نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق وتی: ئه‌گه‌ر دۆستانی هاوپه‌یمان و ئێران نه‌بوونایا، ئێستا عێراق، "عێراقی داعشییه‌کان" بوو.
نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه له ئێران، ١٧ ساڵه له تارانه‌و له سه‌رده‌می حوکمی سه‌دام و رژێمی به‌عسدا وه‌کو نوێنه‌ری "جه‌لال تاڵه‌بانی" سکرتێری گشتیی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان دانراو دوای ساڵی ٢٠٠٧ وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بووه به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی کوردستانی عێراق و ئێران.
ئه‌و یه‌کێکه له ناسراوترین که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی کوردستانی عێراق که چه‌ندین ساڵ دژی رژێمی کۆنی عێراق شه‌ڕی کردووه، له وتووێژێکی تێروته‌سه‌لدا له‌گه‌ڵ تسنیم وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی له‌سه‌ر دوایین گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و ناوچه‌و هه‌روه‌ها بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانی کورد و کوردستان و پرۆسه‌ی ئازادی موسڵ که ئێستا به‌رده‌وامه‌و قۆناغی یه‌که‌می له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانه‌وه کراوه، دایه‌وه.
ئاغای ده‌باغ! ئه‌م وتووێژه له بابه‌تی گرنگی ئازادکردنی موسڵه‌وه ده‌ست پێده‌که‌م، له‌م رۆژانه‌دا قۆناغی یه‌که‌می ئه‌م ئۆپراسیۆنه دوای دوو هه‌فته شه‌ڕ، کۆتایی هات. ئێوه ساڵی رابردوو باستان له ژماره‌یه‌کی زۆر داواکاری کرد هوهکو مه‌رجی به‌شداریکردنی کورده‌کان له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا و راتانگه‌یاند هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به مه‌رج ئاماده‌ی ئه‌م شه‌ڕه ده‌بن. چۆن بوو که کورده‌کان له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شداربوون؟ ئایا له‌سه‌ر مه‌رجه‌کانتان له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتنه رێککه‌وتن؟
راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه چه‌ندین مه‌رجمان هه‌بوو که رامانگه‌یاند و ده‌مانویست پێش به‌شداریکردن له ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ سه‌باره‌ت به داهاتووی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند بگه‌ینه رێککه‌وتن، به‌ڵام به‌داخه‌وه کاتێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م مه‌رجانه نه‌ماو دواکه‌وت بۆ دوای ئازادکردنی موسڵ.
واتا بێ مه‌رج به‌شداریتان کرد؟
به‌ڵێ، سه‌ره‌تا بڕیار بۆ رێککه‌وتن بوو، به‌ڵام له کۆتاییدا بێ مه‌رج به‌شداربووین.
واتا سه‌باره‌ت به ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانیش که یه‌کێک بووه له مه‌رجه‌کانتان، رێککه‌وتنتان نییه؟
هه‌مانه، ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ری رێککه‌وتن هه‌یه که ئه‌و ناوچانه‌ی له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ئازادکراوه و مادده‌ی ١٤٠ ده‌یانگرێته‌وه، له‌ژێر کۆنترٶلی ئێمه بمێننه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه په‌سه‌ندکراوه؟
به‌ڵێ؛ ئه‌م ناوچانه‌ی که مادده‌ی ١٤٠ ده‌ستوری عێراق ده‌یانگرێته‌وه، ناوچه‌ی کوردستانی و کوردنشینن و تا ئه‌م کاته نامانه‌وێت بیگێڕینه‌وه بۆ عێراق..
ئه‌ردۆغانیش ده‌ڵێت موسڵ له رووی مێژوییه‌وه هی تورکیایه.
ئه‌گه‌ر له رووی مێژووییه‌وه بمانه‌وێت ههڵێسهنگێنین، به‌شێک له عێراق هی ئێرانه، به‌شێکی هی ئۆردۆنه، بشێکی عه‌ره‌بستان و به‌شێکیشی هی تورکیایه، به‌ڵام عێراق زیاتر له ١٠٠ ساڵه که دوای رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، بووته وڵات و له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش دانی پێدانراوه. وێڕای ئه‌وه که ویلایه‌تی موسڵ، ته‌نها موسڵ نییه، ئه‌و موسڵهی تورکیا باسی ده‌کات هه‌موو هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، واتا سلێمانی و هه‌وڵێر و دهۆک و که‌رکووک و موسڵ.
تورکیا له ئۆپراسیۆنی موسڵدا به‌شداره؟ هۆکاری پێداگریان بۆ به‌شداریکردن له‌م ئۆپراسیۆنه چییه و ئایا بۆ ئه‌م به‌شدارییه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هاوئاهه‌نگیان هه‌یه؟
هۆکاره‌که‌ی نازانم، له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه بێت که ده‌سه‌ڵاتی داعش له موسڵ کۆتایی دێت و له‌م رێگایه‌وه ده‌توانن له‌م ده‌سکه‌وته گرنگه‌دا به‌شداربن، به‌ڵام پێم وایه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ سوننه‌کانی موسڵ رێکهوتبێتن، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه.
به‌ڵام که‌سانێک وێڕای وته‌ی ئێوه‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه که ئه‌م هاوئاهه‌نگییه نه‌کراوه، ده‌ڵێن ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئاغای بارزانی هاوئاهه‌نگی کردووه و له راستیدا ئه‌م دووانه پێکه‌وه رێککه‌وتنی نهێنییان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر باسی هه‌رێم ببوایات، له‌وانه بوو ئه‌م راڤه له‌به‌رچاو بگرین، به‌ڵام ئێستا باسی عێراقه، راسته که ئاغای بارزانی له‌سه‌ر هاتنی هێزه‌کانی تورک به خاکی هه‌رێمدا چاوپۆشی کردووه به‌ڵام هاتنی ئه‌م هێزه بۆ مانه‌وه‌یان له باشیک ئاکامی رێککه‌وتنی پارێزگایی له نێوان نوجه‌یفی و سه‌عدی ده‌لیمی وه‌زیری پێشوی به‌رگری عێراقه.
بوونی تورکیا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاکامی رێککه‌وتنی تورکه‌کان و رژێمی پێشووی عێراق و سه‌دامه، راسته له کاتی دروستبونی حکومه‌تی هه‌رێمدا له‌وێ مانه‌وه به‌ڵام بابه‌تێکی نوێ نییه و له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی عه‌بادیدا نه‌یانوتووه سوپای تورکیا ده‌بێت له هه‌رێم ده‌رچیت. خالی نوێ ئه‌وه‌یه که سوپای تورکیا دوای سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری به‌رگری عێراق بۆ ئه‌نقه‌ره، هاته باشیک که عێراقییه‌کان هیچ دژکرده‌وه‌یه‌کیان نیشان نه‌دا. کاتێک تورکیا له باشیک گیرسایه‌وه، سێ هه‌زار که‌س له هێزه‌کانی نوجه‌یفی و حهشدالوطنی له‌وێ خولیان بینی و ئاماده‌بوونی سوپای تورکیا له ئۆپراسیۆنی موسڵ به‌و مانایه دێت که ناڕاسته‌وخۆ له خولی فێرکاری ئه‌و هێزانه‌دا ئاماده بوون نه ئه‌وه‌ی که راسته‌وخۆ به‌شداربن. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌نها وتویه‌تی مادامێک که تورکیا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و پارێزگای موسڵ بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هیزه له باشیک رێککه‌وتووه، له‌سه‌ر هاتوچۆی ئه‌وان له سنووری هه‌رێم دژکرده‌وه‌ی نابێت و چاوی لێپۆشیوه.
رای ئه‌مریکا له‌سه‌ر بوونی تورکیا له خاکی عێراق و کوردستان و به تایبه‌ت به‌شدارییان له ئۆپراسیۆنی موسڵ چییه؟
رای ئه‌مریکا دوای کوده‌تای ١٥ی ژوییه گۆڕا و په‌یوه‌ندییان دوای کوده‌تا تێکچوو و تورکیا تاراده‌یه‌کی زیاتر له روسیا نزیک بووه‌وه که هۆکارێکی بوونی گۆلن له ئه‌مریکا و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تورکیا و یارمه‌تی موخابه‌راتی روسیا به تورکیا بوو. له ئێستادا ئه‌مریکا ده‌ڵێت تورکیا ده‌بێت رێز له ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق بگرێت و ده‌بێت بۆ مانه‌وه‌ی له‌م وڵاته له‌گه‌ڵ عێراقییه‌کان رێکه‌وێت.
ئێران و هێزه‌کانی هاوپه‌یمان تا چ راده‌یه‌ک له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و به تایبه‌ت له ئۆپراسیۆنی موسڵ پشتیوانی و هاوکاری عێراق بوون؟
ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی هاوپه‌یمان و دۆستانی ئێرانی نه‌بوونایا، ئێستا عێراق ده‌بووه "عێراقی داعشییه‌کان".
به‌ڵام بڕێ وڵات و لایه‌ن له‌سه‌ر هاوکاری ئێران بۆ عێراق و کورده‌کان هه‌ستیارن و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته فه‌وزا دروست ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له‌م بڕێ وڵاتانه عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ره ده‌بێت بڵێم ئه‌وان به کێ هه‌ستیار نین؟ له‌وانه‌یه رای جیاواز ببێت به‌ڵام که‌س نه له عێراق و نه له هه‌رێم ره‌خنه‌ی له‌م بابه‌ته نه‌گرتووه و نه که‌سیش رۆڵی دۆستانی ئێرانی پشتگوێ خستووه، ته‌نانه‌ت خودی ئاغای بارزانی له نامه‌یه‌کدا بۆ ئاغای رۆحانی به فه‌رمی سوپاسی یارمه‌تی ئێرانی کرد.
ئاغای ده‌باغ! هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه له به‌شداری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ چیه؟ ئایا ئه‌م به‌شدارییه کاریگه‌ر و سه‌رکه‌وتوو بوو؟
به خوشحاڵییه‌وه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه تا کۆتایی قۆناغی یه‌که‌می ئۆپراسیۆنه‌که، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له پلان و به‌رنامه‌دا بۆیان دیاری کرابوو توانییان به ته‌واوی ئازاد بکه‌ن. ئاماده‌بوون و به‌شداری هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا بووه هۆی ئه‌وه که سوپای عێراق به هێزێکی زیاتره‌وه ئاماده بێت و سه‌رکه‌وتنی باش تۆماربکات و له راستیدا، پشتیوانی پێشمه‌رگه، بووه هۆی کارئاسانی بۆ سوپای عێراق به‌ره‌و موسڵ و پێشکه‌وتنی باش تۆمارکرا. رۆژی هه‌ینی ٢٨ی ئۆکتۆبه‌ر فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق، رایگه‌یاند که هێرشی زه‌مینی بۆ موسڵ جارێک ده‌وه‌ستێت و دواتر ده‌ست پێده‌کاته‌وه به‌ڵام هێرشی ئاسمانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆچی بڕیارێکی وادراوه؟
له‌وانه‌یه سوپای عێراق بیه‌وێت به پێی گه‌مارۆدانی داعشییه‌کان، زیاتر ماندوو بن و زووتر خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه یان له شار بچنه ده‌ره‌وه. هه‌روه‌ها که ده‌زانن له وه‌ها بارودۆخێکدا ئه‌وانه‌ی له گه‌مارۆدان بارودۆخیان دژوارتره به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ن ئازادیی کرده‌وه‌ییان زیاتره و ده‌توانن به‌رده‌وام خۆیان بههێزکهنهوه، ئه‌گه‌ر داعشییه‌کان ناچار بن له شار ده‌رچن و له هێڵی پێشه‌وه له‌گه‌ڵ سوپا و پێشمه‌رگه شه‌ڕ که‌ن، هێزه‌کانی ئێمه بۆ چوونه ناوشار زیانی که‌متر ده‌ده‌ن.
به‌م شێوه‌یه ئایا داعشییه‌کان هه‌لی هه‌ڵاتنیان بۆ نایه‌ته پێش؟
ده‌ی با هه‌ڵێن.:د
که واته ده‌توانن خۆیان بههێزترکهن یان به گۆڕینی شوناس و رواڵه‌تی خۆیان له‌ناو خه‌ڵك خۆیان بشارنه‌وه‌و دیسان چالاکی تیرۆریستی ده‌ست پێبکه‌نه‌وه.
ئێوه وه‌کو ئێمه ئه‌زموونی چالاکی پارتیزانیتان نییه، ئامانج گه‌یشتن به ئاکامه به که‌مترین تێچوو، نه ته‌نها چالاکی سه‌ربازی.
واتا پێتان وایه داعش به ئۆپراسیۆنی موسڵ کۆتایی نایه‌ت؟
راسته، کۆتایی نایه‌ت.
که‌واته به رای ئێوه چی‌یان به‌سه‌ر دێت؟
داعش بیرۆکه‌یه‌که که به‌ربڵاوبووه و به مردنی هه‌زار یان دوو هه‌زار که‌س کۆتایی نایه‌ت. ده‌بێت به‌دوای چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌وه بین که بوونه‌ته هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی داعش. یه‌کێکی به‌ڕێوه‌به‌ری خراپی حکومه‌تی ئه‌وکاتی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری خراپی کۆمه‌ڵگای جیهانییه، هۆکارێکی دیکه‌ی بابه‌تی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئایینییه. به‌رای من دوای ئازادی موسڵ، داعشییه‌کان بڵاوه ده‌که‌ن و له‌وانه‌یه بچنه سوریا و تورکیا و وڵاتانی دیکه و ده‌ست بکه‌ن به چالاکی پارتیزانی.
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له قۆناغه‌کانی دیکه‌ی ئۆپراسیۆنی موسڵ به‌شدار ده‌بن؟
کاری کورده‌کان به کۆتایی قۆناغی یه‌که‌م، کۆتایی هاتووه و به‌شدارییان له قۆناغه‌کانی دواتر، به‌نده به داوای فه‌رمی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی پێسمه‌رگه و ئه‌گه‌ر پێویست به به‌شداری پێشمه‌رگه بێت و داوای فه‌رمی پێشکه‌ش بکه‌ن، له قۆناغه‌کانی دواتریشدا به‌شدار ده‌بین، به‌ڵام ئێستا رێکه‌وتنی نێوان ئاغای عه‌بادی و ئاغای بارزانی تا ئه‌م ئاسته بووه.
وتراوه کورده‌کان له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا ناچنه ناو شاری موسڵه‌وه و له لایه‌کی دیکه‌وه دژایه‌تی چونه ناوشار له لایه‌ن حشدالشعبیشهوه کراوه، رای ئێوه چییه؟
له‌سه‌ر حشدالشعبی رایه‌کم نییه چونکه جیاوازه له بابه‌تی حشدالوطنی و پێشمه‌رگه به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ئاگادارم ئه‌وه‌یه که حشدالشعبی سووره له‌سه‌ر به‌شداری له قۆناغی کۆتایی و چونه ناوشاره‌وه.
