نازم ده‌باغ: ئایەتوڵا خامنه‌یی بڕوای وایه‌ ده‌ستێك هانی كورد ده‌دات بۆ ریفراندۆم

 نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ گرتنه‌وه‌ی ئاوو تۆپبارانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ ئێران په‌یوه‌ست نیه‌ به‌پرسی ریفراندۆمه‌وه‌، ئه‌و ده‌ڵێت “ئایەتوڵا خامنه‌یی بڕوای وایه‌ ده‌ستێك هانی كورد ده‌دات بۆ ریفراندۆم”.

ئاوێنه‌: نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران له‌چاوپێكه‌وتنێكی‌ تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌دا رایگه‌یاند كه‌ قسه‌ و فه‌تواكانی ئایەتوڵا خامنه‌یی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت، به‌ڵام پێش ئه‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌تەوه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقن، ئه‌و وتی‌ “خامنه‌یی كه‌ ریفراندۆم به‌مقۆمقۆ ناوده‌بات، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها خواستی كورد نیه به‌ته‌نها‌، به‌ڵكو خه‌ڵك هه‌یه‌ ده‌ست له‌پشتی كورد ده‌دات بۆ ئه‌م كارانه، به‌ڵام هیچ كه‌سێكیش نابینن له‌وانه‌ی خۆیان به‌دۆستی كورد ده‌زانن تائێستا ئه‌گه‌ر جگه‌ له‌قسیه‌كی رۆتین كه‌ وتویانه‌ مافی ره‌وای خۆتانه‌ به‌ڵام مه‌یكه‌ن، ده‌ی باشه‌ كه‌ مافی خۆمانه‌ بۆ نه‌یكه‌ین؟”.
وتیشی‌ “من پێموایه‌ نه‌ك ئێران، هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت ریفراندۆم په‌كبخات”.
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ لەژمارە 583ی رۆژنامەی ئاوێنەدا بخوێنەرەوە كە ئەمڕۆ (سێشەممە) بڵاوكراوەتەوە و لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا دەست دەكەوێت.

 

 

 

Read کد خبر: 1937

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی