ئا: وریا حسێن
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای كۆماری ئیسلامی ئێران‌و هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه رونكرده‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌هاتوه‌ته ئاراوه، وتی “ئێران رای نه‌گۆڕه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، جه‌خت له‌سه‌ر په‌كپارچه‌یی خاكی عێراق وه‌كو هه‌مو وڵاته‌كانی تر ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ رێگای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌شێوه‌ی گفتوگۆ به‌پێی ده‌ستوری عێراق”.
دەباغ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران لەمبارەیەوە له‌زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه قسه‌ی خۆی كردوه، ئەو وتی “بەڵام هیچ په‌یامێكیان نه‌داوه به‌ئێمه وه‌كو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت له‌تاران”.
په‌رله‌مانتارێكی ئێران سەبارەت بەكاردانهوهكانی ئێران بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌ی بۆ ئاوێنه ئاشكراكرد رایه‌كی یه‌كگرتو له‌نێوان به‌رپرسانی ئێران سەبارەت بەم پرسە نییە.
دکتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده، نوێنه‌ری پێشوی پارلەمانی ئێران له‌باره‌ی رای ئەو وڵاتە له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌ی به‌ئاوێنه وت “سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هیچ زیانێكی بۆ كۆماری ئیسلامی نیه، چونكه له‌هه‌مو بواره‌كانی (ئابوری‌و سیاسی‌و فهرههنگیو مێژویی) ههرێمو ئێران خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه”.
وتیشی “به‌ڕای من ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران رای باشبێت له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه، ئه‌و دۆخه به‌سودی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و كورده‌كانیش ده‌شكێته‌وه”.
هاوكات جەغتی لەوەش کردەوە کە له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران‌دا رایه‌كی یه‌كگرتو نیه له‌باره‌ی پرسی سەربەخۆیی کوردستانه‌وه، ئەو وتی “به‌ڵام به‌هه‌مو حاڵه‌ته‌كان ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی له‌سودی كورد كارده‌كات”.
له‌لایه‌كی تره‌وه محمه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموكراتی کوردستانی ئێران له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه ئه‌وه‌ی باسكرد ئێران له‌پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی سیاسه‌تێكی هه‌یه ئه‌ویش رێگرتنه لهخواستهكانی گه‌لی كورد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵه ناوخۆیی‌و دیپلۆماسیه‌كانی خۆی له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه خستوه‌ته گه‌ڕ، وتی “ئێران به به‌رده‌وامی په‌یامی به به‌رپرسانی یهكێتیو كورد داوه نابێت به‌رپرسانی كورد خۆیان له‌قه‌ره‌ی پرسی ده‌وڵه‌ت بده‌ن”.