وڵاتانی عه‌ره‌بی دژی ئه‌م بڕیاره‌ن، ده‌مه‌وێت بزانم کورده‌کان هاوڕان یان دژی ئه‌مه‌ن؟
گرنگ نییه وڵاتانی عه‌ره‌بی هاوڕابن یان دژبن، مه‌گه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی کێن؟ عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌رن که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دانیان به بوونی هێمنی له عێراقدا نه‌ناوه، من نه ته‌نها هاوڕایان نیم به‌ڵکو ره‌خنه‌ی جیدیشم لێیان هه‌یه و پێموایه ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاوه یارمه‌تی خه‌ڵكی عێراقیان بدایا، بارودۆخی وڵات زۆر زووتر باش ده‌بوو.
هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق، به تایبه‌ت سوننه‌کان، له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه په‌یوه‌ندییان هه‌یه. سوننه‌کانی عێراق که که‌مینه‌ن، له رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدار بوون به‌ڵام شیعه‌کان به هۆی زۆرینه بوونه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسی عێراقیان گرته ده‌ست، سوننه‌کان ده‌یانه‌وێت دووباره ده‌سه‌ڵاتیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌مه ره‌خنه‌م هه‌یه.
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌یه که ده‌ڵێن وێڕای به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن له ئۆپراسیۆنی موسڵ، له ئێستاوه دڵه‌راوكی له‌سه‌ر دروستبوونی کێشه‌و شه‌ڕی تایفی له عێراقی دوای ئازادکردنی موسڵ له ئارادایه؟
به‌ڵێ، عێراقی ئێستا وڵاتێکی فیدراڵه و ده‌بێت به رێگایه‌کی دیموکراتیکدا بڕوات که هه‌موو لایه‌نه‌کان به ئه‌ندازه‌ی کێش و قه‌باره‌ی سیاسی و ئابووری خۆیان له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌شدار و شه‌ریک بن، به‌ڵام بڕێک لایه‌ن بارودۆخێک دروست ده‌که‌ن که دوای شه‌ڕی موسڵ کێشه و قه‌یران دروست بێت. ئه‌م دڵه‌راوکێیه هه‌یه که له نێوان شیعه و سوننه، شیعه و شیعه، سوننه و سوننه، تورکمان و شیعه و سوننه، کورد و سوننه و شیعه و ته‌نانه‌ت کورد و کورد كێشه دروست بێت. له ئێستادا یه‌کێ له کێشه گه‌وره‌کان نه‌بوونی مه‌رجه‌عێکی تایبه‌ت له‌ناو سوننه‌کانه که قسه‌ی کۆتایی بکات.
ئه‌م راده له جیاوازی رێگاچاره‌ی هه‌یه؟
ئه‌م راده له جیاوازی و دووبه‌ره‌کی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه‌ی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و سوننه، تورکیا سیاسه‌تێکی هه‌یه، عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر و ئیمارات و میسر هه‌رکامه‌و سیاسه‌تێک و کێشه‌یان هه‌یه. له‌م نێوانه‌دا کورده‌کانیش له‌ناویه‌کدا کێشه‌یان هه‌یه که ئه‌گه‌ر هاوڕا بوینایا مافه‌کانمان نهدهفهوتا.
له‌وانه‌یه سه‌رده‌مانێک پێمان وابوو که شه‌ڕ دژی داعش د مه‌ودایه‌ک که له نێوان کورده‌کان و عێراقدا دروست بووه، چاره‌سه‌ر ده‌کات، به‌ڵام به ئازادکردنی موسڵ ده‌بێت بڵێم که عێراقێکی نوێ دێته ئاراوه که جیاوازه له عێراقی رابردوو و ئێستا. چونکه ئێمه بێ رێکه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند له‌م شه‌ڕه به‌شداربووین. بۆیه پێم وایه کێشه‌ی زۆر له نێوان لایه‌نه‌کان و ئایینه‌کان و ته‌نانه‌ت کورده‌کان دروست ده‌بێت به‌ڵام به خوشحاڵییه‌وه هه‌ست ده‌که‌م که کورده‌کان له بارودۆخی دژوار‌دا زیاتر له یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه تاوه‌کو له بارودۆخی هێوردا. بۆیه دوای ئازادکردنی موسڵ، کارتی کایه له ناوچه‌که دیسان تێکه‌ڵ ده‌بێته‌وه و پێویستی به یاریزانێکی باشه که به باشی سوودی لێ ببینێت.
به‌ڕای من شه‌ڕی موسڵ، ته‌نها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشییه‌کان نییه، له راستیدا شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانه بۆیه ده‌ڵێم چیرۆکی داعش دوای ئه‌مه کۆتایی نایه‌ت به‌ڵکوو داعش لاواز و به‌ربڵاو ده‌بن، له‌وانه‌یه داعشییه بیانییه‌کان که له ئه‌وروپاوه هاتوون به جۆرێک له جۆره‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌کانیان به‌ڵام ئایا بێكار داده‌نیشن یان دیسان ده‌ست به چالاکی ده‌که‌نه‌وه؟ به‌ڕای وڵاتانی هاوپه‌یمان دوای شه‌ڕی موسڵ ده‌بێت بیرێک له خۆیان بکه‌نه‌وه، چونکه پێشتر بارودۆخێک هاتبووه ئاراوه که ئه‌م ناوچه هه‌موو داعشییه‌کی له‌خۆ کۆکردبووه‌وه، بۆیه ده‌مانوت داعش خاوه‌ن دایک و باوک و زه‌وی نییه، ئه‌وان له ٦٠-٧٠ وڵاته‌وه هاتوون و ته‌نانه‌ت داعشی ژاپۆنی و چینیمان هه‌یه، کاتێک ئه‌مانه هه‌ڵبێن به‌م بیرۆکه‌وه بۆ کوێ ده‌ڕۆن؟ بۆیه ئاسانتره که موسل ئازادکه‌ن و بگه‌نه رێکه‌وتن که ده‌بێت چی بکه‌ن. له‌وانه خۆشبین نه‌بم به داهاتووی کورده‌کان دوای ئازادی موسڵ که بگه‌ین به‌و مافانه‌ی که چاوه‌روانی بووین.
بۆچی؟
چونکه به ئازادکردنی موسڵ، یه‌کگرتوویی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێشتر وتمان به بوونی ناوچه‌ی شیعه، ناوچه‌ی سوننه و ناوچه‌ی داعش، مه‌ودایه‌ک له نێوان کورد و عێراق دروست ببو، به‌ڵام به ئازادکردنی موسڵ ئه‌م مه‌ودایه نامنێنێت.
بۆیه پێداگربوون که پێش به‌شداری، رێککه‌وتنی سیاسی بکه‌ن؟
به‌ڵێ، رێککه‌وتنی سیاسی کاتێک ئاکامێکی باشتری ده‌بێت که خاوه‌ن هێزی زیاتر بیت.
ئه‌ڵبه‌ت ئاغای مه‌سعود بارزانی و هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی چه‌ندین دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی له به‌غدا بووه
ئه‌م دیدارانه زیاتر بۆ هاوئاهه‌نگی له ئۆپراسیۆنی موسڵ و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق دوای ئازادکردنی ئه‌م ناوچه‌و بابه‌تی گشتیی سه‌باره‌ت به مافی کورده‌کان بووه که دواتر بتوانین بگه‌ینه رێککه‌وتن. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاغای بارزانی له‌م دیدارانه ئه‌وه بوو که ئاکامی باشی بووه. به‌ڵام بابه‌تی گرنگ، چۆنیه‌تی ئه‌م رێککه‌وتنانه و به کرده‌وه‌یی کردنیانه.
