هه‌ڵگرتنی‌ ڤیزا له‌نێوان ئێران و عیراق سه‌ره‌تا له‌م دوو شاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات

 دوو شاری‌ عیراق یه‌كه‌م شوێن ده‌بن كه‌ به‌بێ‌ ڤیزا له‌ئێرانه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌توانن سه‌ردانی‌ بكه‌ن، نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش له‌تاران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پرسی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم و گرتنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ زێی‌ بچوك، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و لابردنی‌ ڤیزا له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا نابێت.

نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق سه‌ردانی‌ ئێرانی‌ كردو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ تاران پرسی‌ نه‌مانی‌ ڤیزایان  بۆ گه‌شتكردن له‌نێوان هه‌ردولادا تاووتوێكرد، له‌ئێستادا به‌دواداچون بۆ ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی‌ هه‌ڵگرتنی‌ ڤیزا ده‌كرێت".

وتیشی‌:"هه‌ڵگرتنی‌ ڤیزا تائێستا له‌نێوان هه‌ردولادا نه‌بۆته‌ بڕیار، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ من، ده‌ست به‌به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی‌ كراوه‌، پێشبینیشده‌كه‌م  له‌قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا بۆ گه‌شتكردنی‌ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ڤیزاكه‌ هه‌ڵبگیرێت".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، پرسی‌ ڕیفراندۆم و گرتنه‌وه‌ی‌ ئاو هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ به‌بڕیاری‌ هه‌ڵگرتنی‌ ڤیزاوه‌ نابێت له‌نێوان عیراق و ئێراندا.

 
 

SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 

Read کد خبر: 1932

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی