەڵ گەلی كوردستان دەبێت. باڵیۆزی سوید لە عێراق باسی شەڕی تیرۆریستان و هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی ناوچەكەی كرد و بۆچوونی وڵاتەكەی لەبارەی دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناوچەكە بە تایبەتی دەستێوەردانی سەربازی ڕووسیا لە سووریا خستەڕوو و هیوایشی خواست وڵاتەكەی بتوانێ ڕۆڵی هەبێ لە چارەكردنی كێشەكانی پێكهاتەكانی عێراق لە دوای شكستدانی تیرۆریستان.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی باڵیۆزی تازەی سویدی كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كارەكانی بۆ خواست و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلی كوردستان و گەلی سوید پێزانینیشی بۆ گەل و حكوومەتی سوید هەبوو كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا پاڵپشتی كوردستانی كردووە و هەزاران هاووڵاتیی كوردی وەخۆ گرتووە. هەروەها سوپاسی هاوكارییە سەربازییەكانی سویدی كرد كە پێشكەشی هێزی پێشمەرگە كراوە.
لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی باسی لە هۆكارەكانی سەرهەڵدان و گەشەی تیرۆر كرد لە ناوچەكە و باسی لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ و هەروەها قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ كرد و ئاماژەی بە باری دیموگرافی و فرەیی پارێزگای نەینەوا دا و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە گەرەنتی و ڕێوشوێنی ئیداری و سیاسی وا بگیرێتە بەر كە دڵنیایی تەواو بدرێتە پێكهاتەكان كە كارەساتەكان دووبارە نەبنەوە. سەرۆك بارزانی هێمای بە دۆخی ئاڵۆزی سووریایش دا و ئەوەی دووپات كردەوە كە ئەگەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی ڕووسیا و وڵاتانی هاوپەیمان لە لێدانی تیرۆریستانی داعش هەبێت و لە هەمانكاتیشدا چارەسەری سیاسی بۆ ئاییندەی سووریا لەبەرچاو بگیرێت ئەوە ئەنجامی باشتری لێدەكەوێتەوە.
بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و گرژییەكانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانی تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. پەیوەست بەم بابەتەوە باڵیۆزی نوێی سوید داوای كرد گرژییەكان گەشە نەكات بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش نەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانيان ده‌كه‌نه‌وه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی لقی هه‌ولێر کۆبۆوه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: هه‌ميشه پشتيوانى و به‌رگرى له مافه‌كانى ئێزدييان ده‌كه‌ين
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جه‌نه‌رال ڤاول ده‌كات