وادیاره کرانه‌وه‌یه‌ک له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا روویداوه و حکومه‌تی عێراق دوای ماوه‌یه‌کی زۆر بودجه‌یه‌کی به هه‌رێمی کوردستان داوه.
ئه‌م بودجه بۆ شه‌ڕی موسڵ بووه و پاره‌یه‌کی زۆر نییه، بۆ نمونه ئه‌مریکاییه‌کان ٤٢٣ملیۆن دۆلار یارمه‌تییان داوین.
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تی داهاتووی موسڵ
دوای شه‌ڕێ موسڵ بیانوویه‌ک نامێنێت که ئه‌وروپاییه‌کان له روی که‌ره‌سته‌وه یارمه‌تی کورد بده‌ن. پێشتر ده‌مانوت خۆزگه ئه‌و رێککه‌وتنه سه‌ربازییه‌ی نێوانمان بگوازرێته‌وه بۆ رێککه‌وتنی سیاسی دوای داعش. کاتێک یارمه‌تی پاره‌و چه‌ک بێت، بابه‌ته‌که ئاسانه، به‌ڵام کاتێک ده‌تانه‌وێت له‌سه‌ر رۆڵتان له داهاتووی ناوچه‌که رێککه‌وتنێک بکرێت، ئه‌مه دژواره. چونکه ئێران و سوریا و تورکیا و خودی به‌غدا، هه‌روه‌ها وڵاتانی عه‌ره‌بی (عه‌ره‌بستان و قه‌ته‌ر) هه‌رکامه‌و سیاسه‌تێکیان هه‌یه و بارودۆخه‌که دژواره.
خالێکی دیکه ئه‌وه‌یه وێڕای لاوازبوونی عێراق هه‌ر رۆژه‌و رایه‌ک له‌سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌درێت، به دڵنیاییه‌وه کاتێک عێراق سه‌رکه‌وێت، به ئاسانی له‌گه‌ڵمان رێناکه‌ون، چونکه تا ئێستاش له رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه بیرۆکه‌ی سیستمی پێشوو له عێراقدا ماوه، کێشه‌یه‌کی دیکه کێشه‌ی ئایینی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانه، که‌واته بارودۆخه‌که زۆر ئاڵۆزه.
خاڵی گه‌وره‌تر، بابه‌تی وزه‌و نه‌وت و رێکه‌وتنی کوردستان و وڵاتانێک وه‌کو تورکیایه که ئاکامه‌که‌ی به‌کوێ ده‌گات؟ ئه‌م رێکه‌وتنانه یاسایی نییه که دوارۆژ بتوانین به پێی یاسا و بۆ پاراستننی به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کان پشتیوانی لێ بکه‌ین. بڕێک که‌س ده‌ڵێن ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان یان حکومه‌تی هه‌رێم و خودی نێچیرڤان بارزانی رێکه‌وتوون و له تورکیاش ده‌ڵێن بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ردۆغان یان بۆ نمونه زاواکه‌ی ئه‌مه‌ی کردووه. به پێی ده‌ستوور ده‌توانێت درێژه‌ی بێت یان نا؟ هه‌ر رێککه‌وتنێک خاڵێکی گرنگی هه‌یه که ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیردرێت ئه‌ویش گه‌ره‌نتی جێبه‌جێکردن و دووه‌م حهکهمییهته له کاتی بوونی رای جیاواز. بۆیه دوای ئازادی موسڵ کێشه‌کان زۆر زیاتر له ئێستا ده‌بن.
کێشه‌ی کێ؟ کورده‌کان؟
نه ته‌نها کورده‌کان، هه‌موو لایه‌نه‌کان پێکه‌وه تووشی کێشه ده‌بن، چونکه داعش لاواز ده‌بێت به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌گه‌ر له موسڵیش ده‌رچێت له هه‌موو عێراق ده‌رناچێت، دووه‌م ئه‌وه‌ی که هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه به‌شداریمان نه‌کردایا ئۆپراسیۆن سه‌ر نه‌ده‌که‌وت و نه‌ده‌گه‌یشت به ئاکامی خۆی.
واتا هه‌موو لایه‌ک داوای به‌شی خۆیان ده‌که‌ن؟
رێک وایه؛ له‌م نێوانه‌دا هێز و ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست عێراق و هێزه هاوپه‌یمانه‌کانییه‌تی که به دڵنیاییه‌وه کاتێک پشتیوانی له عه‌بادی ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ عێراق رێککه‌وتنی هه‌یه، چ ئه‌مریکا و به‌ریتانیا چ هه‌ر وڵاتێکی دیکه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و رێککه‌وتنانه جێبه‌جێ بکرێت. کاتی خۆی که مالکی ئه‌مریکاییه‌کانی له عێراق کرده ده‌ره‌وه، وتم ئه‌م کاره هه‌ڵه‌یه‌و رۆژێک دێت که خۆمان داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بکه‌ین، که وای لێهات و زیاتر له جارانیش گه‌ڕانه‌وه! کێشه‌ی ئێستاش له نێوان ئه‌مریکا و تورکیایه، له‌وانه‌یه ئه‌مریکا بیه‌وێت عێراق بخاته جێگای ئه‌نجه‌رلیک، چونکه له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک ناتوانێت بیر له ئیسرائیل بکاته‌وه، چه‌ندین جار تورکیا له‌سه‌ر ئه‌نجه‌رلیک هه‌ڕه‌شه‌ی کرد و له دوو شه‌ڕی گه‌وره که هاوپه‌یمانه‌کان کردیان، تورکیا مۆڵه‌تی سوودورهرگرتن له ئه‌نجه‌رلیکی نه‌دا.
به‌ڕای ئێوه له‌کوێی عێراق ئه‌مه ده‌کات؟
له زاخۆ تا به‌سره عێراقه.
نا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌وانه‌یه کوردستان بێت یان ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ند؟
من پێموایه له‌وانه‌یه له هه‌رێم بێت، چونکه له هه‌رێم به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، ناوه‌ندی خۆی بۆ سوودبینی فڕۆکه‌و چه‌ك و سه‌ربازه‌کانی دامه‌زراندووه.
هه‌رێم هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌مه؟
تا ئێستا که هاوڕابووین به‌ڵام دواتر که ده‌تانه‌وێت له چوارچێوه‌ی عێراقدا بین کاتێک عێراق په‌سه‌ندی بکات ئێمه‌ش کێشه‌مان نییه، چونکه به پێی ده‌ستووره.
سوودی بۆ هه‌رێم ده‌بێت؟
له سه‌ره‌تا ئیجازهنهدانی تورکیا بۆ سوودهنهبینین له ئه‌نجه‌رلیک بۆ کوردستان سوودی هه‌بوو، له شه‌ڕی که‌نداودا، وتووێژێکم کرد و له ١٥/١٠/٢٠١٤ له رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ نوسیم تا ئه‌و راده‌یه که کورده‌کان سوودیان له هه‌ڵه‌ی دوژمنه‌کانیان بینیوه، به‌و راده‌یه سوودی له ستراتیژی خۆی نه‌بینیوه، کاتێک تورکیا رێگر بوو، سه‌دام حوکمی ده‌کرد، رابه‌رایه‌تی کورد سوودی له‌مه بینی و به ئه‌مریکاییه‌کانیان وت وه‌رن له کوردستانه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر به‌غدا که هاتن و سوودیان له فڕۆکه‌خانه‌کانی سلێمانی و هه‌ولێر بینی. ئه‌گه‌ر تورکیا ئیزنی بدایات، ئه‌مریکا نه‌ده‌هات.
