نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران، نازم ده‌باغ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه قاسمی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی دو قۆڵی‌و زۆر تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بارزانی كردوه پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئه‌و ده‌ڵێت “سه‌رزه‌مینی كورد له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌رزه‌مینی ئاریاییه‌و له‌رابردودا به‌شێك بوه له‌ئیمپراتۆریه‌تی ئێرانی”.
ئاوێنه، سلێمانی: نازم ده‌باغ له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌دا رایگه‌یاند كه له‌كاتی دیاریكردنی واده‌ی ریفراندۆمه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجامدرا، شاندی ئێران 70 تا 80 كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ئه‌نجامدا، ئه‌و وتی “خۆم په‌یامێكی تایبه‌تی قاسمی سلێمانیم به‌نامه‌ی ره‌سمی نارد بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و به‌ته‌له‌فون‌و زاره‌كیش ناردومه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. قاسمی سلێمانی له‌و په‌یامه‌یدا پێیوتم به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بڵێ كه ئاماده‌یی ئه‌وه‌ین له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور‌و یه‌كپارچه‌یی عێراقدا به‌رگری له‌مافه‌كانی ئێوه بكه‌ین‌و ماده‌ی 140یش جێبه‌جێ بكه‌ین”.
وتیشی “دڵنیاشم له‌قۆناغی ئاینده‌دا ئێران هه‌وڵده‌دات هاوپه‌یمانی كورد‌و شیعه بپارێزێت. كه‌واته ئێران دژی كورد نییه، به‌ڵكو دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه په‌یڕه‌و كرا“.