ئه‌مریکاییه‌کان دوای رووخانی سه‌دام چه‌ندین مه‌رجیان بۆ کورده‌کان دانا؛ یه‌که‌م ناوچه‌ی سه‌وز و ناوچه‌ی سووریا‌ن دیاریکردو وتیان ئه‌و ناوچانه‌ی که تاوه‌کو کاتی هێڕش بۆ سه‌ر سه‌دام له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه بووه ناوچه‌ی سه‌وزه و هه‌ر ناوچه‌یه‌ک که دوای ئه‌مه بیگرنه ده‌ست، ناوچه‌ی سووره که ده‌بێت لێی بکشێنه‌وه که ده‌یکرده هه‌مان ناوچانه‌ی مادده‌ی ١٤٠ ده‌ستور..
دووه‌مین خاڵ ئه‌وه بوو وتیان هه‌موو چه‌که‌کانتان جگه له ده‌مانچه، کڵاشینکۆف، بیکه‌ی سی و ئاڕپیجی ده‌بێت دانێن و ته‌نانه‌ت ئیزنی سوودبینین له چه‌که کالیبێرییهکانیشیان نه‌دا.
سێهه‌م خاڵ ئه‌وه بوو‌و که وتیان ئاغای بارزانی وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و ئاغای تاڵه‌بانی وه‌کو سه‌رۆک کۆماری عێراق ناتوانن زیاتر له ٥٠ چه‌کداریان له‌گه‌ڵ بێت، ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسی ناتوانن زیاتر له ١٠ که‌س و ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی ناتوانن زیاتر له ٥ و که‌سانی وه‌کو ئێمه که نوێنه‌ر بووین له ولاتان ناتوانین زیاتر له ٢ چه‌کدارمان له‌گه‌ڵ بێت، به‌ڵام کاتێک جیشالمهدی دروست بوو و دوای شه‌ڕی فه‌لوجه، ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و دوای دروستبوونی القاعده و داعش به ته‌واوی له‌بیرچووه‌وه..
ئاغای ده‌باغ ئاماژه‌تان به‌وه دا که کورده‌کان له بارودۆخی دژوار‌دا زیاتر له‌یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه وتتان له نێوان لایه‌نه کوردییه‌کاندا کێشه زۆره، ئێستا کورده‌کانی عێراق و تورکیا له‌سه‌ر گرنگی مافه‌کانیان پێکه‌وه هاوڕان؟
له رووی کوردبوونه‌وه ئێمه هه‌موومان کوردین و هاوڕاین.
به‌ڵام وادیاره جیاوازی روانگه له نێوان کورده‌کاندا هه‌یه؟
بابه‌تی گرنگ هه‌مان مافی یاسایی کورده‌کانه، ئاغای بارزانیش له به‌غدا به راشکاوی وتیان که من جودایی‌خواز نیم و ئه‌مه شتێکه که هه‌موومان له‌سه‌ری کۆکین، به‌لام به مه‌رجی دابینکردنی ماف و خواسته‌کانمان که ده‌ستووری عێراقیش دانی پێداناوه.
که‌واته ئه‌وه‌ی ئاغای بارزانی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان باسیان کردووه، به چ مانایه‌که؟
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا یه‌ک رامان هه‌یه که ئێمه کوردین و کورد همێنینهوه، من بۆ خۆم ٦٨ ساڵ ته‌مه‌نمه و ٥٤ ساڵ بۆ مافی کورده‌کان خه‌باتم کردووه و وه‌کو کوردێک، ئاواتی له‌مێژینه‌مه که رۆژێک ببمه خاوه‌ن حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆم، ساڵی ٦٤ی زایینی گه‌یشتمه خزمه‌ت ئاغای تاڵه‌بانی و هاوکاریم له‌گه‌ڵیان ده‌ست پێ‌کرد به‌ڵام تا ئێستا هیچکات بارودۆخ بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان ئاماده نه‌بووه.
له‌وانه‌یه لای زۆر که‌س ئه‌م پرسیاره بێته ئاراوه که بۆچی وێرای ئاگاداری له نه‌بوونی بارودۆخی گونجاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی، باس له به‌ڕێوه‌بردنی رێفراندۆم ده‌کرێت؟
ئاغای بارزانی وه‌کو کوڕی مه‌لامسته‌فا و له پێگه‌ی رابه‌ری کورده‌کانی عێراق، دوو پلان و ئامانجی درێژماوه‌و کورتماوه‌ی داناوه و ئێمه‌ش که تا ساڵی ١٩٦٤ له‌ناو رێکخراوی ئه‌واندا بووین، ئامانجی کۆرتماوهمان گه‌یشتن به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و فیدراڵیزم بوو و ئامانجی درێژماوه‌مان گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆییه که جیاوازن، ئاغای بارزانی نه‌یوت که جیابینه‌وه به‌ڵكوو وتیان بێین رێفراندۆم به‌ڕێوه‌ببه‌ین که بزانین ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم ته‌نها رای منه یان هه‌موو خه‌ڵک؟
هه‌رچه‌نده به ئاماده‌بوونی بارودۆخ، کێشه‌یه‌ک بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه به‌ڵام ده‌بێت بڵێم ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێفراندۆم باس ده‌کرێت له‌وانه‌یه بۆ دروستکردنی کۆنفێدراڵیزم بێت له عێراق، ئێمه سه‌رده‌مانێک خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریمان هه‌بوو و دواتر بووه فێدراڵیزم و ئێستا باسمان کۆنفێدراڵیزمه. قسه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه بۆ دروستبونی عێراقی نوێ، هه‌موومان دژی سه‌دام خه‌باتمان کرد و ئێستاش ده‌توانین پێکه‌وه عێراق به‌ڕێوه ببه‌ین به‌ڵام بڕێک که‌س ئه‌مه قبووڵ ناکه‌ن. راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئێمه ته‌نها به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ین که وه‌کو هاووڵاتییه‌کی کوردی عێراقی هه‌ست بکه‌ین که وه‌کو عه‌ره‌بێکی شیعه و عه‌ره‌بێکی سوننه مافمان هه‌یه و هه‌روه‌ها بتوانین ناوچه‌ی خۆمان وه‌کو سیستمه فیدراڵییه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا به‌ڕێوه ببه‌ین.
ئێمه ده‌توانین له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا که به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌کان په‌سه‌ندکراوه‌و ئێمه‌ش خۆمان به پابه‌ندی ده‌زانین، هه‌رێم جگه له به‌شی سه‌ربازی، له بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به ئیداره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆوه به‌ڕێوه ببه‌ین. ده‌ستووری عێراق به راشکاوی و روونی چۆنیه‌تی هاوکاری هه‌رێم و به‌غدا، بارودۆخی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، چۆنیه‌تی چالاکی ئابووری و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشمه‌رگه و نه‌وتیشی دیاری کردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه جێبه‌جێ بکرێن، مافی ئێمه پارێزراوه‌و ئێمه به‌ڕاستی له‌مه زیاترمان ناوێت و نامانه‌وێت به‌ڵام ١٠ ساڵه چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکردنی ئه‌مه‌ین.
ئێستا به‌لجیکا نزیکه‌ی ٦ ملیون دانیشتووی هه‌یه به ٦ په‌رله‌مانه‌وه، له‌سه‌ر تابلۆکانی شه‌قام به سێ زمانی ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵـمانی نوسراوه. ئه‌مریکا کۆنفدراڵیزمه و ئه‌ڵمانیا یه‌کێتی فیدراڵییه. چ كێشه‌یه‌کیان هه‌یه کاتێک په‌رله‌مانیان هه‌یه واتا جیابن، کێشه دروست کات؟ کاتێک بڕوا و متمانه‌م به سیستمی ناوه‌ند ببێت هیچ کێشه‌یه‌ک نایه‌ته ئاراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک نییه،. ئاغای فویاد مه‌عسوم که ئێستا سه‌رۆک کۆماری عێراقه، یه‌که‌م سه‌رۆکی په‌رله‌مانی نیشتمانیی بوو که یه‌ک ساڵ به‌رپرسی بوو. کاتێک ده‌ستور په‌سه‌ندکرا، عێراقی فیدراڵ دروست بوو که هه‌رێمی کوردستان یه‌کێک له فیدراڵه‌کانی بوو. دکتۆر فوئاد بڕیاری دا یه‌کێک له کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان له هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ئاماده‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه نه‌بوون دۆستانی شیعه‌ی ئێمه بوون که به درێژای مێژوو هاوپه‌یمانی یه‌ک بووین به‌ڵام سوننه‌کان به ههنگاوێکی دیکه، له نه‌بوونی شیعه‌کان ئاماده‌ی بوون.
به درێژایی مێژوو، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی عێراق دانوستانمان کردووه و ئێستاش له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی دانوستانمان هه‌یه، به‌ڵام کاتێک ده‌مانه‌وێت رێککه‌وتنێک ئیمزاکهین، هۆکاری ده‌ره‌کی و ده‌ستێوه‌ردانی بیانی ناهێڵن بگه‌نه قۆناغی جێبه‌جێکردن. ساڵی ١٩٨٤ وه‌فدی ی.ن.ک به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له سلێمانییه‌وه رۆیشتن بۆ به‌غدا و دانوستانیان له‌سه‌ر مافی کورد کرد و بڕیاربوو رێککه‌وتنێک ئیمزا بکرێت، ده‌قی رێککه‌وتنه‌که‌ش ئاماده‌ی خوێندنه‌وه بوو له ته‌له‌ڤزیۆن، شه‌وی پێشووی وه‌فدێک له تورکیاوه گه‌یشته به‌غدا و به سه‌دامیان وت نابێت ئه‌مه ئیمزا بکرێت. رۆژی دواتری تارق عه‌زیز دیته لای وه‌فده‌که‌ی ئێمه و ده‌ڵێت سه‌دام سڵاوی بووه بۆتان و رایگه‌یاندووه من له‌گه‌ڵ ئه‌م رێککه‌وتنه‌م به‌ڵام به ئاغای تاڵه‌بانی بڵێن که تورکیا دژی ئه‌مه‌یه! هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه بوو که وتیان ئێمه له شه‌ڕداین و ته‌نها خاڵی سنووریمان تورکیایه که ئه‌گه‌ر دابخرێت شه‌ڕ لێمان دژوارتر ده‌بێته‌وه. له راستیدا تورکه‌کان هه‌ڕه‌شه‌یان کردبوو که ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ کورده‌کان رێکه‌ون، سنووری هاورده و هه‌نارده‌ی خۆمان له‌سه‌ر عێراق داده‌خه‌ین.
هه‌رله‌م ماوه‌دا و چه‌ند رۆژ پێش ئۆپراسیۆنی موسڵ وه‌فدێکی تورکیا رۆیشتن بۆ به‌غدا و بڕوای ته‌واوم هه‌یه یه‌کێک له بابه‌ته‌کان که به عێراقیان وتووه، ئه‌وه‌یه که ئێوه ئه‌مه‌و ئه‌و بکه‌ن، ئێمه نه‌وتی کوردستان داده‌خه‌ین که ئه‌ڵبه‌ت عێراق قبووڵی نه‌کرد. واتا تورکیا هه‌مان تورکیای جارانه و ئه‌گه‌ر سیاسه‌ته‌کانی ١٠ ساڵه‌ی ئه‌م وڵاته له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران، عێراق، روسیا، سوریا، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌مریکا هه‌ڵسه‌نگێنن، هه‌ڵسان و دابه‌زان و هه‌ڵه‌ی زۆری تێدا ده‌بینن، به گشتیی سیاسه‌تی وڵاتان له بواری بیانی و به‌رگری یان بواره‌کانی دیکه، ناسراو و دیاره و ته‌کتیکه‌کان به پێی ستراتیژی دیاری ده‌کرێت. کاتێک وڵاتێک ستراتیژییه‌کی دیاری ببێت، هه‌رکه‌س ببێته سه‌رۆک کۆمار یان وه‌زیر، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه بروات، به‌ڵام له تورکیا وانییه.
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ئاغای هاکان باڵیۆزی تورکیا له ئێران بانگهێشتی کردم بۆ دیدارێک، یه‌ک ساعه‌ت و نیو به تێروته‌سه‌لی قسه‌مان کرد، پێم وت من ببومه په‌نابه‌ر له هۆڵه‌ندا و ده‌مانویست له شارێکدا که نزیکه‌ی ٣٥ بۆ ٤٠ خوێندکاری کوردمان بوو، پۆلی زمانی کوردی بکه‌ینه‌وه، رۆیشتم بۆ شاره‌وانی و داوای یارمه‌تیم کرد. وتیان به دوو مه‌رج ئۆکه‌یه، ژماره‌ی خوێندکاره‌کان له ٢٠ که‌متر نه‌بێت و دووه‌م خۆتان دوو مامۆستاتان ببێت، دابینکردنی پێداویستییه‌کان له ئه‌ستۆی ئێمه، وتم ئاغای هاکان! ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌تانه له‌به‌رچاو بگرن و یان ئه‌م خوێندکارانه دوای خوێندن له سیستمی ئیداریدا کاریان پێ بدرێت، هیچ کێشه‌یه‌ک دروست نابێت، به‌ڵام هیچی نه‌وت.ئێستاش ده‌بینن له بواری هه‌لسوکه‌وت له‌گه‌ڵ به‌رپرسی شاره‌وانییه‌کان و ئه‌ندامانی کوردی په‌رله‌مان شێوه‌یه‌کی باشیان نییه.
واتا تۆمه‌تی تورکیا له‌سه‌ر هاوکاریکردنی ئه‌مانه له‌گه‌ڵ پ.کا.کاتان قبووڵ نییه؟
نا، پێموایه ئه‌وان هیچیان نه‌کردووه و له‌گه‌ڵیان به‌هۆی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی وایان کردووه، بۆ نمونه وتویانه ئه‌مانه به پێچه‌وانه‌ی یاسا له شوێنی کار به زمانی کوردی قسه‌یان کردووه! ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی به پ.کا.کاوه بێت، بۆچی زووتر باسیان نه‌کرد و ئێستا که کێشه‌کان قووڵ بوونه‌ته‌وه ئه‌مه‌یانه باس کردووه؟! ئه‌م جۆره له هه‌ڵسوکه‌وت هیچ کاریگه‌ری نییه، به باڵیۆزی تورکیاشم وت که ئێوه ٢٦ یان ٢٧ جار هێرشتان کردووه‌ته سه‌ر کورده‌کان، ئه‌گه‌ر ٢٧ جاری دیکه‌ش هێرش بکه‌ن، دیسان هه‌مان ئاکامی هه‌یه، ده‌بێت رێگاچاره‌ی سیاسی بگرنه پێش و رێگاچاره‌ی سیاسی ئه‌وه‌یه که مافی سه‌ره‌تایی کورده‌کان وه‌کو هاووڵاتی په‌سه‌ند بکه‌ن و پێش ئه‌وه‌ی که‌سێکی دیکه داوای ماف بکات، خۆتان داواکار بن، ئه‌مه زۆر دژوار نییه. .
ئێوه هاوڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوکه‌وتی پ.کا.کا؟
ئێمه دژی هه‌ر چه‌شنه چالاکی چه‌کدارین و خوازیاری ئاسایش و هێمنی له وڵاتانی دراوسێین، چونکه پێموایه باشترین رێگا ئه‌وه‌یه که چاکسازی سیستمه‌کان له رێگای په‌رله‌مانی و چالاکی سیاسییه‌وه بێت به‌ڵام سه‌باره‌ت به پ.کا.کا و کورده‌کانی تورکیا و ئێرانی هیچ رایه‌کم نییه.!
ئاغای ده‌باغ! ئاماژه‌تان دا به نشێو و هه‌وراز له چۆنیه‌تی سیاسه‌تی تورکیا، بڕێک که‌س پێیان وایه رابه‌رانی کوردیش به درێژایی مێژوو له هه‌ڵسوکه‌ت له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی هه‌ڵسوکه‌وتی وایان بووه و نزیکه‌ی ٥٠ ساڵ له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی عێراق و تورکیا و ئێران دانوستان و رێککه‌وتنیان کردووه به‌لام دوای ماوه‌یه‌ک شه‌ڕیان کردووه.
سه‌یرکه! کاتێک ئێوه ستراتیژییهکتان هه‌یه، به‌پێی ئه‌وه کایه‌یه‌کی سیاسی و ته‌کتیکێک داده‌نێن که ئه‌مه گۆڕانی ستراتیژی نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانن بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی گه‌وره، به خێرایی بڕیار بده‌ن یان ئامانجێکی دیاریکراوتان نه‌بێت ده‌بێته هه‌ڵه‌ی سیاسی و ئه‌وه‌ی له تورکیا رووده‌دات له‌م جۆره‌یه.
بۆ نمونه له‌سه‌ر سوریا و باسی کورده‌کان هه‌ڵه‌یان کرد. سه‌باره‌ت به داخستنی فڕۆکه‌ی روسیا، سه‌ره‌تا سوور بوون له‌سه‌ر قسه‌ی خۆیان و دواتر داوای لێبوردنیان کرد. یان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، سه‌ره‌تا توندوتیژ بوون و دواتر گه‌ڕانه‌وه، ئه‌مانه له بواری سیاسه‌تدا، هه‌ڵه‌ی ستراتژییه، ئه‌وانه‌ی ستراتیژی دیاریکراویان هه‌یه ئه‌گه‌ر رێگاکه‌یان هه‌ڵه بێت ته‌کتیک ده‌گۆڕن، به‌ڵام ئامانجه‌که‌یان ناگۆڕن.
ئه‌م قسانه‌ی دواییه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ یان هه‌وڵدان بۆ رابه‌ریکردنی سوننه‌کان له جیهان و خۆرهه‌ڵاتی ناوین، له خه‌یاڵی هه‌ڵه‌وه دێت، چونکه سه‌رده‌می ئیمپراتۆری کۆتایی هاتووه و ناتوانێت دیسان به‌ره‌و ئه‌م لایه‌نه بڕوات. ئه‌ردۆغان سه‌رده‌مێک پشتیوانی داعش بوو به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێت به‌شداری شه‌ڕی داعش ده‌که‌ین، که به‌ڕای من ئامانجی به‌شداری له شه‌ڕ نییه به‌ڵکوو داواکردنی به‌شه دوای سه‌رکه‌وتن..
واتا بۆ گۆڕینی ته‌کتیکه‌کان ده‌کرێت رێککه‌وتنه‌کان یه‌کلایه‌نه هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه؟
نا؛ له جیهانی سیاسه‌تدا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان هاوبه‌شه نه پێداویستییه‌کان، به گشتیی ناکرێت ئێوه خۆتان به شتێکی ببه‌ستنه‌وه که لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌یخاته ژێرپێ. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کورد بکه‌ن، هیچ رێککه‌وتنێک له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه هه‌ڵنه‌وه‌شێندراوه‌ته‌وه و ئێستاش به هه‌مان شێوه‌یه. بۆ نمونه سه‌دام له ساڵی ١٩٧٥ بۆ وه‌ستاندنی پشتیوانی شای ئێران له کورده‌کان رێککه‌وتنی جه‌زایری له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزا کرد به‌ڵام دواتر که کورده‌کانی سه‌رکووت کرد، خۆی یه‌کلایه‌نه ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئێران شه‌ری ده‌ست پێ‌کرد. !
ئێمه خاوه‌ن چه‌ندین ئه‌زموونی دانوستانین له‌گه‌ڵ رژێمه پێشووه‌کانی عێطراق به‌ڵام هیچیان له‌به‌ڕ دابین نه‌کردنی مافه‌کانمان، نه‌گه‌یشته رێککه‌وتن، که ئێمه هه‌ڵمان وهشاندبێتهوه. ئه‌م دانوستانانه ته‌نها بارودۆخێکی دروست ده‌کرد که ئێمه پشوویه‌ک بده‌ین و دواتر به هێزی زیاتره‌وه بۆ مافه‌کانمان هه‌وڵ بده‌ین..
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کورد رایانگه‌یاند دوای بیست ساڵ راوه‌ستان، دیسان چالاکی سه‌ربازی دژی ئێران ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به پێی ئه‌و رێکه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تی، بۆ راگرتنی ئه‌مانه چی کردووه؟
دیسان ده‌ڵێم حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌گه‌ر رێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بووه به‌رده‌وام گرنگی به جێبه‌جێکردنی داوه و به‌م پێیه پابه‌ندی رێکه‌وتنین له‌گه‌ڵ ئێران و ئیزن ناده‌ین له خاکی هه‌رێم دژی ئێران سوود ببینن به‌ڵام بڕێک جار شتێک رووده‌دات که له ده‌ره‌وه‌ی خواست و ئیراده‌ی حکومه‌ت و وڵاته‌کانه.
واتا ئه‌گه‌ر گروپێک له دژبه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له خاکی وڵاتانی دراوسێوه، چالاکی سه‌ربازی دژی ئێوه ئه‌نجام بدات، بیانووی ئه‌وان به وتنی " پێش دێت" ی ئێوه که له وتووێژێکدا باستان کردبوو قبووڵ ده‌که‌ن و به‌رپرسایه‌تی له‌و وڵاته ده‌گرنه‌وه؟
ئه‌وه‌ی که من وتم "رووده‌دات" به‌و مانایه نییه که لای ئێمه ئه‌مه ئه‌رێنییه، یان هه‌وڵ بۆ راگرتنی ناده‌ین، وێرای ئه‌وه که ئێستاش ده‌بینین بڕێک جار له رۆژنامه‌کانی ئێران یان تورکیا بابه‌تی ره‌خنه‌ی دژی ئاغای بارزانی ده‌نوسرێت.
بابه‌تی ره‌خنه‌یی جیاوازه له چالاکی سه‌ربازی
وایه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بڵێم بڕێک جار له ئێران راده‌گه‌ینرێت که چالاکییه‌کی تیرۆریستی پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه، ناتوانین بڵێین چاوه‌روان نین که شتی وا له ئێران روونه‌دات، به‌ڵام روویداوه‌و ئه‌وه‌ی من ده‌ڵێم رووده‌دات، به‌و مانایه نییه که سروشتییه به‌ڵکوو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که نه‌خوازراوه.
له‌م بارودۆخه‌دا ده‌بێت خاوه‌ن ئیراده بین بۆ چاره‌سه‌ر و ئیجازه نه‌ده‌ین ئه‌م رووداوانه، ببێنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی کێشه‌و گرفت و دژکرده‌وه‌یه‌کی لێ بکه‌وێته‌وه که کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کان دابنێت،.به‌م پێیه دوای قسه‌کانی سه‌ردار سه‌لامی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری ناوخۆمان، هاته تاران و دانوستان کرا که تا راده‌یه‌کی زۆر بابه‌ته ئاسایی کرایه‌وه.
واتا دانوستانی هه‌رێم و ئێران توانی ئه‌م چالاکییانه رابگرێت یان کاری زیاتر له پشته‌وه کراوه و هه‌نگاوی دیکه نراوه؟
به پێی رێککه‌وتنه‌کان له دانوستانه‌کانی نێوان هه‌ولێر – تاران، به لایه‌نه کورده‌کانی ئێرانمان راگه‌یاند که چالاکی سه‌ربازییان ئیدانه ده‌که‌ین و رابه‌رانی ئه‌مانه له‌گه‌ڵ رابه‌رانی هه‌رێم رێککه‌وتن که پابه‌ندی ئه‌م رێکه‌وتنه بن..
وه‌ڵامی ئه‌وان چی بوو؟ گوێیان به‌م قسه‌ی ئێوه داوه؟
ئێمه پێمان وتن که ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن، چاوه‌ڕوانی دژکرده‌وه‌ی ئێمه بن.
به‌ڕای ئێوه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئێوه توانیویه‌تی رێگر بێت و ئاسایشی سنووره‌کان بپارێزێت؟
به‌ڵێ، پێم وایه ئه‌م هه‌وڵانه کاریگه‌ر بوون که به خۆشحاڵییه‌وه بوونه‌ته هۆی راگرتنی ره‌وتی پێشوو ئه‌گینا ئه‌و چالاکیانه به‌رده‌وام ده‌بوو.
ئه‌ڵبه‌ت رابه‌رانی حزبی دیموکرات، دژی هه‌واڵه‌کانی ئه‌وکات، وتوویانه پاشه‌کشه ناکه‌ن و درێژه به چالاکییه‌کانیان ده‌ده‌ن.
ئه‌مانه قسه‌یه به‌لام به کرده‌وه پاشه‌کشه‌یان کردووه و ئه‌گه‌ر پێشتر له مانگێکدا چه‌ندین جار هه‌واڵی چالاکییان بڵاو ده‌کرایه‌وه به‌ڵام له‌و کاته‌وه تا ئێستا له‌وانه‌یه یه‌ک یان دووان بابه‌ت هاتووه‌ته پێشه‌وه که ئه‌ویش رووداو بووه و ناکرێت ناوی ئۆپراسیۆن به مانا تایبه‌ته‌که‌ی لێ بنرێت..
ئاغای موحسێن ره‌زایی وتیان جگه له هێزه‌کانی ئۆپۆزسیعن، بڕێک وڵات له هه‌رێمی کوردستان چالاکی سه‌ربازییان دژی ئێران هه‌یه.
ئه‌وه‌ی ئاغای ره‌زایی وتی، ئه‌مه بوو که بڕێک گروپی ئێرانی سه‌ر به عه‌ره‌بستانن که به پێگه‌ی سعوودی ناوی لێبرد. عه‌ره‌بستان ته‌نها له هه‌ولێر قونسولخانه‌ی هه‌یه که ئاغای ره‌زایی وتیان نوسینگه‌ی سیاسی بڕێک وڵات بوونه‌ته شوێنه یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، به‌ڵام عه‌ره‌بستان هیچکات له هه‌رێم پێگه‌ی سه‌ربازی نه‌بووه..
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا راگه‌یاندنه‌کانی هه‌رێم رایانگه‌یاند که ئاغای مه‌سعود بارزانی دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی تاران ده‌کات، به‌ڵام نه‌کرا، هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چی بوو؟
ئه‌مه راسته، به‌ڵام تا کاتێک به‌رنامه‌ی سه‌ردان دیاری نه‌کرێت، ناتوانین بڵێین سه‌ردانێک ده‌کرێت. له‌وانه‌یه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی، هاوکاتبوونی بووبێت له‌گه‌ڵ تاسوعا و عاشورا، که دوایخست به‌ڵام هه‌میشه ئه‌گه‌ری سه‌ردان هه‌یه و ئه‌گه‌ر بڕیاری لێ بدرێت، به دڵنیاییه‌وه به فه‌رمی راده‌گه‌ینرێت،
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ئاغای زیباری له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لادرا، له لایه‌که‌وه وترا ئه‌مه به ئامانجی بچووککردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کراوه‌و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌ویان تاوانبار کرد به گه‌نده‌ڵی ئابوورییه‌وه، هه‌روه‌ها که ئاماژه‌تان پێدا که له تورکیا ده‌ستگیرکردنی به‌رپرسی شاره‌وانییه‌کان سیاسی بووه ئایا پێتان وایه له‌کارلابردنی ئاغای زێباریش سیاسی بووه؟
سه‌ره‌تا ئێمه له‌گه‌ڵ بچووککردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانداین و لێپرسینه‌وه به ئه‌رکی په‌رله‌مان ده‌زانین به‌ڵام پێداگرین که له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیدا نابێت چاو له پێشینه‌ی سیاسی بکرێت و دژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵی بۆنی سیاسی لێ بێت، به‌داخه‌وه سه‌باره‌ت به ئاغای زێباری وابوو و ئێمه ره‌خنه‌مان لێی هه‌یه.
.
هه‌رچه‌نده ئاغای زێباری که‌سایه‌تییه‌کی گونجاوه که پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو، به‌لام ناکرێت بڵێین له سیستمی وه‌زاره‌تی ئه‌واندا گه‌نده‌ڵی رووی نه‌داوه به‌ڵام قسه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که ئایا ته‌نها ئه‌و تاوانباره؟ کاتێک مالکی سه‌رۆک وه‌زیران بوو چ که‌سێک وه‌زیری دارایی بوو؟ گه‌نده‌ڵی له‌و کاته‌شدا روویداوه‌و ملیارها دۆلار پاره ون بووه و یان له وه‌زاره‌ت کاره‌بای عێراق گه‌نده‌ڵی بووه به‌ڵام بۆچی که‌س باسی ئه‌مانه ناکات.
ئێستا کێ وه‌کو جێگره‌وه‌ی ئاغای زێباری ده‌ناسێنن؟
به پێی رێکه‌وتنی پێشوو، وه‌زیری دارایی عێراق ده‌بێت کورد بێت، به‌ڵام به‌و پێیه که ئاغای زێباری داوای پێداچوونه‌وه‌ی له دیوانی باڵای دادوه‌ری عێراق کردووه و هێشتا که‌یسه‌که‌ی کراوه‌یه، تا ئێستا که‌سمان له جیاتی ئه‌و نه‌ناساندووه.
سوپاس بۆ کاتێک که بۆمانتان ته‌رخان کرد.